یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
ئاوات نه‌قشبه‌ندی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/12/2012 : 16:42:33
قه‌باره‌ی فۆنت
با حەق مافی كەس نەخوات.

زۆرجار گوێبیستی ئەوە دەبم كە سرودبێژێك یان وتارخوێنێك , شیعر‌و هۆنراوەی كەسێك لە زانایان‌و شاعیران‌و هۆزانڤانی مەزنی میللەتەكەم دەبێژن, دەیگۆڕن‌و بە ئارەزووی خۆیان كلكوگوێی بۆ دادەنێن و لێیكەم دەكەن ئەوجا دێن بەهانە بۆ چەكوشكاریەكەیان دێننەوە , كورد واتەنی عوزر لە قەباحەت خراپترە,كارەكەیان كە دەستكاری ماڵی خەڵكە قەباحەتێكی گەورەیە بەڵام بەهانە هێنانەوەكە قەباحەتتر‌و گەورەتر‌و زامەكە بە سۆترە دەكات.

بۆ نموونە:مامۆستای نامی مامۆستای مودەریسی بیارە خوا دەرەجاتی عالی تر بكات لە هۆنراوەیەكیدا كە لە ئاستانە‌و دیداری ڕەوزەی حەزرەتی پێغەمبەری ئیسلام فەرمویەتی, دەفەرموێت:

لە گشت وڵاتێك بەندەی تۆ زۆرن

ئەمنیش بەندەكەی كوردستانی تۆم.

دەیگۆڕن بەو جۆرەی كە بۆ خودای باڵادەستی وتبێت كە كۆكنابێتەوە لەگەڵ بەیتەكانی تردا.

یان بە هەر شێوەیەك بێت هەوڵی گۆڕینی هۆنراوەی خەڵك دەدەن, بە ئارەزووی خۆیان دەستكاری دەكەن تا لەگەڵ كەیف‌و ئارەزووی ئەمان بگونجێت, ئەم جۆرە كارانە لەلای من بە دزین‌و تهریبی ئەكادیمی ئەزانم و ئەچێتە خانەی خیانەت , بۆیە ئەم چەند خاڵە ئەخەمە ڕوو بۆ زیاتر خاڵ خستنە سەر پیتی ئەم بابەت وە ئومێدم وایە جێگەی خۆی هەبێت لای هەوادارانی هۆنراوە ,وە لەمەودوا هەوڵی لەو جۆرە كارانە نەدەین.

•   ماڵ‌و موڵكی مرۆڤ بۆ هیچ كەس نیە دەستكاری بكات تەنانەت لە دوای مردنیشی تەنها میراتگرانی بۆیان هەیە كە بەكاری بهێنن ئەوە بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگرە كە دروست نیە بە بێ مۆڵەت دەستكاری ماڵی یەكتر بكەین.

•   ( المعنی فی قلب الشاعر) گوتەیەكی زۆر دیار‌و ئاشكرایە هیچ كەس ئەوەندەی شاعیر نازانێت كەچی نوسیوە , بۆیە دەبێت پرسیار لە شاعیرەكە خۆی بكەین تا بزانین مەبەستی چی بووە وە ئەگەر شیعرەكەت پێ خراپ‌و قەڵپە بەكاری مەهێنە وەبە ناوی دڵسۆزیشەوە ماڵی خەڵك خراپ كردن كارێكی ناهەموارە !!

•   شیعر لە ناخی دڵەوە دێت , دڵیش مەڵبەندی عیشق‌و ئەوینە , ئەمانەش بەشێكن لە سەوداسەری تا ئەو جێگەی سنوری تێدا دەبەزێنرێت , خۆ ئەگەر سنوری شەریعەتی تێدا بەزێنرا ئەوە بە كۆی دەنگ وەرنەگیراوە وە ئەگەر سنور تێیدا تەواو بوو ئەوە (نور علی نور ) یا ئەوەتە خوێندنەوەیەكی ئەكادیمی بۆ بكرێت یان لێیگەڕێین تا قیامەت دێت و خاوەنەكەی ڕووبەڕووی خوا ببێتەوە وە ئەگەر نا بۆ ماڵی خەڵك كاول بكەین.

•   بە كار هێنانی شتێك لە (غير ما وضع له ) كە مالك اجازەی نەدابێت حەرامە ئەمە ڕای زانایانە., شاعیر چۆن ڕێگە دەدات ‌و ئەو مافەت پیچ ئەدات كە ماڵەكەی بەكاربهێنی بە نادروستی.

•   چۆن دەبێت جەرح و تەعدیل لە كارێكدا بكەین كە لێی نازانین و تێی ناگەین یا با فێری ببین یان وازی لێبێنین .

خوێنەری خۆشەویست كاتێك عیشقی مرۆڤێكی ئیماندار ئەجۆشێت لە ئاستانەی حەزرەتی پێغەمبەری ئیسلام وە دەڵێت من بەندەی تۆم ئەمە واتەی ئەوەنیە كە پێغەمبەر بە خوا بزانێت نەخێر ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە زۆرم خۆشەوێت و فەرمانەكانی جێبەجێ دەكەم زۆر وشەگەلی وا هەیە لە زبانی كوردی خۆماڵیدا هیچ كات بە كوفر دانەنراوە وەكو (قوربان واتە من ببمە قوربانی بۆ تۆ ) خۆ دەزانین تەنها خوا قوربانی بۆ دەكرێت بۆیە تەنها ڕووكەش نەخوێنرێتەوە بەڵكو بگەڕێین بۆ كرۆكی باسەكان تا بە ناوی حەقەوە مافی كەس نەخورێت.

sirajzade@ymail.com

07504934377