یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
ملا رعد ئۆمەربلی
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/01/2023 : 23:42:11
قه‌باره‌ی فۆنت
ئایین و پاراستنی شکۆی خێزان

خێزان بنجینەو بناغەی کۆمەلگەو وڵاتە ، بۆیە نیشانەی سەرکەوتنی وڵات لە سەرکەوتنی خێزان خۆی دەبینێتەوە ، هەرتاکێک کاتێک پۆستێکی ئیداری یاخود سیاسی یان هەرکارێکی تری بازرگانی یان هەرکارێکی تر وەردەگرێت ، لەخێزانێک هاتوە ، جا نابێ چاوەڕێ لەو کەسەبکەین کە چاکسازیمان بۆ بکات کە لە ناو خێزانیدا پڕە لە گەندەلی خێزانی وەکو باب فێڵ لە منداڵەکانی دەکات ، منداڵەکان فێڵ لە بابیان دەکەن ، ژن و مێرد تمانەیان پێک نایەت ، کەواتە ئەوکسە لەم خێزانە شکستخوارە هاتوە بۆیە ناتوانێ فەرمانگەیەکی پاک و دوور لە گەندەلی دروست بکات ،

خودای گەورە دەفەرمێت : هیج گەڵێک ناگۆڕین مەگەر نەفسی خۆیان نەگۆڕن (  إِنَّ اللَّهَ لا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ ) [الرعد:11]

عن النعمان بن بشير رضي الله عنهما قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «أَلَا وَإِنَّ فِي الْجَسَدِ مُضْغَةً إِذَا صَلَحَتْ صَلَحَ الْجَسَدُ كُلُّهُ، وَإِذَا فَسَدَتْ فَسَدَ الْجَسَدُ كُلُّهُ، أَلَا وَهِيَ الْقَلْبُ». متفق عليه[1].

واتە : لە لاشەی مرۆڤ پارچە گۆشتێک هەیە ، ئەگەر چاک بوو ئەوە هەموو ئەندامانی لاشەی چاک دەبن ، وەئەگەر ئەو پارچە گۆشتە خەراپبێ ئەوە هەموو ئەندامانی لاشەی خەراپ دەبن ، ئەویش دڵە .

مەبەستم لەم نمونەیە ئەوەیە ، خێزان بۆ وڵات و شار و دێهاتەکان وەکو دڵ وایە ، کەواتە ئەگەر خێزانەکان باشبن ئەوە وڵاتیش باش دەبێت وە ئەگەر خێزان فاشیل و شکستی هێنابوو کۆمەلگەش شکست دێنێ .

بە ێویستی دەزانم کە جەند خالێکی سەرەکی بخەمە ڕوو بۆ زیاتر پاراستنی شکۆی خێزان :

1: رێز گرتن و گوێڕایەلی دایک و باوک :

( وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ۚ إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا ) سورة الاسراء  (23) .

واتە : خودای گەورە فەرمانی پێ کردوونە چاکە کاربن لەگەڵ دایک و باوکتان ، ئەگەر داوا کرییەکیان هەبوو ناکرێت پێیان بلێن ئۆف بەلکو دەبێ بەوپەڕی نەرموونیانی دەرببڕن و وشەی جوانیان بۆ دەربڕن .

2: دروست کردنی خۆشەویستی لە نێوان ئەندامانی خێزان بەگشتی و بەتایبەتی لە نێوان کوڕو کچ ، هەروەها  کچ و ژن برا ( دش ) و بوک و خەسو .

3: دادپەروەری لە نێوان ئەندامانی خێزان بەگشتی ، یەکسانی و دادپەروەری جیاوازن ،بۆیە دەڵێم دادپەروەری ، بۆ نمونە کچێکت هەی تەمەنی سەروی پانزەساڵە و کچێکی تریشت هەیە تەمەنی لە خوار دە ساڵە کەواتە ئەگەربای ( 10) هەزار دینار چلکت بۆ کچە بجوکەکەت کڕی وەبەهەمان شێوە حساب لەگەڵ کچەگەورەکەت بکەیت بەیەکسانی ئەوکات ستەمت لەکچە گەورەکە کردوە ، بۆیە دادپەروەری بە پێی پێویست بڕیری لەسەردەدرێت .

خودای گەورە دەفەرموێت :(  اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ ) واتە : دادپەروەربن ئەوە یان نزیکترینە لە تەقوایی.

4: لاسایی نەکردنەوە ، زۆرێک لە خێزانەکان شکۆی خێزانیان لەدەست داوە بە هۆی لاسایی کردنەوەی ناشەرعی و ناتەندروست ، زۆرێک لە خەلکی لە دەامی فەرمی کۆلێژ و لە شایی و هیتر ... لە جلو بەرگ لاسایی یەکتری دەکەنەوە و زیانی مادی زۆریان بەردەکەوێت ئەمەیان لە ناو ژنان وکچان زۆرباوە ، لە ناو پیاوان سەیارە گۆڕین کە بۆتە نەخۆشی مۆدێل کە لە مونافەسەی یەکتری ساڵانە سەیارەکانیان دەگۆڕن و زیانێکی زۆری مادیان بەردەکەوێت و کێشەی خێزانیان بۆ دروست دەبێت و بگەرە جاری وا هەیە گەیشتۆتە جیا بونەوە و تێکجونی خێزانێک و بۆتە هۆی پچڕانی دووبنەماڵەی گەورە .

خودای گەورە بە خەراپ ناوی ئەوکەسانەی هێناوە کە کوێرانە شێنی خەلکی تر دەکەون و ئیسرافی زۆر دەکەن ، وە ئەوانەی رەزیلیش دەکەن :

 { وَالَّذِينَ إِذَا أَنْفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْن ذَلِكَ قَوَامًا } .

