لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران سەردانی بەرگری شارستانی سۆران دەكات

مەلارسول سیتكانی :راگەیاندنی لق

پێش نیوەڕۆی 26/12/2010یەك شەممە بەمەستی توندوتۆلكردنی پەیوەندیەكانیان وهەماهەنگی نێوانیان شاندێكی لقەكەمان كەپێكهاتبوولەبەڕێزان ,مەلامستەفاباپشتی ,مەلارسول گەزنەی ,مەلاملحم گەردی ,مەلارسول سیتكانی كارگێرانی لق و,مەلامسكین مەعاز,مەلامحمدئازادی كارگێرانی ناوچەی دیانا.بەیاوەری بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەرێزمەلاویسی مەلاسعید.سەردانی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆرانیان كردولەلایەن بەرێوەبەر, مقدم عوسمان محمد خدر,بەگەرمی پێشوازیان لێكراولەدیدارێكدا,مەلاویسی مەلاسعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەناوی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان وئەوقافی سۆران دەستخۆشی ئاراستەی بەرێوەبەرایەتیەكە كردبۆئەوخزمەت وچالاكیانەی لەسنوورەكە ئەنجامدەدە ن وبەهانای هاوولاتیانەوە دەچن لەرووداوی خنكان وسوتان ,كەئەمەش خۆی لەخۆیدا خزمەتێكی گەورەیە بەهاوولاتیان وتەواوی پشتگیری وهاوكاری مامۆستایانی ئاینی بۆبەرێوەبەرایەتیەكە دووپاتكردەوە.

لەلایەن خۆشیەوە بەرێوەبەری بەرگری شارستانی زۆرخۆشحال بووبەوسەردانەو سوپاسی مامۆستایانی ئاینی كردلەهاوكاری كردن وپشتگیری كردنی بەرێوەبەرایەتیەكان وهۆشیاركردنەوەی خەلكی دەڤەرەكە لەمەترسی رووداوەمەترسیدارەكان .هەروەهائاماژەی بەهەندێ‌ چالاكیەكانیدا كەلەسالی ڕابووردوو ڕویانداوەوتوانیویانە لەرێگەی كەرماندە دلسۆزەكانیانەوە كۆنترۆل بكرێن زیانەكانی روداوەكان كەم بكەنەوە .