سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات

ئەمرۆ 28ی1ی2026 بەرێزد.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی تاوتوێی رەوشی کوردانی رۆژئاڤای کردو هیوای خواست هاوکارییەکان بە ئەمانەت و دادپەروەرانەو بەزوویی بگاتە خەڵکی ئاوارەو لێقەوماو و گەمارۆدراوی ناوچەکە.


لەپەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا سەرۆکی یەکێتی زانایان دەستخۆشی ئاراستەی دەزگای خێرخوازی بارزانی کردو سوپاسی هەموو خەڵکی کوردستان و خێرخوازان و خواپێداوانیش کرد، کە لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەکی جوامێرانە هاتنەمەیدان و لە خەمی کوردانی رۆژئاوا دابوون، هەروەک باسی لە رۆڵی زانایان بۆ پاڵپشتی کەمپینەکان و هاندانی خەڵک بۆ بەشداری ئەو ئەرکە ئایینی و نەتەوەییە بەرزنرخاند.


لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی سوپاسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی کرد بۆ پالپشتی و نرخاندنی هەوڵەکان لە بەهاناوەچوونی برایانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان، دڵنیایی ئەوەشی دا بە دڵسۆزی و بەوپەڕی ماندونەناسی و ئەمانەتەوە خزمەت دەکەن و هاوکاری و کۆمەکی و پێداویستی دەگەیننە هاوڵاتیانی رۆژئاوا، هەروەک سوپاسی رۆڵی زانایانی ئایینی کرد لە پشتیوانی ئەوهەڵمەتە گەورە مرۆییەی لەئارا دایە.