بەیانی ئەمرۆ 7ی12ی2025 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دیاری هەولێرو کوردستان؛ مامۆستا مەلا عبدالجبار زەرگەزەوی زراری كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا عبدالجبار زەرگەزەوی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و مودەریس و کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو زاهیدو خاکی و خواناس (مامۆستا مەلا عبدالجبار زەرگەزەوی)مان پێگه‌یشت، کە دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی بەیانی ئەمرۆ لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی دیار‌و دڵسۆز‌و دیندارو خاوەن هەستێکی بەرزی ئایینی بوو، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی زانست و ئیسلام و موسڵمانان و تەدریس و پێگەیاندنی فەقێ و خزمەتی مزگەوت و حوجرە تەرخان کرد بوو، یەکێک بوو لە زانا هەڵکەوتووانەی کوردستان، کە بە دینداری و بۆ خوا سوڵحان و دەم بە زیکرو سادەیی و خۆشەویستی تەواوەتی بۆ عیبادەت و رێی دینداری جێگەی خۆی لە دڵی هەمووان کردبوەوەو جێی رێزێکی تایبەتی ماۆمستایانی ئایینی بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خۆمان و زانایانی ئایینی و خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
7ی12ی2025 |