یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (هەڵوێستە ئایینی و نەتەوەییەکانی مەلا کورد) ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عباس زەردەهاڵی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین سیمینارێکی هاوبەش لەسەر مەترسییەکانی مین ساز دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە ستافی نوێی کۆمەڵەی قوڕئانخوێنانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی ئەو هێڕشانەی سەر کوردستان و بارەگاو هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا سفر محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی مێرگەسەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات   
د.سیروان کەرکوکی
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/03/2025 : 16:43:20
قه‌باره‌ی فۆنت
لێبووردنی شەوی قەدر بۆ کێیە؟؟؟

حەزرەتی عائیشە(ڕەزای خوای لێ بێت) دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خوا جل جلاله ئەگەر زانیم چ شەوێک شەوی قەدرە، چی بڵێم لەو شەوەدا؟؟ فەرمووی: بڵێ: (اللھُمَّ إِنَّکَ عَفُوٌّ تُحِبُ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّی) رواه الترمذي.

واتە: خوایە تۆ لێ بوردەیت و لیبوردنت خۆش ئەوێ، لێم ببورە.

لێرەدا پێویستمان بە ووردکردنەوەی ئەو فەرموودەیە هەیە بۆ ئەوەی لەو شەوەدا ئامانج بپێکین، چونکە هەندێک هەن بەداخەوە بە هەڵەدا چوون  لە تێگەیشتنیان بۆ ئەو فەرموودەیە، خۆدەبێت بپرسین کێن ئەوانەی بەهرەمەند دەبن لەو لێبوردنەی گەورەیەی پەروەردگار لەو شەوەدا؟؟

لەڕاستیدا لەو شەوە گەورەیەدا موسڵمانان بە لێشاو ڕوودەکەنە مزگەوتەکان بۆ ئەوەی بەشداربن لەو خوداپەرستییە تایبەتە، بەو ئومێدەی بەر ئەو لێبووردنە گشتییەی پەروەردگار بکەون، بێئەوەی لە خۆیان بپرسن ئاخۆ ئێمەی موسڵمان کە داوای لێبووردن دەکەین لە پەروەردگار، مافی خەڵکمان بەسەرەوەیە یان ناء، چونکە گرنگە ئەوانەی كە تاوان وگوناه ئەنجام دەدەن بزانن كە پەروەردگار دەرگای لێخۆشبوون و لێبووردنی بۆ واڵاكردوون، هەركاتێك ئەوان پەشیمان ببنەوەو تەوبە بكەن، لەو سەرپێچییەی كردوویانە، وە داوای لێخۆشبوون بكەن، بێگومان خودا لێیان دەبوورێت، چونكە ئەوە وەعدو بەڵێنی خودایە كە دەفەرمووێت:(فَاسْتَغْفِرُوْنِيْ أَغْفِرْ لَكُمْ) رواه مسلم.

بەڵام بیرمان نەچێت ئەو لێبوورن و عەفووی پەروەردگارە بەو مەرجەیە کە مافی خەڵكیان نەخواردبێت بە ناهەق و ناڕەوا، ئەگینا دڵنیابە کە خودا لێت نابوورێت، چونکە ئەوە مافی خەڵکییە(حق الناس).

 گرنگە ئەوانەی کە دەچن لە پشتی مامۆستاو مەلای قەدری گرانی مزگەوتەکانەوە نوێژ دەکەن.

 لەوکەسانە نەبن دایک و باوکیان ڕەنجان دبێت یان ستەم و هەتکی نامووس و شەرەفی برای موسڵمانیان کردبێت، یان خیانەتیان لەگەل و خاک ونیشتمان کردبێت، یاخود کۆمێنتی خراپیان نووسیبێت لەسەر خەڵکی، یان شەوان تا بەیانی بەدیاربینینی شتی خراپ و حەرامەوە بوو بێتن، یان لەوکەسانە بووبن کە میراتی خوشک وبرایان خواردبێت، یان دەستیان بۆ ماڵی گشتی بردبێت بە ناهەق و ناڕەوا، یان غەشیان کردبێت لە کڕین و فڕۆشتن وخوێندن، هەروەها شەهادەو بڕوانامەیان بە پارەکڕی بێت، یاخود ژینگەیان پیس و خراپ کردبێت، بەردەوام ئازاری دراوسێکانی دابێت، قەتعی سیلەی ڕەحمیان کردبێت، یان ...یان ... هتد.

کە تۆ بەو هەموو تاوان گوناهانەوە داوای لێ بووردن دەکەیت لە پەروەردگار، ئەی بۆچی فەرمان و ئەرکەکانی خودا جل جلاله جێبەجێ ناکەیت کە لێی داوا کردووی؟؟؟؟  ئایا نازانیت پەروەردگار کەسی ستەمکاری خۆش ناوێت تەماشا بکە خودای(جل جلاله) چی دەفەرمووێت:﴿فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ ﴾ الشورى:40.

واتە: هەرکەسێک لەکەسێک خۆش بوو کە ستەمی لێ کردبێت و ئاشتبێتەوە لەگەڵ ستەمکارەکەیدا، بێگومان ئەوا پاداشتی لای  خودایەو خوداش ستەمکارانی خۆش ناوێت.

 

بۆیە ئەوەی چاوەڕوانی ڕەحم و سۆزو میهرەبانی و عەفووی پەروەردگار بێت دەبێت ئەو فەرموودەیە بە جێ بگەیەنێت کە پیغەمبەر دەفەرمووێت: (الرَّاحِمونَ يرحَمُهم الرَّحمنُ تبارَك وتعالى؛ ارحَموا مَن في الأرضِ يرحَمْكم مَن في السَّماءِ) رواه أبوداود.

واتە: خودا بە سۆزو بەڕەحمە لە ئاستی ئەوانەی  بەسۆزو بەڕەحمن، کەوابوو: ئێوەی بڕوادارو موسڵمان بەسۆزو بەزەیی بن لە  بەرامبەر درووستکراوەکانی پەروەردگار لەسەر زەوی، بەڵکو خوداش لە ئاسمانەوە سۆزو بەزەیی و میهرەبانی خۆی برژێنی بەسەرتاندا.

خودای گەورە دەفەرمووێت:﴿هَلْ جَزَاءُ الْإِحْسَانِ إِلَّا الْإِحْسَانُ﴾الرحمن: 60.

واتە: ئایا پاداشتی خوداپەرستانی چاكەكار لە ڕۆژی دواییدا هەر چاكەو خۆشی نیە؟؟؟ بێگومان چاكە هەر چاكەی لێ دەبێتەوەو پاداشتی چاكە هەر چاكە دەبێت.

بەپێی ئەو بنەمایەی كە دەڵێت: (الجزاء من جنس العمل) پاداشت كردن لەسەر جۆری کارو كردەوەیە، دیارە ئەسڵی ئەو بنەمایەش هەر لە قورئانی پیرۆزەوە  سەرچاوەی گرتووە.

 بڕوانن خودا دەفەرمووێت: ﴿وَأَوْفُوا بِعَهْدِي أُوفِ بِعَهْدِكُمْ﴾ البقرة: 40.

واتە: ئێوە پابەندبوونی خۆتان بەو بەڵێن و پەیمانەی كردووتانە بەجێی بگەیەنن ئەوا منیش لە بەرامبەردا ئەو بەڵێن و پەیمانەی پێم داون بەجێ دەهێنم.