یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
مامۆستا کەمال ئەمین گوڵپی
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/07/2020 : 12:02:11
قه‌باره‌ی فۆنت
فیقهی قوربانیکردن وئادابەکانی

قوربانی کردن یەکێکە لە شەعائیرەکانی خوا، بەگەورە زانین و بەئەنجامگەیاندنی نیشانەی ئیمان و پەراکارییە، ڕێگایەکە بۆ نزیکبوونەوە لەخوا، بەڵگەی دڵسۆزی ودیوی خواناسیەکی تەواوە لەلایەن کەسی قوربانی کەرەوە، چونکە ئەنجامدانی قوربانی فەرمانبەرداری خواو ڕۆشنکەروە وزیندو هێشتنەوەی سوننەتی پێغەمبەرمانە، بۆیە قوربانیکردن بریتییە لە ئەنجامدان وسەربرینی ئەو ئاژەڵانەی کە شەرعەن دەسنیشان کراوون بە مەبەستی فەرمان بەرداری خوا لەکاتی دیاری کراو بە چۆنییەتێکی تایبەتەوە ئەم کردارەش بەڵگەی قورئان و کرداری پێغەمبەر کۆدەنگی زانایانی لەسەرە، خوای گەورە دەفەرمووێت :[فصل لربك وانحر](الكوثر: 2) هەروەها لە ئاکاری پێغەمبەری خوایە(صل الله علیه وسلم)کە بەم جۆرە قوربانی کردووە(ضحَّى بكبشين أملحين أقرنين ، ذبحهما بيده ، وسمَّى وكبَّر ، ووضع رجله على صفاحهما ” متفق عليه. پێغەمبەری خوا دوو بەرانی چاری شاخداری بەدەستی پیرۆزی خۆی کردە قوربانی و بسم اللە و اللە اکبری لەسەرکردن وسەری بڕین.

زانایان یەکدەنگن لەسەر ئەوەی کە قوربانی کردن بەنیسبەت ئەو کەسەوە کە دەسەڵاتی هەیەو خوا پێداوە سوننەتێکی موئەکەدەیە.

٭ ئەو ئاژەڵانەی کە لە پێناو زیندوو هێشتنەوەی ئەم شەعیرەیە دەستدەدەن بۆ قوربانی، بریتینە لەوانەی خوارەوە کە ئاماژەیان پێدەکەین.

1- دەبێت لەو ئاژەڵانەبن کە شەرعی خوا دیاری کردوون کە بریتین لە( وشتر، مانگا، مەر وبزن) باشترین لەمانە وشترە دوای ئەو مانگایە پاشان مەڕو بزن، وشتر ومانگا بۆ حەوت کەس دەبێت، مەروبزن بۆ یەکەس دەستدەدات، ئەوەشبزانین کە کەسی بەربار بەتەنها قوربانی بکات باشترە لەوەی کە بە هاوکاری وشەریکی کەسانی تر.

2- ڕەچاوکردنی تەمەنی ئاژەڵەکان لە شەرعدا موعتەبەرە، لە ڕەگەزی وشتر پێنج ساڵی تەواوکردبێت، و مانگا دووساڵی تەواوکردبێت، بزن دەبێت ساڵێکی تەواوکردبێت وچوبێتنە ناو دووساڵەوە واتە لەمە کەمترنەبن زیاتربن گرفتی نییە بەڵام لە ڕەگەزی مەڕ چوبێتە ساڵێکەوە خۆ ئەگەر گۆشتن و قەڵەوبێت ڕێگەدراوە کە کاوڕی شەش مانگەش بکرێتە قوربانی، بۆیە لەفەرموودەیەکدا پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: ( لا تذبحوا إلا مسنة ، إلا أن تعسُر عليكم ، فتذبحوا جذعة من الضأن ) رواه مسلم .

3- لەڕوی چۆنییەتییەوە دەبێت ئەو ئاژەڵەی کە بۆ قوربانی دەستدەدات خاڵی بێت لە عەیب بۆیە لە فەرموودەدا چوار جۆر ئاعەیبە دەبنە ڕێگر لەوەی کە ئاژەڵەکە بۆ قوربانی سەرببڕێت کە بریتین لە ( العوراء البين عورها ، والمريضة البين مرضها ، والعرجاء البين ضلعها ، والكسيرة التي لا تُنقي )، بەڵام ئەو ئاژەڵەی کە شاخیان شکاوە یان گوێی وکلکیان بڕاوە گرفتی تێدانییە ودەشێت بکرێنە قوربانی.

4-  چەژنەوە دەست پێدەکات تا خۆرئاوابوونی ڕۆژی سێیەمی ئەیام تەشریق، کە دەکات ئێوارەی ۱۳/ ذی الحجة یانی ماوەی قوربانی کردن چوارۆژە لە فەرموودەدا هاتووە( كل أيام التشريق ذبح ).

٭ ئادابەکانی قوربانی کردن.

واجوان وپەسەندە لە رووی شەرعەوە ئەو کەسەی کەبەتەمایە قوربانی بکات ڕەچاوی ئەم چەند خاڵانەی خوارەوەبکات بۆئەوەی ئەدای ئەو فەرمانبەرداریە بەجوانترین شێوە ئەنجامبدات.

1- واباشە ئەگەر کەسی قوربانی بەخش بتوانێت بەجوانی ئاژەڵەکە سەرببڕێت خۆی بەدەستی خۆی سەری ببڕێت، چونکە قوربانی کردن پەرستشە، مادام یەکێکە لەو جۆرە پەرستشانە کە دەکرێت کەسێک لەبرێتی کەسێکی تر کارەکە ئەنجام بدا دروستە قوربانییەکەی بسپێرێ بەکەسێکی تری باوەڕدار لەباتی ئەو هەستێت بەئەنجامدانی کرداری سەر بڕینەکەو بەخشینەوەی، لە ئەمڕۆدا ڕێکخراوە خێرخوازیەکان بەجوانی ئەوکارە ئەنجامدەدەن وەک رەبیتەی ئیسلامی و چەند ڕێکخراوێکی تری ئەمین ودەستپاک.

2- مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵە کەدا دەبێت بەشێوەیەکی جوان روولەقیبلە و بسم اللە اکبری لەسەر بکرێت هەتا دەکرێت ئامێری سەربڕینەکە تیژ وپاک بێت.

3- ئەگەر سەرپەرشتیاری خێزان قوربانییەکەی کرد واباشە نییەتی والێبێنێ کە ئەندامەکانی تری خێزانی لەخێرەکەدا بەشداربێت با تەنها مەڕێکیش بێت.

4- مامەڵەکردن بە گۆشتی قوربانییەکەوە دەکرێت لێبخوات وبیبەخشێت بەدیاریش بینێرێ بۆ دەرودراوسێ، وناکرێت بەهیچ جۆرێ لێبفرۆشێ نە گۆشتەکەی ونە پێستەکەشی، ناڕەوایە کرێ سەربڕ واتە قەسابەکە لەبەر ئەوەی ئاژەڵەکەی سەربڕی وە لەگۆشتی ئاژەڵەکەی یان پێستەکەی یان خورییەکەی بدەیتێ لەباتی کرێ، بەڵام دەکرێ بەشێوەی خێر ودیاری بەشێکی بدرێتێ نەک وەک کرێ سەربڕین.

5- ئەگەر کەسی قوربانی بەخش پێش ئەوەی بچێتە مانگی ذی الحجة وە بڕیاریدا کە ئەمساڵ قوربانی دەکات واباشە نینۆک وقژو مووی زیادە لەخۆی نەکاتەوە، خۆ ئەگەرنینۆکی کردیان قژی تاشی یان مویەکی لابرد ئەوە بەمانای ئەوەنییە کەقوربانییەکەی قەبوڵ نییە نەخێر قەبوڵەو خوای گەورە لێوەردەگرێت.

6- کەسی قوربانی بەخش ئەگەر گونجا خۆی ئامادەی سەربڕینەکەی بێت ونییەتی بۆ خوا ساغ بکاتەوە باشە ئەگەر ئامادەشنەبوو هیچ گرفتێک دروستناکات مادام برێکاری گرتووە ئەو لەباتی ئەو کارەکان ئەنجامدەدات.

بەکورتی.

قوربانیکردن پەرستشێکی سەربەخۆیە پەیوەستە بەوکاتەوە کە شەرعەن دەسپێک وکۆتایەکەی دیارە، لەو جۆرە پەرستانەشەکەکردەی سەربڕینی دەکرێت برێکاری ئەمین ودەستپاک بۆتی ئەنجامبدات، ئاژەڵەکەش لەو عەیبانە بەدەربێت کە دیاری کراون.