ئەمرۆ 14ی5ی2025 لە ژێر چاودێری بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان و بە مەبەستی بایەخدان بە پرسە گرنگ و تایبەتەکان؛ یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە هاوبەشی (رێکخراوی هاردوایەرد) خولێکی تایبەتی بۆ بیست مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر کردەوە.
لەم خولەدا کە بڕیار وایە سێ رۆژ بخایەنێت، کۆمەڵێک بابەتی گرنگ و پێویستی هاوچەرخ تاوتوێ دەکرێن و کۆمەڵێک توژینەوەو بابەتی زانستی پێشکەش دەکرێن، لەوانە بابەتی یەکتر قەبوڵکردن و مافی مرۆڤ و بواری پەروەردەو چۆنیەتی راهێنانی منداڵان لە سەر قبوڵکردنی جیاوازییەکان و هۆشیارکردنەوەیان لە پێشهاتە نوێیەکان.
لەم بارەوە ببەرێز د.حسن خۆشناو ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان، کە سەرپەرستیاری خولەکە دەکات رایگەیاند: خولەکە ئەمرۆ بەرێوە چوو، تێیدا کۆمەڵێک بابەت لەسەر پرسی یەکتر قەبوڵکردن و جیاوازییەکان پێشکەش کران و بەشدار بووانیش بە گەنگەشەو پرسیارو سەرنج و بەشداری پرۆگرامەکە خولەکەیان دەوڵەمەند کرد، هیودارین خزمەتێک و بەرچاوروونیەکی تازەتر بێت بۆ بەشداربووان. |