لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 2024/2/21 لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان  بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و بەئامادەبونی بەڕێزان مامۆستا ٲحمد محمد جێگری لق و مامۆستا صدیق حمەرشید بەرپرسی فەتوای لق و سەرجەم کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی هەڵەبجەو سیروان و هەورامانی یەکێتی زانایان دانیشتنی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا .


لەدانیشتنەکەدا باسی کارو چالاکی مانگی ڕابردو هەروەها نزیک بونەوەی  مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و ئامادەکاری بۆ  ئەو مانگە پیرۆزە کرا .خوای گەورە هەمولایەک موەفەق و سەرکەوتوبکات .


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان