یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/11/2024 : 21:17:48
قه‌باره‌ی فۆنت
ئاڵۆزبوونی پێناسەی مرۆڤ و سەرەتایەکی مەترسیدار !

.......

مرۆڤ ئەم مەخلووقە شکۆمەندە ڕێز لێگیراوەیە کە خودا بە قودرەتی خۆی بەجوانترین شێوە ئافراندوویەتی و کردوویەتە جێنشین و چەقی گەردوون، وەبەکۆمەڵێ جیاوازی و تایبەتمەندییەوە لە باقی دروستکراوەکانی تر جیاکراواوەتەوە

ئامانج و مەبەستی هەر ڕەئیسی و سەرەکیش لە دروستکردنیدا دانپێدانان بەتاک و تەنهایی و ناسین و پەرستنێکی جوان لایەق بەزاتی پەروەردگار و، ئاوەدانکردنەوەو بوژانەوەی زەوییە، بەڵگەی قسەکانیشمان ئایەتە پیرۆزەکانی پەروەردگارەو لەم بارەیەوە فەرموویەتی: ( وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا ) الإسراء/۷۰

لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ التین/٤

( وَمَا ‌خَلَقْتُ ‌الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ) الذاریات/٥٦

(...هُوَ أَنْشَأَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا ) هود/٦۱

جا بۆیە مرۆڤ تاکو بەگەورەیی و بمێنێتەوەو قەدرو قیمەتی خۆی لە دەست نەدات پێویستە لەسەری، بە سروشتی مرۆڤبوونی خۆی بمێنێتەوەو بەتوندی دەست بە بەهاباڵاکانەوە بگرێ،

مرۆڤ بەم عەقڵ و علم و حیکمەت و ویژدان و شەرم و حەیاو دادپەروەری و ڕاسگۆییەوە، سەروەرایەتی بونەوەر دەکات، چونکە گومان لەوەدانیە سازانی تەواوی کەون و کائنات وابەستەیە بە سازانی مرۆڤەوە، گەر مرۆڤ سازا هەموو شتەکانی تر دەسازێ و پێچەوانەکەشی هەر وایە، دەرحەق بەمە جوان وتراوە:

" اذا أصلحت الإنسان فقد أصلحت الأكوان "

بەم پێیەی کە مرۆڤ خاوەنی لۆژیک و تەکلیفکراوو خاوەن پەیام و پێغەمبەرە مەفرووزە ئیدی مرۆڤ باڵابێ و بەرز بڕوانێ و خاوەن مەبدەئو مەبەستبێ و، وەهەم چەسپاوو چەقیوبێ، بێ ئامانج نەژیت و نەخولێتەوەو، هەرگیز نەدۆڕێ و نەگۆڕێ و خۆی هەرزان فڕۆش نەکات، وەک ئیمامی حەسەنی بصری، ڕەزاو ڕەحمەتی خوای لەسەربێت دەیفەرموو:

" نرخی مرۆڤ بەهەشتە نابێ، هەرگیز خۆی هەراج و هەرزانفڕۆش بکات "

بەڵام داخی گرانم کەوتوینەتە زرووف و ڕۆژگارێک، ئەوەی مرۆڤ سەری لێدەرنەچێ مرۆڤایەتی و خودی مرۆڤەکانە، چونکە نازانی مرۆڤی ئیمڕۆ چی دەوێ، بەهەموو زمانێک دەدوێ و ، بەهەموو سەرێک دەڕوا، یەک ڕوو یەک هەڵوێست نیە، دیدو ڕوئیایێکی ڕوون و پەیامێکی ڕاشکاوی نیە، لە شوێنی تەواو جیاوازو دژبەیەکی دەبینی، لەدوو مەوقیف و هەڵوێستی تەواو لێک دووری دەبینی، هیچی بەلاوە هیچ نیە، گوێ بەهیچ نادا، خۆی بەکەس ناگۆڕێتەوە، گوێ بۆکەس ڕاناگرێ، هەرگیز وەکو ئێستا مرۆڤ بێ منەت نەبوە، جەسارەت و غیرەتێکی زۆری لەسەر تاوان و جەریمەو گرتن و کوشتن و بڕین هەیە، زۆر بێ باکە، سڵ لەهیچ شتێ ناکاتەوە، نەشەرم دایەگرێ، نەترس دەیوەستێنێ، جیاوازی لە نێوان شەوو ڕۆژ، لە نێوان باش و خراپ، لە نێوان، ڕاست و درۆ، لە نێوان دۆست و دوژمن، لە نێوان گەورەو بچووک، لە نێوان زاڵم و مەزڵوم..تاد ناکات!

