لقی هەولێری یەکێتی زانایان سوپاس و پێزانین دەبەخشێتە هەردوو بەرێوەبەری پێشووی ئەوقافی هەولێرو دەوروبەر

ئەمڕۆ 15ی2ی2024 بە ئامادەبوونی مامۆستا سەید موسی باقلانی بەپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و کارگێڕانی لق و بەرپرسی لێژنە ناوچەکان، لقی هەولێری یەکێتی زانایان  سوپاس وپێزانینی پێشکەشی هەریەک لە مامۆستا سید صدیق کەپرانی بەڕێوەبەری پێشووی ئەوقافی هەولێرو مامۆستا نجم بەڕێوەبەری پێشووی ئەوقافی دەورووبەرکرد.


مامۆستاسید موسی باقلانی بەرپرسی لق بەناوی سەرجەم مامۆستایانی ئاینی بەڕێز لەسنووری هەولێرو دەورووبەری سوپاس وستایشی هەماهەنگی و پێکەوەکارکردنی هەردوو بەڕێوەبەری کرد.


لەلایەن خۆشیانەوە هەردوو بەرێوەبەری ناوبراو سوپاسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانیان کرد لەهەمبەر پێبەخشینی سوپاسنەو تەئکیدیش لەوە کرایەوە رۆحی برایەتی و پێکەوەیی لەناو زانایان هەر بەردەوام و کارا دەبێت,