یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا سفر محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی مێرگەسەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیو دیاری دەکات    *****    *****   لە ژێر چاودێری یەکێتی زانایان سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی (نەزۆکی و پاراستنی شیرازەی خێزان) بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان یەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان لە پێشوازی مانگی پیرۆزی رەمەزان و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی هاوچەرخ و پەیوەندیدار تاوتوێ دەکات    *****    *****   کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەر کراو بڕیاری پێویست دەرچوو    *****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات   
مامۆستا کەمال ئەمین گوڵپی
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/03/2025 : 11:03:41
قه‌باره‌ی فۆنت
ليلة القدر وەک زاراوەیەکی قورئانی

شەوی پیرۆزو ڕێز لێگیراو یەکێکە لە شەوانی مانگی ڕەمەزان و بەتایبەتر یەکێکە لە دەشەوانی کۆتای مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ئەم شەوە گرنگێکی گەورەی هەیە لە ئیسلامدا و لەدڵی باوەرداراندا، ئەم شەوە شەوی دڵ بێداران و ئێماندارانە ڕاستەقینەکانە، شەوی نزیک بونەوە و ئیستغفارە، شەوی پارانەوەو موناجاتە، لەم شەوەدابوو دەرگاکانی ئاسمان بەروی زەویدا کرانەوە و جارێکی تر بەهاری بەخشیەوە بە ژیان و مرۆڤی ئاشنا کردەوە بەخۆی و دەوروبەری.

بۆیە گرنگە ئێمە لەم گۆشەیەوە بروانین بۆ ئەم شەوە پیرۆزە.

زەمەن و پیرۆزی : ئەم شەوە لەکوێوە پیرۆزی وەرگرتووە ؟ ئەی بۆچی زەمەنەکانی تر پیرۆزنین وەک ئەو شەوە؟ ئەم شەوە پیرۆزە چونکە پیرۆزترین وشەو کەلیمەی تێدا دابەزیووە، کەلام خوا پیرۆزییەکەی لە خۆیدایە ، بۆیە لە هەر جێگەیەکدابێ پیرۆزی دەکات، هێندە مەزنە بەهەر زەمەنێکدا بڕوات ئەویش پیرۆز دەکات، هێندە پیرۆزە شەوەکەشی پیرۆز کردوە، نابێت ئەوە بەهەند نەگرین لە بەرگەورەیی کەلامەی خوایە کە ئێمە دەبێت یەک مانگ بەڕۆژووبین و لەڕێگەی ڕۆژووشەوە دەتوانین ئەوەندە بەرزبینەوە کە شایەنی ئەوەبین گەورەیی قورئان دەرک بکەین، ئەم شەوە بووتە زەمەنی خوا وەک چۆن مسجد الحرام، بە (بیت اللە) ناسراوە، لێرەدا جیاوازی زەمەنی خوا و زەمەنی مرۆڤ دەردەکەوێت نوێژێک لە( بیت اللە) دا بە بارتەقای سەد هەزار نوێژە، پیرۆزی کاتێک کە هی خوایە عیبادەت تێدا  بە بارتەقای هەزارمانگە ، بۆیە پیرۆزیی ئەم شەوە ئەوەیە کە تەجاوزی زەمەنی مرۆڤ دەکەین وداخڵی زەمەنی خوادەبین وەک چۆن بۆ حەجج تەجاوزی ماڵەکانی خۆماندەکەین ودەینە ماڵەکەی خوای پەروەردگار، ئەم تێپەراندنە تێپەراندنێکی ڕۆحی و مەعنەوییە گەورەی لێرەدا دێتە بوون ئەم هێزە مەعنەویە توانای ئەوەی هەیە کە هەموومان کۆبکاتەوە هەرچەندە جیاوازیشمان هەبێت.

لەم شەوە زەمینەی کۆبوونەوەی وەحیی و مەعریفەیە ، کاتێک قورئان لەم شەوەدا دادەبەزێ ئیتر خاڵی گۆرانی مێژووی مرۆڤایەتی دروست دەبێت، لێرەوە لە ڕێگەی وەحییەوە ئەو زانستەی خوا ئیرادەی لەسەریەتی بگاتە مرۆڤ لەم شەوەدا دەگات ، بۆیە زانینی مرۆڤ ئیتر تەنها لەسەر هەوڵەکانی مرۆڤ نامێنێ و لەسەر تەجروبەی مرۆڤ قەتیس نابێت بەڵکو دەبێتە زانستێک کە سەرچاوەکەی لە دەرەوەی مرۆڤەو لە لوتکەی هەرە باڵاوە دێتە خوارەوە.

گرنگی و پیرۆزی ئەم شەوە هێندە مەزنە کە پەیوەستە بە قەدەرو سەرەنجامی مرۆڤەوە، بۆیە مەفهومی (القدر)  شەوی پیرۆز پەیوەست وهەماهەنگە لەگەڵ فیکرەی سەرەنجامەوە ئەندازەگیری ئەم ژیانەو کەون بەگشتی لە ژێر رکێفی خوادایە کاری گەری وجێکەوتەی کارەکانی خوا بەسە تەواوی بوونەوە هەیە ئەوە خوایە ئەم گەردوونە دەبا بەڕێوە چۆن دەتوانێ لەناو شەوەکانی ساڵدا یەکێکیان هەڵبژێڕێ و پیرۆزی بکات هەرئاواش دەتوانی سەرەنجامی گشت ئەم بوونەوەرە دیاری بکات وچۆنی بوێت وا ئاراستەی دەکات، بۆیە لێرەوەیە ئیتر دەیان پرسیار لە بارەی ئازادی وحوریەتی ئیرادەی مرۆڤ دەکرێ و ئەو پرسە دەوروژێنرت ودەخرێتەوە بەرباس هەموو ئەو پرسانە پێوەستن بە قەزاو قەدەرەوە و قەزاوقەدەریش لە ئیرادەو ویستی خوایە.

شەوی قەدر گۆرانکاری جەوهەری وقووڵ لەدەرونمانداو لە ڕۆحماندا دروست دەکات، چونکە دەرفەتێکی باشە بۆ گەرانەوە و نزیک بوونەوە لەخوا دەرفەتێکی باشە بۆ تەوبەو پەشیمان بوونەوە ، بۆیە ئەمە پێمان دەڵێ مرۆڤ دەتوانی ڕێگەی مەعنەویەت و ئەخلاقیەت بگرێتە بەرو لە سەری بڕوا کە ئەم ڕێگەیەشت گرت ئیتر ئەوە ئەو گۆڕانکاریەیە کەم دەرفەتە دێتە بەرهەم.

بۆیە شەوی پیرۆز (لیلە القدر)  دەرفەتێکی زۆر گرنگە و دەبێت بەهەند وەر بگیرێت گرنگیەکەی لەوەدایە خاڵی بەیەک گەیشتنی زەمەنی خوای و مرۆڤایەتییە، وەک چۆن مەککە و مسجد الحرام خاڵی یەکگرتنی زەمەنی مرۆڤ  مەکانی پێکەوە دەبەسترێتەوە کە مەکانی پیرۆزی خوایە.

کەمال ئەمێن گوڵپی

٢١/ ٣/ ٢٠٢٥ خورماڵ.