یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا   
د.أيوب صالحی
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/11/2025 : 21:59:28
قه‌باره‌ی فۆنت
چۆنییەتی بەدەستهێنانی سەرکەوتن

هیچ گرنگ نییە کە لەکوێ دەژیت و تەمەنت چەندە، ڕەنگە هەمیشە وێنای سەرکەوتن بکەیت و بە ڕێگایەکی دوور و درێژی بزانیت هەر کەسێکمان بە جۆرێک وەسفی سەرکەوتن دەکەین و دەتوانین بە جۆرێک سەرکەوتوو بین یەکەم هەنگاو بۆ ئەوەی کە ببی بە کەسێکی سەرکەوتوو ئەوەیە کە سەرەتا وەسفی سەرکەوتن بۆ خۆت بکەیت با لە سەرەتاوە ئەوەت پێ بڵێم کە ئەگەر پێت وایە تا کاتێک بە ئامانجەکانت نەگەیت کەسێکی شکست خواردوویت، سەرکەوتوو نابی ئەم پرسیارانە لە خۆت بکە :

 • گەورەترین دەستکەوتەکانم تا ئێستا لە ژیاندا چی بووە؟

 • چۆن توانیومە بگەم بە ئامانجەکانی پێشترم؟

 • دەتوانم چ کارێک ئەنجام بدەم تا سەرکەوتووتر بم لە ژیانمدا؟

 • تا ئەمڕۆ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانم چیم کردووە؟

بەڵام بەڕاستی چۆن دەتوانیت ببیت بە کەسێکی سەرکەوتوو؟ یەکێک لە ڕێگاکان ئەوەیە کە وانە و ئامۆژگاری لەو کەسانە وەربگری کە بە سەرکەوتن گەیشتوون یان کتێبی ئەو کەسانە بخوێنیتەوە کە سەرکەوتووبوون

 • سەرکەوتن پێویستی بە پلانە هیچ ڕازێک نییە دەربارەی سەرکەوتن، تەنیا شت کە بۆ سەرکەوتن: پێویستت پێیەتی ئەوەیە کە پێداگر بیت ئەو پەڕی هەوڵی خۆت بدەیت و وانە لە شکستەکانت وەربگریت هەروەها سەرکەوتن هەرگیز ڕێکەوت نییە، بە پێچەوانەی ڕای زۆر کەس کە سەرکەوتن دەبەستن بە بەختەوە هەڵبەت بەختیش تا ڕادەیەک کاریگەری لەسەر سەرکەوتن هەیە، بەڵام نەک بەو شێوەیەک کە بەتەواوی پەیوەست بێ بەوەوە .

 • ئامانجی ڕاستەقینە دابنێ

:یەکێک لە سەرەکیترین ڕێگاکانی سەرکەوتن ئەوەیە کە قسە وەلا بنێیت و دەست بە کار بیت کاتی ئەوەیە ئامانجەکانت دیاری بکەیت، چونکە ئامانجەکان یارمەتیت دەدەن بزانی چیت لە ژیان دەوێت ڕێگاکەت بۆ دیاری دەکات و لە ئەنجامدا دەزانیت کە بە چی ڕيگایەکدا هەنگاو بنێیت و بە چی ڕێگایەکدا، ئامانجەکان یارمەتیت دەدات سنوورەکان ببەزێنیت و خۆت بسەلمێنیت .

 

 • بوێربە تا سەردەکەویت 

 یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی کەسی سەرکەوتوو ئەوەیە کە بوێری هەیە ئەگەر دەتەوێت سەرکەوتوو بیت دەبێت بوێری شکست خواردنیشت هەبێت .

لەم ڕێگایانەوە متمانە بەخۆبوونتان بەهێز بکەن :

 . 1- با هەمیشە وێنای ئەو کەسە لە مێشکتدا بێت کە دەتەوێت وابیت

 . بە خۆت بڵێ کە تۆ دەتوانیت سەرکەوتوو بیت. لەوانەیە بڕوا نەکەیت تا چەند، بەڵام ئەم بڕوا ئەرێنییانە 2- زۆر یارمەتیت دەدەن بۆ ئەوەی متمانەت بەخۆت زیاد بکەیت

 . منی سەرزەنشتکەری ناو دەروونت پشتگوێ بخە. بێگومان هەموو کەسێک خۆی سەرزەنشت دەکات، 3- پێویستە فێربیت کە پشت گوێی بخەیت. بۆچی؟ چونکە بەڕاستی گرنگ نییە کە لە ڕابردوودا چی هەڵەیەکت کردووە، لەبری سەرزەنشتکردنی خۆت کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی متمانە بەخۆبوونت، پەند و وانە لە هەڵەکانی ڕابردووت وەربگرە و دووبارەیان مەکەوە .

 • وێنای سەرکەوتن بکە: مێشک باوەڕ بە هەرچی بکات، بەدەستی دەهێنێت ئەمە ڕاستییە. ئەگەر دەتەوێت سەرکەوتوو بیت دەبێت بتوانی وێنای بکەیت و بڕوات پێی بێت، بەڵام ئەوە بزانە کە وێناکردن و خەیاڵکردن زۆر جیاوازن. وێناکردن، ئامڕازێکە یارمەتیت دەدات لە سەرکەوتن نزیک ببیتەوە، بەڵام خەیاڵکردنی بێ ئامانج و بێ هیچ هەوڵدانێک ناتگەیەنێت بە سەرکەوتن. لەوانەیە تا ئێستا زۆر خەیاڵی ئەوەت کردبێت کە دەبیتە کەسێکی دەوڵەمەند و پارەی زۆرت هەیە، بەڵام بەداخەوە ئەمە لەڕاستیدا هیچ یارمەتی دەوڵەمەندبوونت نادات .

 • کەسێکی خۆشەویست بە: تۆ دوای سەرکەوتن و تەنانەت پێش سەرکەوتنیش، بەرکەوتنت لەگەڵ کەسانێکی زۆر دەبێت و ئەگەر خۆشەویست نەبیت، ناتوانیت لە کەسە سەرکەوتووەکان بیت. ئەگەر خۆشەویست بی، کەسانی تریش حەزدەکەن یارمەتیت بدەن 

 • قسە وەلا بنێ و دەست بەکار بە: ئەوانەی خەیاڵ دەکەن تەنیا خەیاڵ دەکەن بەڵام کەسی سەکەوتوو، کار دەکات و ئەنجام دەدات. لەبری ئەوەی بەدوای کات و شوێنی گونجاوەوە بیت، لەم کاتەوە دەست پێ بکە کە لەبەردەستتدایە و چاوەڕێی ڕوودانی پەرجوو مەبە .