سەرۆکی یەکێتی زانایان بەیاوەری شاندێک سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی قەزای شەقڵاوە دەکات

ئەمرۆ 21ی2ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان مامؤستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.حسن خۆشناو ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا مەلا عماد مەلا فائز ئەندامی سەرکردایەتی و مامۆستا مەلا تەحسین خۆشناو بەرپرسی لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان؛ بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوون سەردانی بەرێز مامۆستا زبیر احمد بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوەیان کرد.


لەدانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێوەبەری نوێی ئەوقافی شەقلاوە کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەروەها باسی لە پێویستی زیاتری زیاتری مامۆستایانی ئایینی سنوورەکەو هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی زانایان و دام و دەزگا فەرمییەکان و بایەخدان بە رەوشی ئایینی کردو پاڵپشتی خۆی بۆ سەرخستنی کارو هەنگاوەکان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی ئایین و نیشتمان دووپات کردەوە.