یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/10/2021 : 10:00:54
قه‌باره‌ی فۆنت
یادێک بۆ شانازی یادەکان

ئەگەر هەر مرۆڤێک ژیاننامەی خۆی بخاتەڕوو و هەوڵبدات وێستگەکانی تەمەنی ڕابردووی بهێنێتە بەرچاو، بە دڵنیاییەوە بەخشش و دلۆڤانی و چاکەکانی خوا دەبینێت کە لە هەموو ڕووێکی ژیانیدا لێیان بەهرەمەند بووە.

لەناو چاکە و بەخشش و خەڵاتە بێشومارەکانی خوا، چاکەیەکی ئێجگار مەزن هەیە کە بووەتە چاوگی بەختەوەری بۆ هەموو مرۆڤایەتی، ئەویش حەزرەتی موحەممەدە صلى الله عليه وسلم، کە پێموایە هەر یەکێکمان هەستێکی خۆشەویستانەی زۆر تایبەتی هەیە بۆ ئەو زاتە مەزنە، کە هەمیشە یاد و یادەوەرییەکەی بەرەو ئاکارە مەزنەکان و ئامانجە باڵاکان و ئایندە پڕشنگدارەکان کەمەندکێشی دەکات.

هەندێک لە کۆمەڵگاکان ژیاننامەی کاریزما و کەسایەتییە کاریگەرەکانی خۆی بە ڕێگەی وێنەی فۆتۆگرافی و ڤیدیۆیی دەخاتەڕوو، لە پێناو بە زیندوویی هێشتنەوەی ساتە زێڕینەکانی مێژووەکەیان لە بیری ڕۆڵەکانیدا، ئەوەش ڕێگەیەکی سەرنجڕاکێشە تا فەزڵ و خەڵاتەکانی خوا بیر مرۆڤایەتی بهێنێتەوە، کە زۆر گرنگە ئێمەش لەو ئانوساتە پیرۆزەماندا کە هاودەمە لەگەڵ یادی لەدایکبوونی شانازی مرۆڤایەتی حەزرەتی موحەممەد صلى الله عليه وسلم ، سوود لە شێوازە نوێ و داهێنراوە سەردەمییەکانی یادکردنەوە وەربگرین تا بۆ هەمیشە ئەو بیرەوەرییە مەزنە لە ویژدانی ڕۆڵەکانماندا بمێنێتەوە و لە هەر هەنگاوێکی ژیانیاندا ڕێنیشاندەریان بێت.

لە لایەکی دیکەوە ژیاننامەی کەسایەتییە مەزنەکان، ئەوانەی لێهاتوو و بەهرەمەندن و کاریگەرییان لەسەر ژیانی خەڵک هەبووە، هەر لە دەستپێکەوە چەندین دیاردەی نایاب و ڕووداوی سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرن، ئەو دیاردە و ڕووداوە سەرنجڕاکێش و نایابانەش لە ژیاننامەی کەسایەتییە مەزنەکان لە کەسایەتییەکەوە بۆ یەکێکی دیکە جیاوازە، بە گوێرەی پێگەی مرۆڤەکان، بەوەی هەر چەند کەسایەتییەکە مەزنتر بێت، دەبینین ژیانی هەر لە سەرەتاوە پڕ بووە لە ڕووداوی سەرنجڕاکێش.

قوڕئانی پیرۆزیش باسی چەند لایەنێکمان بۆ دەکات لە ژیاننامەی پەیامبەران (سەلامی خوایان لەسەر بێت) و ئەو ڕاستییەشمان بۆ دەخاتەڕوو کە چۆن ژیانیان هەر لە دەستپێکەوە ڕووداوی نایاب و سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت، لە ژیاننامەی پەیامبەری خواش محمد صلى الله عليه وسلم ئەو حاڵەتە بە وێنەی جیا جیا و بە شێوازی سەرسوڕهێنەر دەردەکەوێت، هەندێکیان قوڕئانی پیرۆز بۆمان دەگوازێتەوە، هەندێکیشیان مێژوو بۆمان باس دەکات، لەو کاتەشدا کە مێژوو دەدوێت شتەکان جیاواز دەبن، بەوەی ئەو ڕووداو و دیاردە ناوازانەمان پێ ئاشنا دەکات کە باس لە لەدایکبوونی ئەو سەروەرە و قۆناغەکانی منداڵی و وێستگەکانی گەنجێتی و چۆنیەتی پەروەردەبوونی دەکەن و بە خەسڵەت و بەها دانسقەکان سەرساممان دەکەن کە لە کەسایەتی ئەو زاتە مەزنەدا ڕەنگیان داوەتەوە.

لە سەروبەندی ئەو یادە مەزنەدا، کە شانازی هەموو یادەکانە و شوێنکەوتوانی حەزرەت بە تامەزرۆییەوە سەرگەرمی نوێکردنەوەی پەیمان و سۆز و وەفان بۆ ڕێبازە مەزنەکەی، زۆر گرنگە هەڵوەستەیەکی بەرپرسیارانە بکەین لەسەر وێستگە جیا جیاکانی ئەو مەزنە پیاوەی مێژوو کە خاوەنی جوانترین سەروەرییەکانی مرۆڤایەتیە، بەو ئامانجەی بە بەها باڵاکان و خەسڵەتە گرانبەهاکان خۆمان بەهرەدار بکەین کە لە کەسایەتی ئەو زاتەدا بەرجەستە بوو بوون و هەموو ڕووێکی ژیانمانی پێ ڕەنگڕێژ بکەین، بەڵکو دەبێت هەوڵبدەین بە شێوازی جۆربەجۆر ئەو یادەوەرییە بەرز و پیرۆز ڕابگرین تا بە شێوە یادە نایابەکان ڕۆڵەکانمان بخەینە سەر ڕاستەڕێی شوێنکەوتەیی ڕێبازەکەی، ئەوەش باشترین بژاردەیە بۆ ئەوەی پەیام و ڕێبازە پیرۆزەکەی بۆ هەمیشە بە نوێیی بهێڵینەوە.