لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ به‌رێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ده‌كات

رۆژی سێشه‌ممه‌ 28-10-2010به‌رێز م. مه‌لا عبدالله سه‌روكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستان به‌ خۆی و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی لقی شه‌قلاوه‌ی یه‌كیتی زانایانیان كرد له‌ هاوینه‌ هه‌واری شه‌قلاوه‌ ، شایه‌نی باسه‌ به‌ریزیان له‌ لایه‌ن به‌ریزان (م.عپمان ،م. صابر، م. عبدالهادی ،م. یونس) كارگێرانی لق پیشوازیه‌كی گه‌رمیان لێكرا له‌ دالنیشتنه‌كه‌دا قسه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چونی كاره‌كانی لقی شه‌قلاوه‌ و دووا رووداو پێشهاته‌كانی كوردستان كرا و رۆلی زانایانی ئاینی ئیسلامیش به‌رز نرخێندرا له‌ به‌په‌رۆش بوون و دلسۆزیان بۆ ئایین و نه‌ته‌وه‌كه‌یان .

راگه‌یاندنی لقی شه‌قلاوه‌