یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن خەندەكى کۆچی دوایی کردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا شێخ سەلمان شێخ عوسمان زیخانی کۆچی دوایی کردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات    *****    *****   قائيمقامی قەزای شێخان سەردانی لقی شێخانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا تەحسین بەشارەتی کۆچی دوایی کردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین دەکات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا ظاهر نبی زێباری کۆچی دوایی کردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لەشاندێکی مەرجەعی گەورەی ئایەتوڵا سید صادق حسینی شیرزای دەکات    *****    *****   بەرەچاوکردنی رێنماییە تەندروستیەکان تاقیکردنەوەي یەکسانی کردنی بروانامە بەرێوە دەچێت    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا سەبارەت بە هاتنەوەی مانگی مەولوود روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری هەرێم بۆ کارو باری پێکهاتەکان دەکات    *****    *****   لەسەر پرسی کۆرۆنا لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان و ئیدارەی ناوچەکە کۆبوونەوەیەک ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا مه‌لا ئەحمەد پیرۆمەری کۆچی دوایی کردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات   
مەلا خالد حەمە تۆفیق
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/04/2020 : 15:18:27
قه‌باره‌ی فۆنت
ئێستا هه‌لی زێڕینی خوێندنه‌وه‌یه‌
ئێستا هه‌لی زێڕینی خوێندنه‌وه‌یه‌ له‌كیسی خۆتانی مه‌ده‌ن:
خوێندنه‌وه‌ له‌پێویستیه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانی مرۆڤه‌؛ چونكه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی زانسته‌و هۆكارێكی ڕیشه‌یی خۆڕۆشنبیركردن و گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌.
مێژوو ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ هه‌میشه‌ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن به‌شی ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ بووه‌ كه‌ بایه‌خ و گرنگیدانیان به‌ پله‌ی یه‌كه‌م بۆ زانست و داهێنان و ڕۆشنبیری بووه‌و له‌و بواره‌دا كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوون.
ژیارو شارستانیه‌تی ئیسلامیش ئه‌و كاته‌ زۆر گه‌شه‌ی كردووه‌ كه‌ زانا موسڵمانه‌كان ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ و تێكۆشانیان له‌ بواره‌ جۆراو جۆره‌كانی زانستدا بووه‌و نایابترین داهێنانیان پێشكه‌ش به‌ مرۆڤایه‌تی كردووه‌.
وه‌ ئه‌گه‌ر ئاوڕێكیش له‌ژیارو شارستانێتی ئه‌مڕۆی گه‌لانی پێشكه‌وتوو بده‌ینه‌وه‌ ، ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ دووپات ده‌بێته‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی پێشكه‌وتنیان گرنگیدانیانه‌ به‌ زانست و فیێركردن و دابینكردنی هۆیه‌كانی خۆڕۆشنبیركردن و له‌وانه‌ش به‌ تایبه‌ت خوێندنه‌وه‌...
له‌ ئاستی تاكیشدا هه‌میشه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌ڵكه‌وتوو سه‌ركه‌وتوو پێشه‌واو داهێنه‌ربوون كه‌ به‌رده‌وام له‌ زانست و زانیاری و خۆڕۆشنبیركردن دانه‌بڕاون و هه‌میشه‌ هاورێی كتێب بوون و هه‌ر وه‌ك چۆن ماسی به‌بێ ئاو ناژی ئه‌وانیش به‌بێ كتێب و خوێندنه‌وه‌ هه‌ستیان به‌ژیان نه‌كردووه‌.
ئه‌م بارودۆخه‌ی كه‌ ئێستا هاتوه‌ته‌ پێشه‌وه‌ هه‌لێكی زێرینه‌ بۆ خوێنده‌نه‌وه‌و ئاشت بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كتێب و فێربوون و خۆڕۆشنبیركردن.
ژیان هه‌مووی هه‌له‌و ئه‌و كه‌سانه‌ش براوه‌ن كه‌ هه‌له‌كان ده‌قۆزنه‌وه‌و زۆرترین وباشترین سوودی لێ ده‌بینن.
پێغه‌مبه‌رمان - دروودی خوای له‌سه‌ر بێت - فه‌موویه‌تی: (پێنج شت به‌هه‌ل بزانه‌ پێش پێنج شت) یه‌كێك له‌و پێنجه‌: ( به‌تاڵیت به‌هه‌ل بزانه‌ پێش سه‌رقاڵ بوونت).
(اغتنمْ خمسًا قبل خمسٍ شبابَك قبل هرمكَ وصحتَك قبل سَقمِكَ وغناكَ قبل فقرِك وفراغَك قبل شغلِك وحياتَكَ قبل موتِكَ)
با چی دی بێ تاقه‌ت نه‌بین و ئه‌م هه‌له‌ له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و كاته‌كانمان به‌شتی بێ هووده‌ نه‌كوژین.
با سنوورێكیش بۆ ئینته‌رنێت و فیس بووك و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دابنێین و هه‌ر شتێك چه‌ند پێویسته‌ هێنده‌ كاتی پێ بده‌ین.
له‌ كۆتایدا ده‌ڵێم: یه‌كه‌م وشه‌ی قورئانی پیرۆز كه‌ دابه‌زی (اقرأ) بوو با ئێمه‌ش بخوێنینه‌وه‌ بؤ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی دنیاو قیامه‌ت به‌ده‌ست بهێنین..