مامۆستا عوزێر لە پەرلەمانی عێراق داوا دەكات سەرۆكی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق بدرێتە كورد

لە دانیشتنی ئەمرۆی (26/12/2010) ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا پەرلەمانتار مامۆستا عوزێر حافز ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەكات سەرۆكی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق بدرێتە كورد

لە وتەكەیدا مامۆستا عوزێر رایگەیاند گەر بە رێكەوتنی سیاسی بێت ئەوا پێویستە كورد ئەو پۆستە ببات چونكە لە عێراقدا سوننەكان وەقفێكی تایبەتییان بە خۆیانەوە هەیە و شیعییەكانیش وەقفێكی تایبەتی خۆیانیان هەیە بۆیە پێویستیشە لە بەرامبەردا ئەو پۆستە بدرێتە كورد

لە لایەكی تریشەوە ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتوو رایگەیاند بە پێی دەستوری هەمیشەی عێراق بۆ هیچ كەسێك نییە دوو پۆستی هەبێت بەڵام سەرۆكی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق دوو پۆستی هەیە و كەسیش لێی ناپرسێتەوە و بودجەیەكی زۆریشی لەبەر دەستایە بۆیە پێویستە بە پێی دەستور پۆستی دەستەی حەج و عەمرەی لێ بسێنرێتەوە و بدرێتە كورد

لەبەرامبەریشدا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیمانی بە مامۆستا عوزێر دا ئەو داوایەی جێ بەجێ بكات و بەدوادا چوونیش بۆ سەرۆكی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق بكات كە بۆچی دوو پۆستی هەیە