بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەدواداچوونی توند‌و تیژی دژ بە ئافرەتان لە وەزارەتی ناوخۆ سوپاسنامەیەك دەداتە لقی دهۆكی زانایان

لە بەرامبەر رۆڵی ئیجابیان لە بەرەنگاربوونەوەی تووند‌و تیژی دژ بە ئافرەتان بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەدواداچوونی توند‌و تیژی دژ بە ئافرەتان لە وەزارەتی ناوخۆ سوپاسنامەیەك دەداتە لقی دهۆكی زانایان، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بەڕێوەبەرایەتیەكان بە سوپاسەوە رۆڵی بەڕێزتان بەرز دەنرخێنێت لە هاوكاری‌و هەماهەنگیتان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەكەمان لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی تووند‌و تیژی دژ بە ئافرەتان، هیوادارین نموونەتان زۆر بێت‌و سوپاسی هاوكاری‌و ماندووبوونتان دەكەین.
لەگەڵ رێزدا

كوردۆ عومەری عەبدوڵا
بەڕێوەبەری گشتی