یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا   
منقول
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/05/2025 : 18:45:19
قه‌باره‌ی فۆنت
ئایا فەزڵ و گەورەیی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان چیە و چ کردەوەیەک سوننەت و خێر و چاکە لەم دە ڕۆژەدا ئەنجامی بدەین

یەکەم : خوای گەورە لە قورئاندا سوێندی پێ‌ خواردووە و فەرموویەتی : [وَالْفَجْرِ . وَلَيَالٍ عَشْرٍ] [سورة الفجر]. 

دووەم :  چاکەکردن لە دە ڕۆژی سەرەتایی مانگی حاجیان لەهەموو ڕۆژەکانی تری ساڵ باشتره : پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی : هیچ ڕۆژانـێـك نییە كردەوەی چاكە تێیدا خۆشەویست تر بێت لە لای خوا وەكو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان ، وتیان : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ؟ فەرمووی : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ، تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت كە بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە.

سێیەم : یەکێکی تر لەفەزڵ وڕێزەکانی ئەم دە ڕۆژە ئەوەیه: ڕۆژی عەرەفەی تێدایه ، ئەو ڕۆژەی کەخوای پەروەردگار دینی تیادا کامڵ وتەواو کرد ، ونیعمەتی خۆی بۆ موسوڵمانان تەواو کرد .

* ئەو كردەوانەی كە سوننەتن لەم دە ڕۆژەدا ئەنجام بدرێن :

1 ـ زۆر ئەنجام دانی كردەوە چاكەكان بە گشتی : وەكو : قورئان خوێندن و زیكر كردن و فەرمان كردن بە چاكە و قەدەغە كردنی خراپە و جگە لەمانەش.

 أ . قورئان خوێندن : یەکێک لە بازرگانییە پڕ خێر و قازانجەکان  قورئان خوێندنە لە دە ڕۆژى یەکەمی مانگی حاجیان ، چونکە خوای پەروەردگار بەهەر پیتێک دە خێر وچاکەت بۆ دەنوسێت ، و بێ گومان  لەم دە ڕۆژە خێری زیاتری هەیە.   

ب . زیكر كردن : بە هەمان شێوە زیكری خوایش لە هەموو كاتێكدا سوننەتە و خێر و پاداشتی زۆر و گەورەیە ، بەڵام لەم دە ڕۆژە خێرترە و خوای گەورە فەرموویەتی : [ وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُوماتٍ ] [الـحج]  واتە : زیكری خوا بكەن لە ڕۆژە زانراوەكاندا (كە بریتین لە دە ڕۆژی یەكــەمی مانگی جاجیان) .

 2 ـ نوێژ كردن : بەوەی كە زوو بچیت بۆ نوێژە جەماعەتەكان و پەلە و پێشبڕكێ‌ بكەیت بۆ ڕیزی یەكەم ، هەروەها ئەنجامدانی نوێژە سوننەتەكانی پێش و پاشی نوێژە فەرزەكان و شەونوێژ و زوحا و سوننەتی دەست نوێژ ...

3 ـ خێر و صەدەقە كردن ماڵ بەخشین : پێغەمبەری خوا(صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی: (الصَّدَقَةُ تُطْفِيءُ الْخَطِيئَةَ كَمَا يُطْفِئُ الْمَاءُ النَّارَ) واتە: خێرو صەدەقەو ماڵ بەخشین لە پێناوی پەروەردگاردا تاوان دەكوژێنێتەوەو نایهێڵێ‌، هەروەك چۆن ئاو ئاگر دەكوژێنێتەوەو نایهێڵێ‌. 

