یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
مه‌لا تاهر مه‌لا سید محمود _ سیدصادق
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/08/2019 : 00:23:31
قه‌باره‌ی فۆنت
چەند خاڵێک سەبارەت بە قوربانی کردن
هەمو ساڵێک لەگەڵ نزیک بونەوەی جەژنی قوربان موسڵمانانی جیهان وکوردستانی خۆشەویستیش بەتایبەتی ئامادەکاری دەکەن بۆقوربانی وبەجێهێنانی ئەوسونەت وشیعارەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، بەجۆرێک خاوەن ئاژەڵەکان چاوەڕوانی فرۆشتنی ئاژەڵەکانیانن و قەسابەکان چەقۆتیژ دەکەن و هەژارانیش خۆشحاڵن وڕۆژ دەژمێرن بۆهاتنی جەژن بۆئەوەی تێر گۆشت بخۆن ، منیش خۆشحاڵم چەند خاڵیک بیری خۆم و ئێوەی خۆشەویست بهێنمەوە : 
۱/ داوالەخاوەن ئاژەڵەکان دەکەم بەهیچ جۆرێک ئاژەڵی نەخۆش ونەگونجاو بۆقوربانی بەپێی ڕێنمایی شەریعەتی ئیسلام مەفرۆشن بۆقوربانی . 
۲/ نرخی ئاژەڵ گران مەکەن و هاوکاربن بۆئەوەی خەڵک بتوانێت ئەو سونەتە جێبەجێ بکات . 
۳/ قەسابە بەڕێزەکان تادەتوانن هاوکاربن ،بەشێوەی خۆبەخش وئەگەر پارەشتان وەرگرت بازیادەڕەوی وتیادانەبێت . 
٤/هەرچەند ڕۆژانی جەژن پشووە ، بەڵام داوالە پزیشکە بەڕێزەکانی ڤێرتەرنەری دەکەم هاوکاربن وپشکنین بۆئاژەڵەکان بکەن و وەک کاری هەمیشەییتان خەمی تەندروستی هاوڵاتیان بخۆن. 
٥/داوالەهاوڵاتیان دەکەم پشکنین بۆ ئەوئاژەڵانەبکەن کەدەیکەن بەقوربانی چونکە نەخۆشی زۆربڵاوە .
٦/داوالەهاوڵاتیان دەکەم ڕەچاوی پاک وخاوێنی و پاراستن وپاکڕاگرتنی ژینگە بکەن و ئاگاداربن پاک وخاوێنی واجبی هەموانە . تاکودەتوانن ئاژەڵەکان لەقەسابخانە ی گشتی سەببڕن .
۷/ داوالەهاوڵاتیان دەکەم لەدابەشکردنی گۆشتی قوربانیدا ئاگاتان لە هەژاران وکرێنشین و ئاوارەکان ومنداڵی شەهید وبێباوک وبێنەواکان وکرێکارەبێنازەکان بێت .
۸/ داوادەکەم لەهەموو حیزب وڕێکخراوەکان دەست نەگرن بەسەرپرۆسەی قوربانیدا وقۆرخی نەکەن بۆهەوادارانی خۆیان ، قوربانی کارێکی خەیری ئاینی وکۆمەڵایەتیەو لێگەڕێن بالەگوند وکۆڵانەکاندا وەک ساڵانی ڕابوردو بەڕێوەبچێت چونکە هۆکاری خۆشەویستی وپەیوەندی خزمایەتی ودراوسێ یەتی یەو بەبەحیزبی نەکرێت . 
۹/ ئەوانەی جگەلەقوربانی خێردەکەن یاخود حەوتم دەکەن دەتوانن پێش جەژن دابەشی بکەن بەسەرئەوهەژارانەی کەناتوانن گۆشت بکڕن .
۱۰/ داوالەهەموو ئەوکەسانە دەکەم کەئاژەڵدارن ، یاباری دارییان باشەو توانایان هەیە باقوربانی بکەن بەنیەتی پاک وبۆخودا ودورلە ڕییا.
لەکۆتایدا داوالەخوادەکەم خێروقوربانیەکانی هەموولایەک قبوڵ بفەرموێت و بیکاتەی مایەی سەربەرزی ولەش ساغی و چاکەکاری خاوەن وبکەرو ماڵ ومنداڵیان و بیکاتە مایەی ئاسایش و ڕەحمەت بۆ کوردستانمان .