ڕێز لە دایک و باوکی، نەلە مامۆستاکانی، نەکەسە بەتەمەنەکان ناگرێ، هەرچی هەستی بەرپرسیارەتی و ئینتیمای نیشتمان و خاک و خەڵک هەیە نیەتی، تەواو وشک و بێ ڕوح و بێ ویژدان پارچەیەک لە ماددەو بەرژەوندی، مرۆڤێکی بەتاڵ لە هەمان کاتیش سەرقاڵ و جەنجاڵ، مرۆڤێکی خێراو مێشکێکی ئاڵۆزو پەرش و بڵاو، نا ئومێدو ڕەش بین و بێ هیواو بێ بەرهەم...تاد!

تەنەقوللاتێکی زۆر بەمرۆڤ کراو ئیشی زۆری لەسەر کراوە تاکو مرۆڤایەتی لە ئەساڵەت و ڕەسەنایەتیەوە، بگوازنەوە بۆ مۆدێڕنەت، لەوێشەوە بۆ عەولەمەو جیهانگیری، لەوێشەوە بۆ ماددەو بەرژەوەندی، دیسان لەویشەوە بۆ پوچگەرایی کە خراپترین قۆناغی مرۆڤایەتی و مرۆڤبونە چونکە لە سەردەمی پوچگەراییدا، هیچ شتێ وەکو خۆی و لەجێی خۆی و تام و بۆنی خۆیی ومانای خۆ نابەخشێ تەواوی شتەکان سەرەو ژێرو پێچەوانەن،

لەسەردەمێکا دەژین

- جاشایەتی بووە بە شانازی

- جنێودان بووە بە ئایدۆلۆژیا

- پارە بووە بە کەرامەت

- ئافرەت بووە بە دەخیلە و بت

- لێبوردەیی بووە بە تۆڵە

- خۆ ڕووتکردنەوە بووە بە سەقافەت..تاد!

لەم سەردەمە ئەوەی حەسێبی بۆ نەکرێ، علم و عەقڵ و حلم و حیکمەتە، چیدی قرار نیە کەڕامات  و پێگەی بەرزو، تەمەن و شۆرشگێڕی و قارەمانێتی و گیانفیدای و ئەزموون و پیاو ماقۆلایەتی و دیوەخان و ...تاد، بکرێنە پێوەر!

بەداخەوە ئیمڕۆ نەخۆشیەکانی وەک، کەمیی عەقڵ، ڕەقیی دڵ و هەرزەیی ڕۆح زۆر بڵاو بوونەتەوە، کاتێک ناوی خوا دەبرێت دڵەکان داناچڵەکێن، چاوەکان وشکن، لەبەرئەوەی جڵەو دراوەتە دەست نەفس، ژیان لە تەوەری جەستەدا بەڕێوەدەچێت، خەڵک تەنها بیر لەخواردن و خواردنەوەو ئیسڕاحەت و چێژە وەرگرتن دەکەنەوە، لەم نێوەندەدا بڕیاردان لەسەر سەلامەتیی ڕۆح، دڵ و عەقڵ شتێکی زۆر زەحمەتە، بۆیە مرۆڤایەتی چووەتە سەر ڕێگای هەرزەیی و بەربادی، لە حاڵێکدا گۆڕینی ئەم میحنەتخانەیەی دونیا بەڕاڕەوی بەهەشت تەنها بەوە دەبێت کە ژیانی دڵ و ڕۆح زیندوو بن، بەدەستهێنانی ئارامی دونیا و عوقبا پێویستی بە عەقڵی ساغ، دڵی ساغ و ڕۆحی ساغە، بەڵام بەداخەوە، ئەمانە بەهاگەلێکی وەهان کە چەند سەدەیەکە لە دەستمان داون و زۆر هەست و درکیشی پێ ناکەین،

هەرکاتێ مرۆڤ لە ناوو چێژوو مەلەزاتەکانی دونیا ڕۆچوو وەهەموو خەیاڵ و بیرو ئەندێشەی لەلای ئەوەبوو زارو زگ و دامێنی تێربکاو، لەولاشەوە عەقڵ و دڵ و دەروونی فەرامۆش و پەراوێز خست، لوتبەرزی و خۆپەرستی و دڵرەقی حەسادەت بەربڵابوویەوە، ئەوکات ژیان دەبێتە ژان و جەنگەڵستان.