لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 2024/3/6 بەبۆنەی هاتنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە و لەژێر ناونیشانی : (ڕەمەزان وێستگەیەک بۆ بەخۆدا چونەوە و دەرفەتێک بۆ عیبادەت و چاکەکاری ) .لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان  ئاهەنگێکی شایستەی بەو بۆنەوە سازکرد .


بەئامادەبونی مامۆستایانی ئاینی و ژمارەیەک لە کەسایەتی و بەشێک لەجەماوەری سنوری پارێزگای هەڵەبجە و لەکەشێکی ئیمانیدا کۆمەڵێک بڕگەو بابەتی ئیمانی لەپێشوازی مانگی نورینی ڕەمەزاندا پێش کەش کران ، بەهیوای ئەوەی خوای گەورە بمانگەیەنێت بەو مانگە پڕ خێرە و موەفەقمان کات بۆ کۆکردنەوەی باشترین توێشوو ....


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان