یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا   
منقول
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/05/2025 : 22:16:22
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕێگاکانی پەروەردەکردنی منداڵ لە ئیسلامدا

پەروەردە تەنیا پێک نەهاتووە لە چەند فەرمان و قەدەخەکراوێک کە پێویستە منداڵان گوێڕایەڵی بن، وە هەروەها تەنیا بریتی نییە لە پۆشاک و خواردن و خواردنەوە و چەندەها پێداویستی دیکە، بەڵکوو پەروەردە کردارێکی هەمەلایەنە و چەند ڕێگایەکی جۆراوجۆرە کەوا دایکان و باوکان دەتوانن بیگرنە بەر بۆ پەروەردەی منداڵەکانیان تاوەکوو منداڵان پەیوەست ببن بەو بنەمایانەی ئیسلام دیاری کردووە، بەشێک لە ڕێگا پەروەردەییەکان بریتین لە:

١ - پێشەنگی باش: هەڵسوکەوتی دایکان و باوکان کاریگەری زۆری هەیە لەسەر منداڵان ئەوان لە سەرەتای تەمەنیان هەوڵی دووبارەبوونەوەی ڕەفتار و گوفتارەکانی دایک و باوکیان دە دە ن.

هەر بۆیە پێشەنگی باش گرنگترین ڕێگایە دایکان و باوکان پەیڕەوی بکەن بۆ پەروەردە کردنی منداڵە کانیان تاوەکوو منداڵە کان جیاوازی نەبینن لە نیوان ڕەفتار و گوفتارەکان.

کەواتە پێویستە دایک و باوک کردار و خوو ڕەوشتیان پابەندی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بیت، بۆ ئەوەی منداڵەکان بە شێوازێکی دروست پەروەردە بن.

٢ - ڕاهێنان: واتا لە سەرەتای پەروەردە ی منداڵان پێویستە دایکان و باوکان بە ڕاهێنانی منداڵە کان دەست پێ بکەن، وەک ڕاهێنانیان لە سەر نوێژ، لە سەرەتا پێویستە نوێژ لەگەڵ دایک و باوکیان ئەنجام بدەن و کاتەکانی نوێژ بزانن ئەم ڕاهێنانە وا لە منداڵان دەکات نوێژەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەن. هەمان شێوە بەکار دەهێنرێت بۆ فێرکردنی هەر خوو ڕەوشتێکی ئایینی یان پەروەردەیی.

٣ - چاودێری: پێویستە منداڵان چاودێری بکرێن لەلایەن دایکان و باوکانە وە، بزانن بۆ کوێ دەڕۆن لە کوێوە دێن، هاوڕێکانیان کێن، وە چۆن کاتەکانیان بە سەردەبەن. تاوەکوو بتوانن پەروەردەیەکی دروست بکرێن بەڵام بە مەرجێک منداڵان ئاگاداری ئەم چاودێرییە نەبن بۆ ئەوەی هەست نەکەن کەوا ئازاد نین یان متمانە پێ کراو نین.

٤ - چاندنی ئامۆژگاری ئایینی لە دڵی منداڵەکاندا: پێویستە منداڵەکان لەوە دڵنیا بکەینەوە کەوا خودای گەورە چاودێرە لە سەریان بۆ ئەوەی بزانن کاتێک کارێکی خراپیان ئەنجام دا تووشی سزای خودا دە بن، بەم جۆرە ش دایکان و باوکان ماندوو نابن لە چاودێری کردن چونکە منداڵان دڵنیا دەبن لە چاودێری خودای گەورە و پێویستیان بە چاودێری دیکە نییە.

٥ - خوێندنەوە: پێویستە پەرتووک و نامیلکەی بەسوود بۆ منداڵان دابین بکرێت و هان بدرێن لە سەر خوێندنەوەی، وەک ژیاننامەی پێغەمبەری مەزن، وە چیرۆکی پێغەمبەران و چیرۆکەکانی قورئان و هەندێک پەرتووکی بە سوود کەوا فێری خوو ڕەوشتی ئیسلامیان دەکات، بەم شێوەیەش بیر و هزریان فراوان دە بێت و کاتەکانیان بە خوێندنەوە بەسەر دەبەن.

٦ - ئامۆژگاری چاکە: پێویستە ئامۆژگاری کردنی منداڵان بە شێوازێکی نە ڕم و نیان و هەست کردن بە خۆشەویستی بێت، ئاگادارکردنەوە یان بەوەی کاتێک براوە دەبن کە گوێڕایەڵی خودای گەورە بن، هەروەها دۆزەخ و بەهەشتیان بیر بخەینەوە و هەمیشە ئەوە یان لە یاد بێت کە وا پێغەمبەر دروودی خودای لێ بێ و هاوەڵانی باشترین پێشەنگن بۆمان.

٧ - هاندان و ترساندن: ئەم کارە ش بە پێش کەش کردنی دیاری دەبێت بۆ منداڵان، وە هەروەها بە پێدا هەڵدان و باسکردنیان بە چاکە کاتێک کارێکی باش ئەنجام دە دە ن و ترساندنیان بەوەی تووشی سزا دەبن ئەگەر کارێکی نەگونجاو ئەنجام دەن.