سەرۆکی یەکێتی زانایان لە ئاکرێ مامۆستا مەلا محمد ئیمام بەسەر دەکاتەوە

ئەمرۆ 26ی2ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێز مامۆستا وەیسی سەعید ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و مامۆستا مەلا خدر خەلیفانی و مامۆستا مەلا سەدیق هەسنانی و مامۆستا مەلا موسلیح سرێشمەیی و مامۆستا مەلا دلشاد سورچی، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەتندروستی و هەواڵپرسین سەردانی زاناو کەسایەتی ئایینی و سەرۆکی پێشووتری یەکێتی زانایان مامۆستا مەلا محمد ئیمام ئاکرەییان کردو بەگەرمیەوە لەلایەن بەرێزیان و خانەوادەکەیان پێشوازی کران..


لەدانیشتنێکدا وێڕای هەوڵپرسین و پێزانین بەخزمەت و هەوڵەکانی مامۆستای ناوبراو لەخزمەتی ئایین و رێبازی زانستی، باس لە رەوشی ئایینی دەڤەرەکەو رۆڵی زانایانی ئایینی لە ئاکرێ گفتوگۆی لەبارەوە کرا.