یەکێتی زانایان پێشوازی لە زاناو کەسایەتی دیاری شانشینی ئوردەن شێخ عەون ئەلقەدومی دەکات

ئەمرۆ 13ی2ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی، پێشوازیان لە زاناو کەسایەتی دیاری وڵاتی ئوردەن بەرێز شێخ عەون موعین ئەلقەدومی کرد.


لە دانشتنێکی دۆستانە وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین بە دیداری زانایانی کوردستان و سوپاسی گەرمی پێشوازیکردن، باس لە رۆلی مەلای کورد کرا لە بلاوکردنەوەی زانستە شەرعیەکان وبڵاوکرنەوەی میانرەوی، کە مەنهەجی حوجرەکانی کوردستان هەمیشە وهەموو کاتێک وەکو مەڵبەندێکی زانستی و پێگەیاندن بوونە.


هەر لەم سەردانەی بۆ یەکێتی زانایان شێخ عەون قەدومی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای فەتوا دیدارێکی ئەنجامداو باس لە رۆڵ و پێگەی فەتوا لە هەرێمی کوردستان کراو خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی.