لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کاروباری حوجرەکان دەکات

ئەمڕۆ پێنج شەمە ١٥ / ٢ / ٢٠٢٤ بەڕێز مامۆستا سید طاهر بەڕێوەبەری ئەوقافی شارەزووربەیاوەری بەڕێز مامۆستا شێخ غازی محمد کامل لێپرسراوی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداریان کرد لەکۆبونەوەیەک بەسەرپەرشتی بەڕێز کاک حاجی هاوژین ڕەوف  بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بەکاروباری حوجرەکان و گرنگی پێدانی زیاتری حوجرەکان و باشترکردنی پرۆسەی خوێندنی حوجرە .