سەرۆکی یەکێتی زانایان بەیاوەری شاندێک سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی قەزای شێخان دەکات

ئەمرۆ 3ی3ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.دلشاد گەڵاڵی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی؛ بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوون سەردانی بەرێز مامۆستا مەلا سەعید مجید بەرێوەبەری ئەوقافی شێخانیان کرد.


لەدانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێوەبەری نوێی ئەوقافی شێخان کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەروەها باسی لە پێویستی زیاتری مامۆستایانی ئایینی سنوورەکەو هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی زانایان و دام و دەزگا فەرمییەکان و بایەخدان بە رەوشی ئایینی کردو پاڵپشتی خۆی بۆ سەرخستنی کارو هەنگاوەکان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی ئایین و نیشتمان دووپات کردەوە.