سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاورباری ئاینی دەکات

دوێنێ 25ی2ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لەگەڵ بەرێز مامۆستا فارس جەوهەر بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەواقاف، بە یاوەری بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و ماۆمستا سید موسی بەرپرسی لقی هەولێر، بە مەبەستی پیرۆزبایی بەرێز دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد کە وەک سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف کرد.


لەدانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی یۆرد کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەروەک تەئکیدی لەوەش کردەوە کە یەکێتی زانایان بە ئومێدەوە لە بۆرد دەڕوانێت و ئەرکی هەموو لایەکیشە لەپێناو رێکخستنەوەو بەرەو پێشبردنی وتاری هەینی هەنگاو بنێین و بایەخی زیاتری پێ بدەین، لەو رووەوە پاڵپشتی خۆی بۆ سەرۆک و ئەندامانی بۆرد دووپاتکردەوە.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی سوپاسی سەردان و هەڵوێستی یەکێتی زانایانی کردو پۆختەیەکی لە کاروئامانجی بۆرد خستەڕوو، ئومێدی ئەوەشی دا کە لە ئایندە بایەخی زیاتر بە کارو هەنگاوەکان دەدەن، هەروەها هەردوولا تەئکیدیان لە هەماهەنگی نێوانیان کردەوە.