لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات

رۆژی دوو شەمە ۱٨ ، ۳ ، ۲۰۲٤/ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی بەرێز مامۆستا مەلا خالد مەلەکی بەرپرسی لق و کارگێڕو بەرپرسی ناوچەکان کۆبوونەوەی فراوانی لق بەڕێوەچوو.


لە کۆبوونەوەکە وێڕای گەنگەشەی بڕیارو راسپاردەکانی مەکتەبی تەنفیزی و رۆڵی زانایان لە سنوورەکە، باس لە دوا پێشهاتەکانی رەوشی ئایینی و مانگی پڕخێری رەمەزان و ئەرکی پیرۆزی مامۆستایانی ئایینی باسی لێوە کرا.