یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: دواکەوتنی موچە تەنها هەڵەی ئیداری نیە بەڵکو ڕەنگدانەوەی هاوکێشەیەکی ئاڵۆزە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خالد مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بەحرەین: بە بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆنگرەی دیالۆگی ئیسلامی- ئيسلامي بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئيدريس مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەسعەد نانەکەلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕبەندی زانستی کۆلێژی پەروەردە دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری زانستی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێک بەناونیشانی (ڕۆڵی زانای ئاینی لەپاراستنی ئاشتی کۆمەڵگەو ڕێگری کردن لەتوندڕەوی و توندوتیژی)    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان سیمینارێک لەسەر مەترسی و هەستیاری بابەتی فەتوا ساز دەکات    *****    *****   شاندێکی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
د. حه‌سه‌ن خالید موفتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/09/2019 : 23:12:53
قه‌باره‌ی فۆنت
عاشورا..یادی ستایش و سوپاسگوزاری خودایە نەک سەرپێچیکردنی شەریعەتەکەی

لە ساڵوەگەڕی روداوەکانی عاشورادا چەند حوکم و پەندێکی گرنگ:

یەکەم: شوکرانەبژێری پەروەردگار بە رۆژوگرتن و یادی خودا و سەدەقەو چاکەکردن کە خودا حەزرەتی موساو قەومەکەی رزگارکرد و فیرعەونی سەرنگومکرد..بەو پێیەی کە ئێمەی موسڵمانان لەپێشترین لە بەنی ئیسرائیل بە حەزرەتی موسا وەک لە فەرمودەکەی سەحیحەیندا هاتووە..نحن احق بموسی منکم فصامه وامر بصیامه..أخرج البخاري عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَال:َ "قَدِمَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْمَدِينَةَ فَرَأَى الْيَهُودَ تَصُومُ يَوْمَ عَاشُورَاءَ فَقَال:َ مَا هَذَا؟ قَالُوا: هَذَا يَوْمٌ صَالِحٌ هَذَا يَوْمٌ نَجَّى اللَّهُ بَنِي إِسْرَائِيلَ مِنْ عَدُوِّهِمْ فَصَامَهُ مُوسَى - زاد مسلم في روايته: "شكراً لله تعالى فنحن نصومه"، وللبخاري في رواية أبي بشر "ونحن نصومه تعظيماً له"-. قَال:َ فَأَنَا أَحَقُّ بِمُوسَى مِنْكُم.ْ فَصَامَهُ وَأَمَرَ بِصِيَامِهِ" في رواية مسلم: "هذا يوم عظيم أنجى الله فيه موسى وقومه ، وغرَّق فرعون وقومه".

لە گەورەیی بەڕۆژوبونیش تیایدا فەرمودەی زۆر هاتووە کە دەبێتە کەفارەتی گوناهی ساڵی ڕابوردوو..عن أبي قتادة رَضِيَ اللَّهُ عَنهُ أن رَسُول اللَّهِ صلَّى اللَّهُ عليه وسلَّم سئل عن صيام يوم عاشوراء فقال: "يكفر السنة الماضية" رَوَاهُ مُسلِمٌ.

دووەم: ئینسانی موسڵمان هەرگیز نابێت نا ئومێد بێت لە رەحمەتی پەروەردگار و نەسرو سەرکەوتنی، وەک چۆن حەزرەتی موساو تێکڕای پێغەمبەران و شوێنکەوتوانیانی سەرخستووەو لە دوژمنانیان رزگاریان بووە بە درێژایی مێژوو هەروایش ئەو هیواو متمانەیە پێویستە بمێنێتەوەو سەرکەوتنی یەکجاری بەسەر دوژمنانی ئیسلامدا زۆر نزیکە وەک قورئان وەعدی فەرمووە:"

ثُمَّ نُنَجِّي رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُواْ كَذَلِكَ حَقّاً عَلَيْنَا نُنجِ الْمُؤْمِنِين" (سورةيونس : 103)

سێیەم: ئەگەرچی ئەو رۆژە واتە 10ی محرم یادی شەهیدبوونی باپیرمان حەزرەتی حوسەینیشە ڕ.خ بە دەستی رەشی خەواریجەکان کە لە هەمو سەردەمێکدا بونیان هەیە... بەڵام ئەمە تەنها روداوێک بووە و ئەسڵ وایە رۆژی سەرکەوتن و ئازادی و رزگاربوون و خۆشی دەربڕین بێت نەک دڵگرانی وماتەمینی.. شەهیدبوونی حەزرەتی حوسەین لەو ڕۆژەدا یادی گیانفیدایی و ئیستیقامەت و ڕاستگۆیی و جێگیربوونە لە سەر شەرعی خودا..نەک  کۆراندنەوەی تەعزێباری.. یان لەخۆدان و سینەکوتان و قوڕپێوان.. کە جاری واهەیە دەکاتە شیرک بڕیاردان بۆ خودا - والعیاذبالله- کە تێکڕای ئەمانە سەرپێچیکردنی شەرعی خودایە بە پێی دەقەکانی قورئان و سوننەت و ئیجماعی زانایان..هەمویشیان لە نەریتی قێزەونی جەهالەتە..لما في الصحيحين عن ابن مسعود رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: "ليس منا من لطم الخدود وشق الجيوب ودعا بدعوی الجاهلية"۰

پێویستە خەڵکی کوردستانیش زۆر هۆشیاربێت وحکومەتی هەرێمیش نەهێڵێت ئەو کارە ناشیاو وبردعەتە خراپانە بە ناوی خۆشەویستی بۆ حەزرەتی حوسەین لە نێو کۆمەڵگەی سوننی مەزهەبی کوردستاندا بڵاوببێتەو..

کە بە داخەوە هەندێک نەفس نزمی بەناو ئەهلی تەریقەتیش جەندساڵێکە لە جەهلەوە یان بۆ پارەوپول بونەتە گوێ لەمشتی هەندێک لە مەرجەعییەتەکانی شیعە..ئەوانەی کە خوێنی پێشمەرگەی موسڵمانی کوردیان لە حوسەینییەکانیانەوە حەڵاڵ کردوو لە پەنا دەعوای مەحەببەتی ئەهلولبەیتدا بە هیوای سەر لەنوێی ژیاندنەوەی ئیمبراتورییەتی ئاگرپەرستی فارسی ن..هەروەها قینو خەشمی فەوتانی ئەو ئیمبراتوریەتەیان لە سەر حەزرەتی فارووق و ئەسحابی کیڕام دەرژن.. لە بەرانبەرچی؟ لە بەرانبەر پیاوەتی ئیسلامەتی و گیانفیدایی ئەسحابی فەتحی ئیسلامیدا کە لە سەر دەستی ئەوندا و لە خیلافەتی حەزرەتی عومەردا ڕ.خ ئەنجام درا و ئەوان بوونە هۆی ئازادی نەتەوەکان و ڕزگاریان لە شیرک و کوفرو پوتپەرستی..؟!!

 

پ.د. حسن موفتی

هەولێر

6 محرم 1441

6 ایلول 2019