یەکێتی زانایان: بەتوندی ئیدانەی هەر سوکایەتیەک دەکەین بەرامبەر پیرۆزییەکان بکرێت و قەبوڵکراو نیە


لە راگەیێندراوێکدا یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئیدانەی ئەو سوکایەتیانە دەکات کە لە لایەن کەسێک گوایە نوێنەری زەردەشتیەکانە بڵاوبوویەوەو نیگەرانی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


دوای ئەوەی کەسێک کە خۆی بەنوێنەری زەردەشتی دەناسێنێت و لە چەند لێدوانێکدا سوکایەتی بە قورئان و پیرۆزییەکانی ئیسلام دەکات، ئێمە لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە سوکایەتی و رەفتارە ناشیرینە دەکەین، کە وێڕای بریندارکردنی هەستی موسڵمانان، هۆکاری تێکدانی پێکەوەژیان و سەقامگیری کۆمەڵایەتیە، شتی لەم جۆرە قبوڵکراو نیە.
هەر لێرەشەوە داوا لە داواکاری گشتی و لایەنی پەیوەندیدار دەکەین بەزووترین کات بێنە سەر خەت و رێکاری یاسایی و ئیجرائاتی پێویست بەرامبەر بەو کەسە بگرنە بەر، کە جاری یەکەمی نیە سوکایەتی لەم شێوە بکات.


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
۱٠ی۲ی۲٠۲٤