لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێک بەناونیشانی (ڕۆڵی زانای ئاینی لەپاراستنی ئاشتی کۆمەڵگەو ڕێگری کردن لەتوندڕەوی و توندوتیژی)

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 2025/2/12 لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەڵەبجە و لیژنەی ڕێگری کردن لەتوندوتیژی و توندڕەوی لە پارێزگای هەڵەبجە و ڕێکخراوی فریاگوزاری ئیسلامی جیهانی -عێراق  هەستان بەسازکردنی وۆرک شۆپێک بەناونیشانی (ڕۆڵی زانای ئاینی لەپاراستنی ئاشتی کۆمەڵگەو ڕێگری کردن لەتوندڕەوی و توندوتیژی)


 بەرنامەی وۆرک شۆپەکە لەچەند تەوەرێک پێک هاتبوو بۆ ژمارەیەک لە ووتار بێژەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری و لەدوو ڕۆژدا بەرنامەکەی جێ بەجێ دەکات .


تەوەرەکان بریتی بوون لە /


1/ناساندنی کارەکانی لیژنەی لاوەکی ڕێگری کردن لە توندڕەوی توندوتیژ لەپارێزگای هەڵەبجە / بەڕێز فریاد نجم الدین .


2/ گووتاری میانەڕەوی ئایینی و پاراستنی لەتوندڕەوی و کاریگەری لەئاشتەوایی کۆمەڵایەتیدا / بەڕێز مامۆستا عبدالحمیدحمەفرج .


3/ تێگەیشتن لە چەمکەکانی ڕادیکاڵیکردن و فاکتەرەکانی پاڵنان و ڕێگە خۆشکەرەکانی توندڕەوی توندوتیژ و پلانی کاری لیژنەی لاوەکی بۆ ڕێگری کردن لەتوندڕەوی توندوتیژ لەپارێزگای هەڵەبجە / بەڕێز مامۆستا ئیراد منوچر .


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان