یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2016-05-06
یادی ئیسراو میعراج

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەڕیزان
ئیسرا واتە شەورۆیی، میعراجیش واتە بەرزبوونەوە. پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم کە بە شەو لە مەککە بردییە مزگەوتی ئەقصا، ئەمە ئیسڕا بوو، کە لە قودس بەرزکرایەوە بۆ ئاسمانەکان، ئەمەش میعراج بوو.
ئیسراو میعراج پێش کۆچی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بە ساڵێك روویدا لەسەر راسترین فەرموودە، وە لە شەوی دووشەممە بوو، هەرەك لە دایك بوون و بوونی بە پێغەمبەرو کۆچکردن و وەفاتکردنیشی هەر لە دووشەمە بوو.
بەڕێزان
لە شەوی بیست و حەوتی رەجەب دوای ئەوەی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت لە طائیف گەڕایەوەو ئەزیەت و ئازاری زۆری پێگەیشت لەلایەن خەڵکی طائف موعجیزەیەکی گەورە کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا وێنەی نییە، ئەویش موعجیزەی ئیسراو میعراجی پێغەمبەر بوو، هەروەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (سُبۡحَٰنَ ٱلَّذِيٓ أَسۡرَىٰ بِعَبۡدِهِۦ لَيۡلا مِّنَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ إِلَى ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡأَقۡصَا ٱلَّذِي بَٰرَكۡنَا حَوۡلَهُۥ لِنُرِيَهُۥ مِنۡ ءَايَٰتِنَآۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ) (الإسراء/١). واتە: (پاك و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی که شه‌و ڕه‌وی کرد به ‌به‌نده‌ی خۆی له ‌شه‌وێکدا له‌ مزگه‌وتی به‌ڕێز و پیرۆزه‌وه‌ (مه‌ککه‌) بۆ مزگه‌وتی (الاقصی) له‌ (بیت المقدس) که‌ ده‌ورو به‌ریمان پیرۆز و فه‌ڕدار کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێندێ له‌ به‌ڵگه‌و نیشانه‌ ڕوونه‌کانی خۆمانی نیشان بده‌ین به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و بیسه‌ری بینایه‌).
پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت: من نوستبووم لە ماڵی (ئوم هانی) کچی ئەبو طالیب، جبرائیل هاتە لام و سینگی شەق کردم و، بە ئاوی زەمزەم شوشتمی، پاشان بۆراقی بۆ هێنام، سواری کردم و رۆیشتین لە مسجد الحرام بۆ مسجد الأقصی، لە رێگەدا دوو پەرداخیان بۆ هێنام، یەکێك شەرابی تێدا بوو، ئەوی تریش شیر، منیش شیرەکەم هەڵبژارد، جا پێم گووترا: تۆ راستی و فیترەتت هەڵبژارد، پاشان گەیشتینە قەدس و لەگەڵ ئەرواحی هەموو پێغەمبەرانکۆبووینەوە، هەر یەك لە پێغەمبەران بە شێوەیەك باسی خۆی کرد، ئیبراهیم فەرمووی: سوپاس بۆ خوا کە منی کردووە بە خۆشەویستی خۆی، موسا فەرمووی: سوپاس بۆ خوا کە قسەی لەگەڵ من کرد. داود فەرمووی: سوپاس بۆ خوا کە موڵکێکی زۆری پێدام و ئاسنی بۆ نەرم کردم و چیای بۆ بەردەست کردم. عیسا فەرمووی: سوپاس بۆ خوا کە لەسەر دەستی من کوێرو بەڵەك چاك دەبوونەوەو، مردووی لەسەر دەستی من زەیندوو دەبوونەوە، موحەمەد صلی الله وسلم علیهم جمیعا فەرمووی: سوپاس بۆ ئەو خوایەی منی ناردووە بۆ هەموو خەڵك و، قورئانی بۆ دابەزاندووم، منی کردووە بە تەواوکەری هەموو پێغەمبەران، ئەوجا پێغەمبەر دەفەرمووێت: بەرزیان کردمەوە بۆ ئاسمانی یەکەم، لەوێ چاوم کەوت بە حەزرەتی ئادەم، دوعای بۆ کردم، لە ئاسمانی دووەم چاوم کەوت بە عیساو یەحیا، لە ئاسمانی سێیەم چاوم کەوت بە یوسف. لە چوارەم چاوم کەوت بە ئیدریس. لە پێنجەم چاوم کەوت بە هاروون. لە شەشەم چاوم کەوت بە موسا. لە حەوتەم چاوم کەوت بە ئیبراهیم. پاشان لەسەر رەوڕەوەیەك بەرزکرامەوە بۆ (سدرة المنتهی)، بە ئیلهامی خوای گووتم: (التحیات لله)، خوا فەرمووی: (السلام علیك أیها النبی ورحمة الله وبرکاته)، پاشان خوای گەورە پەنجا نوێژی لەسەر واجب کردم، بەڵام بە رێنمای و ئامۆژگاری موسا پێغەمبەر داوام کرد تا بوونە پێنج نوێژ، چونکە ئەندامە هەستیارەکانی مرۆڤ پێنجن، هەر نوێژێك گوناحی ئەندامێك رەش دەکاتەوە، ئەمەش بەڵگەیە کە نوێژ کۆڵەکەی دینە، چونکە خوا واجبی کرد لەو چاوپێکەوتنە، نەك بە واستەی وەحی وەکو عیبادەتەکانی تر، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لەو سەفەرە بەهەشت و دۆزەخ و بیت المعمورو چەندین شتی تری عەجائیبی دیت، لە هەمان شەودا گەڕایەوەو بەیانی باسی سەفەرەکەی کرد بۆ خەڵك، تەنیا ئەبوبەکری صدیق باوەڕی کرد، خەڵکی تر باوەڕیان نەکرد، هەرچەندە پێغەمبەر کۆمەڵێك شتی نادیاری بۆ باس کردوون کە لە سەفەرەکەیدا بینی بووی، وەك دانانی هەندێك زانیاری لەسەر کاروانی قورەیشییەکان کە لە رێگا دەهاتنەوە بۆ مەککە.
حیکمەتی ئیسراو میعراج
1/ خوای گەورە رێزی لە پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت گرت و، بردییە ئاسمان دوای ئەوەی زۆر ئەزیەت درا لە طائف.
2/ میعراج بە گیان و جەستە بوو، چونکە ئەگەر هەر بە گیان با قورەیش بەم شێوەیە ئینکاریان نەدەکرد، ئەمەش دەرئەکەوێ لە (أسری بعبده)، چونکە عەبد بۆ گیان و جەستە دەگووترێت نە بۆ گیان بە تەنیا.