یه‌كێتی زانایان ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی پیرۆز ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردنی ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان‌و لقی هه‌ولێر سه‌ردانی به‌ڕێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندار یگشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كرا.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی پیرۆز كرد، هیوای خواست له‌ كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بن‌و، بتوانن به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌ت به‌ ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان‌و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی لێبووردن‌و خۆشه‌ویستی.