یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (هەڵوێستە ئایینی و نەتەوەییەکانی مەلا کورد) ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عباس زەردەهاڵی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین سیمینارێکی هاوبەش لەسەر مەترسییەکانی مین ساز دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە ستافی نوێی کۆمەڵەی قوڕئانخوێنانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی ئەو هێڕشانەی سەر کوردستان و بارەگاو هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا سفر محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی مێرگەسەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/06/2020 : 11:17:56
قه‌باره‌ی فۆنت
بۆچی دەبێت متمانەمان بەخۆمان نەبیت!

لۆ فەتوا هەمیشە بەڵگە بە مەكەو مەدینەو وڵاتانی دیكە بێنینەوە ?! یەعنی ئەگەر لەهەرێمی كوردستان ئێمەو بیئەكەمان پێویستمان بە فەتوای جیاوازبیت, جیاواز لە مەكەو مەدینەو وڵاتان.. ئەوا زۆر ئاساییە بە جیاوازیەكانەوە دینداری و خوا پەرستی خۆمان بكەین!

بۆ نمونە: ئێستا ئەگەر لە هیچ وڵاتێك دەرگای مزگەوت دانەخرابا! یان ئێستا كە دەرگای مزگەوتەكانمان كراینەوە (الحمدللە), بەڵام سەرنجماندا لە هیچ وڵاتێك نوێژخوێنان لێك دوور ڕانەوەستابان و هیچ رێنوماییەكی تەندروستی ش جێ بەجێ نەكرابا..

بۆ نمونە ئەو پەتاو نەخۆشیە بەس لێرە (لە كوردستان) بوونی هەبا..

ئەوا زۆر ئاساییە كە ئەو فەتوایە تەنیا لێرە درابا وە موسڵمانانیش لەسەریان بوو كە پەیڕەویان كردبا! ئێستا كە خەڵكێك لە مزگەوت یان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان یەقەی مامۆستاكانی خۆیان ئەگرن و لەسەر ئەو شێوازەی نوێژ بەكۆمەڵ ئەنجامدانەی ئەمڕۆ ڕەخنە ئەگرن و ئەڵێن ئەو نوێژە دروست نیە!

لەلایان مامۆستا بەڕێزەكان و موسڵمانە پابەندبووەكان ڕاستەوخۆ نمونە بە مەكەو مەدینە دەهێنینەوە!

پێم وابی كە ئەوە بڕوا بەخۆ نەبوونە! پێم ناڵێن كەینێ ئیسلام هەندە قوڕسە?!

پێشەوا شافعی لەبەغدایێ جۆرە ڕاو فەتوایەكی هەبوو.. كە چووە مصر بینی خەڵك و بیئەی ئەوێ پێویست دەكات هەندێك فەتواو رای جیاواز لەوەی بەغدای پێ دەوێ.. هەندێك ڕایەكانی خۆی گۆڕی!

ئیتر ئەوەبوو كە قەولی قەدیم و قەولی جدیدی هەبوو.. ئەو قەول و ڕایانەی جدیدیان پێ دەگوترێت هەمووی لە مصر بوو!

جا تكایە موسڵمانان:

ڕێزی مامۆستایانی ئاینی بەڕێزو لێژنەی فەتوای خۆتان بگرن! ئەوەندە بێگانە ویست مەبن! پابەندبن بە ڕێنوماییەكانی لێژنەی فەتوا بۆ پێشهاتەو مەسائیلە نوێیەكان,

خۆ ئەگەر لەسەر سەواب بن ئەوا سوپاسی خودای دەوێت, بەڵام ئەگەر هەڵە بوون ئەوا خۆ گوناهـ لەئەستۆی ئێمە نابێت!

لۆ دووركەوتنەوە لە ناكۆكی و ئیختیلافی موسڵمانان تكایە لە مەسائیلە پێشهاتەكان و مەسائیلە خیلافیەكان پابەندی لێژنەی فەتوای خۆمان بین نەك شوێنان! لۆ ئەوەی برایەتی (كە واجبە) هەموومان پابەندی بین ان شاءالله بەتایبەت لەناو مزگەوتەكان.