4 ـ ڕۆژوو گرتن : هەندێ لە خێزانەكانی پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) فەرموویانە: پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) نۆ ڕۆژەكەی مانگی حاجیان بە ڕۆژوو دەبوو 

5 ـ ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە بە تایبەت : سوننەت وایە بۆ ئەو كەسانەی كە نەڕۆیشتوون بۆ حەج و لە عەرەفەدا نین و لە ماڵدان كەوا بە تایبەت لە ڕۆژی عەرەفەدا (9 / ذو الـحجة) بە ڕۆژوو بن ، چونكە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی : ((صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ))واتە : ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە چاوەڕوانم كە خوا بیكاتە مایەی كەفارەت و سڕینەوە و لێخۆشبوونی تاوانی ساڵێك لە پێشییەوە و ساڵێكیش لە پاشییەوە (واتە: ببێتە كەفارەتی تاوانی دوو ساڵ) .بۆیە سوور بە لەسەر ئەوەی لەگەڵ ئاوابوونی خۆری ڕۆژی عەرەفەدا تاوانەکانت ئاوا ببن، ئەوەش بە دوعا کردن و پاڕانەوەى زۆر لە خواى گەورە .

6 ـ عومرە کردن : پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی : عومرە دوای عومرە كەفارەت و ڕەشكەرەوەی گوناهی نێوانیانە .

7. حەج كردن : پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی : حەجێكی چاك پاداشتی نیە تەنها بەهەشت نەبێت.

8 ـ زیكر كردن بە ووتی : (الله أكبر ...) لەم دە ڕۆژەدا هەموو كاتێك و بەم شێوازە : (الله أكبر ، الله أكبر ، الله أكبر ، لا إلـهَ إلاَّ الله ، والله أكبر ، الله أكبر ، وللهِ الـحمد)

9 ـ خۆ ئامادە كردن بۆ قوربانی ئەنجام دان : ئەگەر كەسێك ویستی وا بوو قوربانی بكات ئەوا نابێت لە تووكی هەموو لاشەی و نینۆكەكانی لابەرێت یان لـێ‌ی بقرتێنێت و كەمی كاتەوە ، لە سەرەتـــای مانگی حاجییانەوە (ذو الحجة) تاوەكو قوربانییەكەی سەردەبڕێت 

10 ـ قوربانی كردن لە ڕۆژی جەژندا :  پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە ماڵ دەرنەدەچوو هەتا خواردنی نەخواردایە ، وە ڕۆژی جەژنی قوربان خواردنی نەدەخوارد هەتا دەگەڕایەوە لە نوێژی جەژن ئەنجا لە قوربانییەكەیی دەخوارد .

تێبینی : هەرچەندە قوربانی ئەنجامدان لە سێ‌ ڕۆژەكەی دوای جەژنیشدا (أیام التشریق) دروستە بەڵام باشتر و خێرتر وایە كە لە ڕۆژی جەژندا سەرببڕێت لەبەر سوننەتەكە و ئەنجا دەشكەوێتە نێو دەیەم ڕۆژی مانگی حاجیانەوە كە كردەوەی چاكە تێیدا فەزڵ و خێرەكەی تایبەتە ، بۆیە باشتر وایە لە دەیەمین ڕۆژدا قوربانی ئەنجامبدرێت .

لەکۆتاییدا : پێویستە لەسەر تۆی موسوڵمان ئاگاداری ئەم دە ڕۆژە بیت و لەدەستی نەدەیت ، و کردەوەی چاکەی زۆر تێدا ئەنجام بدەى ، و کاتەکانی بە شتی باش و خێر بەڕێ بکەى ، و ئاممان ئاگادار بن لەبەفیڕۆدانی کات لەم دە ڕۆژەدا و خۆ سەرقاڵ کردن بەشتی خراپ و بێ سوودەوە هاوشێوەی نوستنى زۆر ، و وتی و وتی ، و تەماشاکردنی کەناڵەکان ، و سەرقاڵ بوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ، چونکە ئەم کاتانە غەنیمەت ودەستکەوت گەلێکی زۆر گەورەن و گەر لەدەستت بچێ قەرەبوو ناکرێنەوە .

 

وآخر دعوانا أن الحمد لله ربِّ العالمين.