یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
م. عه‌لی هێرۆیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/07/2022 : 23:58:45
قه‌باره‌ی فۆنت
ساڵنامەى کۆچی یاخود ساڵنامەى ئیسلام چی یە و لە چیەوە هاتووە؟
هەر لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ ساڵنامەکانى بەردەست بەشێوەیەکى گشتى پشت بە دوو شت دەبەستن بۆ دیاریکردنى مانگ و ساڵەکان، ئەوانیش خۆرو مانگن،  ساڵنامەى زاینى پشت بە خۆر دەبەستێت و ساڵنامەى ئیسلامیش پشت بە مانگ دەبەستێ، ئەمەش لەژێر ڕێنمایی خوداى پەروەردگار دایە: (هُوَ الَّذِي جَعَلَ الشَّمْسَ ضِيَاءً وَالْقَمَرَ نُورًا وَقَدَّرَهُ مَنَازِلَ لِتَعْلَمُوا عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ)واتا: خوا ئه‌و زاته‌یه‌که‌خۆری کردووه‌به‌سه‌رچاوه‌ی تیشک و ڕووناکیه‌کی پرشنگدار، مانگیشی کردووه به‌سه‌رچاوه‌ی ڕووناکی دانەوە، چه‌نده‌ها جێگه‌ی هه‌ڵهاتن و ئاوابوونیشی بۆ دیاری کردووه، جگه له‌وه‌ی هه‌رشه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک خۆی ده‌نوێنێت، تا بزانن و بیکه‌نه بنه‌مای ساڵژمێری و حساب ڕاگرتن...
    جا پێش هاتنى ئیسلام بۆ دیاریکردنى ئیسلام لە نێو نیمچە دورگەى عەرەبی و بەشێکى دیکەى جیهان پشت بە ڕوداوە گەورەکان دەبەسترا، بۆنمونە وەک: ساڵى فیل، ساڵى نۆژەنکردنەوەى کەعبە، ساڵى لافاوە گەورەکە، ساڵى فوجار....هتد، دواى هاتنى ئیسلامیش و تا سەردەمى ئیمامى عومەر هەر بەم سیستەمە پشت بە ڕوداوە گەورەکان دەبەسترا، بۆنمونە: ساڵى هاتنى پێغەمبەر، ساڵى خەم و خەفەت، ساڵى ئیسڕاو میعڕاج، ساڵى کۆچ، ساڵى خەندەق، ساڵى حودەیبیە، ساڵى فەتحى مەککە، ساڵى ڕەمادەو.....هتد، ئیتر پێشەوا عومەر رضي الله عنه بیرى لەوە کردەوە ساڵنامەیەک بۆ موسڵمانان دابنێ، بۆ ئەو مەبەستە پرس و ڕاى بە هاوەڵان کرد: ئاخۆ چ ڕوداوێک بکەین بە ناونیشانى ساڵنامەى ئیسلام؟ هەندێکیان گوتیان: با لە دایکبوونى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بکەین بە ناونیشانى ساڵنامەى ئیسلام، بەشێکى دیکە گوتیان هاتنى پەیام و بیعسەت، کۆمەڵێکى دیکە گوتیان وەفاتى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم... دەستەیەکیشیان گوتیان: کۆچى پێغەمبەر لە مەککەوە بۆ مەدینە، ئیتر ئیمامى عومەر رضي الله عنه ڕاى کۆتایی پێ پەسەند بوو، چونکە کۆچى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم وەرچەرخانێکى گەورە بوو لە مێژووى مرۆڤایەتیدا، دەستپێکى دامەزراندنى دەوڵةتى ئیسلام و هێزى موسڵمانان بوو، پاشان پرسى ئایە چ مانگێک بکەین دەستپێکى ئەم ساڵنامەیە؟ هەندێک گوتیان: ڕەمەزان، هەندێکى دیکە گوتیان: ڕەجەب، بەشێکى دیکە گوتیان: زی الحجە، بەشێکى دیکەش گوتیان: موحەڕڕەم، چونکە یەکەم مانگى دواى تەواوبوونى حەج و مانگى دەسپێکى دواى پاکبونەوەیە، پاشان لە مانگى موحەڕڕەمدا زۆر ڕوداوى مێژووى ڕویان داوە، لەوانە: ئەبڕەهە لەم مانگەدا ویستى کەعبە بڕوخێنێ و خوداى گەورە بە تەیڕەالأبابیل لە ناوى برد، لەو مانگەدا قیبلە لە قودسەوە گۆڕدرا بۆ کەعبە، لەو مانگەدا میصر ئازاد کرا، لەو مانگەدا نوح لە لافاوەکە ڕزگارى بوو، یەعقوب چاوەکانى بۆ گەڕایەوەو بە یوسف شاد بۆوە، لەو مانگەدا ئیدریس لە ئاسمانى چوارەم جێگیر بوو و ئاگرى نەمرود کوژایەوە، لەو مانگەدا خوداى گەورە تەوبەى داودى قبوڵ کردو کردى بە جێنشین، لەو مانگەدا موسا لە فیرعەون ڕزگارى بوو و عیسا بەرز کرایەوە بۆ ئاسمان... ئیتر بڕیار لەسەر مانگى موحەڕڕەم درا، بۆ دەستپێکى ساڵنامەى ئیسلام... وە لەو لەسەردەمەوە تا قەڕنێک لەمەوبەر ئەم ساڵنامەیە ساڵنامەى عالەمى ئیسلامى بوو، بەڵام دواى عەولەمەو گرتنە دەستى دەسەڵاتى وڵاتانى ئیسلامى لەلایەن عەلمانیەکانەوە بە مەبەست وردە وردە ئەم ساڵنامەیە پشتگوێ خراو ساڵنامەى زاینى هێنرایە جێى...
    بۆیە پێویستە تۆى موسڵمان بزانى کە ساڵنامەى هیجرى ساڵنامەى تۆو ئیسلامە، بە ناوى گەورەترین ڕوداوى مێژووى ژیانى پێغەمبەرەوەیە کە کۆچى وەرچەرخانى مێژوویە... کە پڕیەتى لە موعجیزەو حیکمەت و پەندو ئامۆژگارى، ... هەزار ڕەحمەت لە مەحوى کە فەرمووى:
شەوی هیجرەت کە ئەعدا زۆری هێنا، مشتەخاکێ بوو
پیا چەندن، دەبەنگ و کوێر و کەڕ مان ئەو لەعینانە
لە ناو ئەو گورگ و ورچ و سەگ گەلە دەرچوو باذن الله
بە یاری غارەوە، یاری لە باری، ڕێ لە بەریانە
وەکوو خورشید و مەهـ پێی سەیریان لێ هەڵبڕی تا غار
لە غارا سەیری کرد ئەعدا کە وەک سێبەر لەدوویانە
بە یەک دوو عەنکەبووت و کۆتری بێ فام و بەستەزمان
شعوور و فەهمی گۆڕی لەو سەگ و ئیبلیس و دێوانە
بەهەشتی داخڵی یەسریب دەبێ، تووبا لە بۆ ئەنسار
بە کوففارانی مەککە تا ئەبەد یا وَیلنامانە
ئەگەر ئەم هیجرەتە نەبوایە، دین ئەم شەوکەتەی کەی بوو
کە هەر کەس تێ بگا بەم دینە نەسخی جوملە ئەدیانە
بە هیجرەت، غیرەتی دینی موهاجیر، خدمەتی ئەنسار
لە قووە هاتە فیعل و بوو لە عالەمدا بە دەستانە
لە فەیزی هیجرەتە ئەسحابی بەدر ئەم شەو هیلالی بوون
سبەی هەر یەک بووە بەدرێکی کامیل ئەو هیلالانە
چ هیجرەت؟ شەهدی وەسڵ، ئارامی جانە بۆ هەواخواهان
چ هیجرەت؟ بۆ عەدوو تەعزیبی ڕۆح و زەهری هیجرانە
هەواخواهی علیه الرحمه و الرضوانیان بۆ ما
ئەعادیشی علیه اللعنه بەشیان و بەسیانە
کەسێ ئایەی عفا الله عنك مەحزی دڵنەوایی بێ
معاذ الله دڵی ئەو ڕەنجە کردن عەینی خوسرانە