یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
مه‌لا ته‌حسین شێخانی/ سۆران
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/01/2016 : 11:44:43
قه‌باره‌ی فۆنت
جارێكی تریش لەبارەی چاكسازی گووتاری ئاینی
جارێكی تریش لەبارەی چاكسازی گووتاری ئاینی
 
لەچەند ڕۆژی رابردوو لەپاڵ باس كردن لەچاكسازی ونەهشتنی گەندەڵی نێو دام ودەزگاكانی حكومەت بەهۆی ئەوبارودۆخە ناهەموارەی لەكوردستان دەرەنجامی ئەوقەیرانە ئابوریەی ڕووی لەكوردستان كردوە هاتۆتە گۆڕێ‌. بابەتێكی تریش خەریكە دێتە نێوباسی چاكسازی. ئەمیش چاكسازی گوتاری ئاینیە كە دوورخستنەوەی مامۆستا سەلیم شوشكەیی لەووتاردان باس وخواسەكەی گەرمتركرد. چاكسازی لەهەربوارێكدا بێت كارێكی ئەرینی وپێویست وگرنگە بەهەند وەربگیرێت نەخاسما گوتاری ئایینی كەكاریگەری ڕاستەوخۆ وناڕاستەوخۆی هەیە بەسەر هەموو كایەكانی تری ژیانی سیاسی وكۆمەڵایەتی دا وخودی ئاینیش وەك سەرچاوەیەك بۆخواناسی وگەشەپێدانی مەعریفەی ئایینی ئامانجی چاكسازی وبەرەو پێش بردنی تاك وكۆمەڵگەیە لەهەموو بوارەكاندا. مادام مرۆڤیش مامەڵە لەگەڵ تێكست ودەقە ئایینیەكان دەكات بێگومان لەڕووی تەفسیرو دابەزاندنی بۆ واقیعی كۆمەڵگە دەشێ‌ ناتەواوی وناڕوونی تێبكەوێ‌ وبەپێی بارودۆخ وژینگەی دیاری كراو وشوێن وجێگە پێویست بكات چاكسازی تێدا بكرێت. بەر لەهەموو شتێك بەداخەوە ئەوەی زۆرتر خۆی كردۆتە مامەخەمەی ئەم بابەتە گرنگە. خۆی بەشێكە لەئاریشە وبەربەست لەبەردەم چاكسازی لەدەزگا وگوتاری ئاینی. پێویست دەكات ئەمانەی باسی چاكسازی دەكەن لەگوتاری ئایینی كەسانی پسپۆرو تایبەتمەند بن وتەنها بەگوتارو تاوانباركردنی ئەم وئەو چاكسازی ڕووكەشانە بابەتەكە نەخرێتە ڕوو. لەهەمووشی گرنگتر ئەوەیە پێویست دەكات چاكسازی گوتاری ئایینی دووربخرێتەوە لەمامەڵە وموزایەدەی سیاسی و بۆیەكلا كردنەوەی مەعمەعە سیاسیەكان ئەم بابەتە بەكارنەهێنرێ‌. لەم باسەش دا من وەك تێگەیشتنێكی موتەوازیعانەی خۆم. چەند خالێك دەخەمە ڕوو. كەدەكرێ‌ لەپێناو باشتر كردنی گووتاری ئایینی هەموومان بەتایبەت ووتاربێژان ومامۆستایانی ئایینی پرۆژە ودیدو تێگەیشتنەكانیان بخەنە ڕوو. چونكی بابەتەكە ئەمان بەپلەی یەكەم دەگرێتەوە:
یەكەم: چاكسازی كردن لەگوتاری ئایینی نابێ‌ وناكرێ‌ كورت بكرێتەوە (لەووتاری هەینی ومزگەوت). چاكسازی دەبێت لەدید وفیكری ئایینی دەست پێ بكات. شێوازی مامەڵەمان لەگەڵ كەلتور وعەقیدە وبنەما ئیسلامیەكان پێویستی بەچاكسازی ونوێخوازی هەیە. پێویست دەكات گەنج ولاوانی مزگەوتەكانمان دوربخرێنەوە لەفیكرو عەقیدەی ڕەوتی سەلفی وجیهادی قیتالی. لەشوێنی دا گرنگی زۆرتر بەبیروفكری میانەڕەوی بدرێت. لەپاڵ ئەوەشدا پێویست دەكات پانتایی ئازادی بیرو ڕا وتێگەیشتنەكان فراوانتر بكرێ. ومزگەوتەكان بكرێنە مینبەرێك بۆبرەودان بەمەعریفە وئاوێتەبوونی بواری خواناسی بەبیروفیكری چاكەكاری وپێكەوە ژیان وخۆشەویستی نەتەوەو نیشتمان. لەكاتێكدا گازەندە لەگوتاری ئایینی دەكرێت. بەڵام لەڕووی مامەڵەكردنو گرینگی دان بەهەستی ئاین پەروەری مامەڵەیەكی كورت بینانەولاوەكی لەگەڵ دەكرێت وەك پێویست ئاوڕی لێ‌ نادرێتەروە وخراوەتە خانەی كۆتایی لەگرنگی پێدانەكان بەتایبەت لەلایەن دەزگا وناوەندە ئیداریی وڕۆشنبیریەكان. بەبیانوی دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی دیموكراسی وسیكۆلار. برەو بەوفكرانە دەدرێت. كەزۆرجار ئازاربەخش وپڕ سەرئێشەبونە بۆكۆمەڵكە وزیاتریش هەستی ئاینی پێ‌ ئیستفزاز وئازاردراوە..
