زانای دیاری ئەزهەری شەریف دکتۆر یسري روشدی ئەلحەسەنی سەردانی یەکێتی زانایان دەکات

 ئەمرۆ 18ی2ی2024  بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی؛ پێشوازیان لە زاناو بانگخوازی دیاری ئەزهەرو وڵاتی میسر بەرێز دکتۆر یسري روشدی جەبر ئەلحەسەنی و شاندێکی یاوەری کرد.


لەدیدارێکدا سەرەتا بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنان؛ پوختەیەکی لە پەیوەندی نێوان زانایانی کوردو ئەزهەری شەریف باس کردو ئاماژەی بەوەدا کە یەکێتی زانایان لەمیانی پەیوەندی لەگەڵ شێخی ئەزهەرو مەشیخەی ئەزهەری شەریف، ئاستی پەیوەندییەکان ببەنە قۆناغێکی پێشکەوتوو و ئالوگۆڕی ئەزمون و چالاکی هاوبەش لەماوەی رابردوو.


هەروەها پوختەیەکی لە مێژووی دامەزراندنی یەکێتی زانایان و رۆڵ و خزمەتی مەلای کورد خستەڕوو، بەتایبەت کە یەکێ لە ئامانجە سەرەکیەکانی یەکێتی زانایان برەودانە بە پەیوەندی لەگەڵ جیهانی ئیسلامی و بەهەندوەرگرتنی خاڵی هاوبەش بۆ خزمەتی ئایین و بڵاوکردنەوەی پەیامی مرۆڤدۆستی و میانڕەوی و بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز کتۆر یسري روشدی ئەلحەسەنی سوپاسی هەڵوێست و پێشوازی گەرمی یەکێتی زانایان کردو رۆڵی زانایانی کوردی لە بواری خزمەتی دین و پەیوەندی بە جیهانی ئیسلامی بەتایبەت زانایانی میسر بەرز نرخاند.