5: پاراستنی نهێنی لە ناو خێزان ، بەداخەوە لە سەردەمی ئێستای کە تێیدا دەژین زۆرێک لە خێزانەکان شکۆی خێزانیان لەدەست داوە بەهۆی نەپاراستنی نهێنی خێزانی ، ئەگەر تەماشابکەین ئەوانەی کە دزیان لێ دەکرێت ئەوماڵانەن کە نهێنیان نیە ، وە لەوەش خەڕاپتر ژن و مێر نهێنی ژوری نوستنیان بێنەدەرەوە ، ئەوەش پێغەمبەری سەروەرمان ( د.خ) نەفرەتی لەو جۆرە ژن و مێردانە کردوە  دەفەرمێت :

  قول النبي صلى الله عليه وسلم: إن من أشر الناس عند الله ‏منزلة يوم القيامة، الرجل يفضي إلى امرأته، وتفضي إليه، ثم ينشر سرها. رواه مسلم.‏

واتە : خەراپترین کەس لەلای خودای گەورە لەڕۆژی قیامەت ، ئەو پیاوەیە کە دەجێتە لای ژنەکەی کاری شەرعی ( سەرجێی )لەگەل ئەنجام دەدات و دواتر لە ناو خەلکی باسی دەکات لەگەڵ ژنەکەی خۆی جی کردوە.

هەروەها ژنانیش دەگرێتەوە ، کاتێک لەگەڵ یەکتری دادەنیشن و باسی پیاوەکانیان دەکەن .

ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەست دانی شکۆی خێزان .

6: بۆپاراستنی شکۆی خێزان دەبێ ڕاوێژ و را گۆڕینەوە هەبێ ، کاتێک منداڵەکان گەورە بوونەو کاردەکەن و پارە دێنەوە ماڵەوە ، ناکرێت مناڵەکانت پشتگوێیان بخەیت و راوێژیان پێ نەکەیت ، ئەوکات شکۆی خێزانت لە دەست دەدەیت .

قال تعالی ( وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْرِ ) .

7: دەبێ دایک و باوک لەگەڵ منداڵەکانی برادەربن و لەنزیکەوە گوێ لە دەردەدڵی و موعاناتیان بگرێت و هەول چارەسەرکردنیان بدات و هاوکاریان بن ، نەک منداڵ نەتوانێت باسی نهێنی ژیانی رۆژانەی خۆی بکات ، دەبێ خەمخۆری سەرەکی بیت ، ئەگەرنا هاورێیەکی برسی لەدەرەوە هاوکاری دەکات و پاڵپشتی دەکات و گوێ لە نهێنیەکانی دەگرێت و دواتر  لەخشتەی دەبات و بۆ مەرامە خەراپەکانی خۆی بەکاری دەهێنێت و منداڵەکەی تۆ دەبێتە قوربانی و لەدەستت دەڕوات ، بۆیە خۆت دەبێ چاودێری منداڵ و کەسە نزیکەکانت بێت و هاوڕێ خەراپەکانیان لێ دوورکەیتەوە،

هەروەکو پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێت : النبي صلى الله عليه وسلم قال: ((كلُّكم راعٍ، وكلُّكم مسؤولٌ عن رعيَّتِه، والأمير راعٍ، والرجل راعٍ على أهل بيته، والمرأة راعية على بيت زوجها وولدِه، فكلُّكم راعٍ، وكلُّكم مسؤول عن رعيَّتِه))؛ متفق عليه

واتە : ( هەموتان شوان و چاودێرو سەرپەرشتیارن ، هەروەها بەرپرسیارن لە سەرپەرشتیاریەکەتان ، سەرۆک سەرپەرشتیارە ، پیاو سەرپەرشتیاری خانەوادەکەیەتی ، ژن سەرپەرشتیاری ماڵی مێرد و منداڵەکانیەتی ، بۆیە هەمووتان سەرپەرشتیارن و هەمووشتان بەرپرسیارن لەو سەرپەرشتیایەی کە پێتان دراوە .

لە رۆژی دوایی ( يوم القيامة ) لە گۆڕەپانی لێکۆلینەوە ئەوانەی بەرپرسیارەتیان هەبوە و کەمتەرخەم بوونە ، دەفەروێت ئەوانە ڕابگرن ئەوانە بەرپرسیان : (وَقِفُوهُمْ ۖ إِنَّهُمْ مَسْئُولُونَ ) الصافات /  24 .

لە دایکێکیان پرسی کام منداڵت لە هەموان خۆشتر دەوێت ، ئەویش لە وەڵامدا گوتی

1: ئەوەی بچوکە و تا گەورە دەبێت .

2: ئەوەی نەخۆشە و تا جاک دەبێتەوە .

3: ئەوەی لەسەفەرەو تا دەگەڕێتەوە .

ئەمە پێی دەگوترێت پاراستنی شکۆی خێزان .

ئیمامی شافیعی دەفەرمووێت : جەند شتێک هەیە تایبەت مەندی خۆتەو پێویست ناکات خەلکی بیزانن

 1: تەمەنت جەندە ؟

2:سەروەت و سامانت جەندە ؟

3: بیرو ڕات جییە ؟

4: بۆ کوێ سەفەر دەکەیت ؟

ئەم خاڵانەش ئەگەر بە نهێنی مایەوە ئەوە شکۆی خۆت و خێزات پاراستوە .

 

م. رعـد نوری ئۆمەربلی

1: بەڕێوەبەری مزگەوتەکان و پشکنین لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف .

2: کارگێڕی لقی هەولێری یەکێتی زانایان .