دووەم: گرنگە بەجددی وخەمخۆرانە ئاوڕێكی چاكسازانە بدرێتەوە لەودەزگا وناوەندانەی بەنوێنەری فەرمی وئیداری گوتاری ئایینی دادەنرێت. وەك وەزارەتی ئەوقاف ویەكێتی زانایان كە كاریگەری ڕاستەوخۆیان بەسەر گوتاری ئاینی وهەڵگرانی شوناسی ئاینی وئیسلامی هەیە. پێویست دەكات ئەم دەزگایانە بەمەدەنی بكرێن ودووربخرێنەوە لەكەسانی مشەخۆر وپاوانخواز. ناكرێ‌ دەزگا وناوەندە دینیەكان بخرێنە خزمەتی گوتاری سیاسی وحیزبی وپاوانكرابێت بۆچەند كەسایەتیەك و رزگاربكرێن لەجەنگی بنەماڵە ومەزهەب وتەریقەتێكی دیاری كراو. چۆن دەبێت مزگەوت بەمیراتی بكرێت وكاتێ‌ مامۆستایەك وەفات دەكات مزگەوت تاپۆی بنەمالەكەی لێ‌ بدرێت وتەسەروف پێكردن وڕێكخستن ودانانی ئیمام وخەتیب وفەرمانبەرانی بەپێی میزاجی كەسێك یاگروپ وبنەماڵەیەك بێت...
سێهەم: دەزگا وناوەندە دینیەكانی كوردستان بەحوكمی لانەكردنەوەیان لەلایەن حكومەت ودەزگا فەرمیەكان لەئاست ئەوپێشكەوتن وكرانەوەیەدا نین كەئێستا هەموو كایەكانی ژیانی گرتۆتەوە. پێویست دەكات لەڕێگەی خول وڕێگەدان بەناوەندە هزریەكان جارێكی تر زانایان وئەوانەی لەسەر گوتاری ئاینی هەژمار دەكرێن ئاشنا بكرێن بە ئەوپێشكەوتن وهزروڕاو بۆچونانەی كاریگەریان دەبێت لەبەرەوپێشچوونی پێكەوەژیان وفۆرمەڵە وئاوێتەكردنی چەمكە دینیەكان بەچەمكە نەتەوەیی ونیشتمانیەكان. ڕێگە بدرێت مامۆستایانی ئاینی بتوانن لەبواری زانست وبەدەستهێنانی بڕوانامەی زانستی وبەشداری پێكردنیان لەدەزگا ڕۆشنبیری وفەرهەنگیەكان ئاسۆی بكردنەوە وتێگەیشتنیان نوێ‌ كەنەوە. لەنێو ئەوهەموو دەزگا زانستی وپێشكەوتنانەی بوونیان هەیە لەكوردستان هەست بەنامۆبوون نەكەن..
چوارەم: حەزبكەین یاخووت نا. چاكسازی بواری ئایینی پەیوەستە بەكایە سیاسی وئیداری وئابوریەكان. هەڵەیەكی كوشندە وناهاوسەنگە هەموو كایەكانی ژیانی سیاسی وئیداریت ناتەواو وناتەریب بێت وگەندەڵی ومشەخۆری وبێ‌ قانونی هەموو بوارێكی گرتبێتەوە. كەچی بەس تەنها ئاماژە بە چاكسازی گوتاری ئایینی بدرێت. هەر كاتێك چاكسازی هەمەلایەنە لەبواری ئیداری وسیاسی وئابوری لەدایك بوو. خاوەنی سیستەمێكی مۆدرێنی حوكمڕانی ویاسایی بوین. بەچاكی لادەكرێتەوە لەبەرەوپێشچوونی گوتاری ئایینی ودەتوانرێت باس لەچاكسازیەكان بكرێت لەوبوارەدا...
پێنجەم: باس وبابەتی چاكسازی گوتاری ئاینی باس وبابەتێكی گرنگ وپڕ بایەخە بەتایبەت بۆ ئێستای كوردستان وداهاتوی هەرێمەكەمان. پێویست دەكات بەمیزاجی ولەسەر پێی مامەڵەی لەتەك نەكرێت وبەجددی ولەڕێی كەسانی پسپۆرو خاوەنی ئەم گوتارە تاوتوێ‌ بكرێت وڕەشبینانە وبەڕق وكینەوە مامەڵە لەگەڵ مزگەوت ومیحراب ومامۆستا ومێزەر سپی وبانگخوازانی ئەم ئایینە نەكرێت وشەڕی دەروونی وئیعلامیان لێ‌ دوور بخرێتەوە. نەخرێنە سەنگەرێك كە وەك دوژمن وتابوری پێنج تەماشا بكرێن. پێویست دەكات ڕەوت وتێگەیشتنە ئیسلامیەكان وتەریقەت ودەنگ وسەدا ئاینیەكانی كوردستان وەك جوانیەكی كۆمەڵگە تاماشا بكرێن ومامەڵەی دروست وشیاویان لەگەڵ دا بكرێت وكاربكرێت بۆهێنانەدی كەشێكی ئارام وپڕ لەئاسایش وهێمن بۆ كوردستان بەتایبەت لەئێستا كە گەلەكەمان لەلێواری قەیرانی ئیداریی وئابوری دایە. شەڕی نەگریسی تیرۆرستانی داعشیش پێویستی بەروبەروبونەوەی هەموولایەكمانە. بۆئەوەی مەرام وئامانجی دوژمنان نەیەتەدی....