ناوچه‌ی باسرمه‌ پێشوازی له‌ ئه‌میری كۆمه‌لی ئیسلامی ده‌كات

راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه‌:
سه‌ر له ‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 27-1-2011 شاندێكی باڵای كۆمه‌لی ئیسلامی به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ و، ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رێزان مامۆستا مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و، مامۆستا شوان رابه‌ر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 8ی سۆران و كامه‌ران بابان زاده‌و، م.حه‌سه‌ن بابه‌كرو، زانا رۆستایی‌و، نه‌به‌ز حوسیَن سه‌ردانی ناوچه‌ی باسرمه‌ی یه‌كێتی زانایانی سه‌ر به‌ لقی شه‌قڵاوه‌ یان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕیَزان مامۆستا یونس باویانی كارگێڕی لقی شه‌قڵاوه‌و مامۆستا زه‌هره‌دین به‌رپرسی ناوچه‌و، مامۆستا نه‌جات و، مامۆستا خه‌تاب و مامۆستا ئیسماعیل و ئه‌ندامانی ناوچه‌و، ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی سنوره‌كه،‌ پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێكرا.

له‌ دانیشتنێكه‌دا سوپاسی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شانده‌كه‌ كرا‌و، به ‌خاڵیكی ئیجابی وه‌سف كرا له‌ پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی نێوان زانایان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان وخزمه‌ت به‌ ئاین و خه‌لكی كوردستان.