گەر لەسەردەمی سەروەرمان و پێغەمبەرمان، ئاڵای کوردوستانمان ببردایە خزمەتی دڵنیام بێ دوودڵی دانی پیادادەناو لەپای شکۆمەندی وکەڕەمی کوردان وگیان فیدایی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، جوهدو جیهادو شەونخونی زانایان و سەرکردە ڕاستگۆو دیندارەکان و لەبەرانبەر ستەم وداگیرکاری ناحەزان، دەستخۆشی لێ دەکردین وبەفەڕمیش فەرمانی پێ دەکردین ببینە چەترو سایەی موسوڵمانان و ستەملێکراوان. ئەوانەی لە تواناماندایە پارێزگاریان لێ بکەین. بۆ ئەمەش بەڵگەم ھەیە، ئەوەتا لەڕۆژگاری فەتحی مەککەدا کاتێک، فەرمان دەکات بە عبباسی مامی هەتا میوانداری ئەبوسوفیان بکات، پێی دەڵێ مەبەستمە بۆ سبەینێ لەتەنگەبەرای دا لەگەڵی ڕابووەستە، تاهێزەکەمات ببینێ. کاتێک هێزی موسوڵمانان تێ دەپەڕین وهەرتیرەیەک ئاڵای خۆیان هەڵکردبوو، ئەبو سوفیان دەی پرسی ئەو ئاڵایە هی کێ یە؟ ئەویش دەی فەرموو. ئەوە تیرەی فڵانەو دەیناساندن، کاتێک هەمووان تێپەڕین، ئەبوسوفیان گوتی (بەڕاستی دەسەڵاتی برازاکەت زۆر زۆر گەورە بووە ) ئەویش لە وەڵامدا فەرمووی نەخێر، ئەبوسوفیان ئەم پاشایەتی نییە، بەڵکو ئەمە پێغەمبەرایەتییە. لێرەدا وەک مەلایەکی کورد دەڵێم کاشکای ئێمەش بەشێک دەبوین لەوهێزە، ئەوسا بەچاوی خۆمان دەمانبینی کە پێغەمبەری ئازیزوگەورەمان شانازیمان پێوە دەکات. بۆیە لەم ساتەدا و پڕبەدڵ ئاڵای شکۆمەندی کوردوستان بەرز ڕادەگرم ودیکەمە مەدالیای ڕێز بۆ سەرسنگی هەموو پێشمەرگەی کوردستانی دابەشکراو وهەموو کوردێکی دڵسۆز، لەسەروو هەموانەوە، زانایانی سەربەرز کە بەردەوام بێ دوودڵی پارێزگاریان لێ کردووە. |