یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا   
مامۆستا کەمال ئەمین گوڵپی
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/01/2026 : 23:47:14
قه‌باره‌ی فۆنت
سروودی مێزەرسپییەکان و میراتی نوور

 

ئەی مەشخەڵانی ڕێگەی تاریکی و

 ئەی پێشەنگانی کاروانی نێو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی!

ئێوە بوون لە کێڵگەی ژیاندا وەک بارانی ڕەحمەت بارین،

وەک گزنگی خۆر بەسەر کێوە ساردەکانی نەزانی و جەهلدا کشان و

 تەمو ژانی بێئاگاییتان ڕەواندەوە.

 تەمەنتان وەک مۆمێکی پیرۆز لە گۆشەی تەنیایی و

 لە میحرابی بێداریدا سووتا؛

دڵۆپ دڵۆپ جەستەتان تواوەوە

تا فیکر و ئەندێشەتان ببێتە ڕووناکییەک بۆ چاوی نەوەکان.

 ئێوە مانا و مەنشووری ئەو ئایەتە بوون کە دەفەرموێ:

(يُخْرِجُهُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ)، چونکە بە عیلم و عیرفانتان، مرۆڤتان لە تاریکیی نەفسەوە بەرەو نووری یەقین برد.

ئەی خاوەن مێزەرە سپییەکان!

کە وەک کلۆی بەفری کوێستانانی کوردستان پاک و بێگەردن،

 وەک پەڕەی قورئان سپی و بێگەردن.

ئێوە ئەو چیا بەرزانەی عیلمن کە هەرگیز تەم نایانگرێ،

 ئەو دەریایانەی مەعریفەتن کە کەناریان دیار نییە.

فیکرتان وەک ئاوی زەمزەم ڕووناک و ڕەوانە،

 وەک فەرموودەی قودسی پڕ لە بەرەکەت و جوانییە.

 لە ناوەخندا وەک مەولانا مەستی جامی ئەلەستن،

و لە دەربڕیندا وەک مەحوی، غەزەلنووسی عیشقی حەقیقین. قامەتتان لە میحرابی بەندایەتیدا چەمییەوە،

نەک لەبەر پیری،

بەڵکوو لەبەر قورسیی ئەو ئەمانەتەی کە ئاسمانەکان لێی ترسان و ئێوە هەڵتانگرت:

(إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَن يَحْمِلْنَهَا).

ئەی زانا خۆنەویستەکان!

چاوتان ئەسرینی لێدەباری لە ترسی خودا و

 لە خەمی میللەتدا،

ئەو چاوانەی کە شەو بێدار بوون و مەسداقی ئایەتی (تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمْ عَنِ الْمَضَاجِعِ) بوون.

 ئێوە لەبەر سیرەتی پاک و پەرێزی خاوێنتان،

 دەنگتان لە ئاست زوڵمدا دلێر بوو،

سەرتان تەنها بۆ خودا شۆڕ دەبوو و

 لە ئاست جەبابیرەدا بەرز و توندوتۆڵ بوو.

ئێوە بوون فێرتان کردین کە «عیلم» تەنها وشەی سەر کاغەز نییە، بەڵکوو «خشیت» و ترسی خواییە،

وەک خودا دەفەرموێ: (إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ).

ئێستا ئێوە ڕۆیشتن و بەرەو ئاسمانەکان باڵتان گرت،

 چوونە ناو ڕیزی (فِي مَقْعَدِ صِدْقٍ عِندَ مَلِيكٍ مُّقْتَدِرٍ).

ئێمە ماوینەتەوە لە دوای ئێوە،

بە دڵێکی پڕ لە حەسرەت و بە چاوێکی پڕ لە گریان،

 بەڵام بە پەیمانێکی پۆڵایین بۆ گرتنەبەری ڕێگەی ئێوە.

ئەو ڕێگەیەی کە میراتگری پێغەمبەرەکانە،

ئەو ڕێگەیەی کە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: (العلماء ورثة الأنبياء).

دڵنیابن، ئەی مامۆستا مەزنەکان،

 ئێمە ئەو ڕێچکەیە وون ناکەین،

ئەو مێزەرە سپییە ناهێڵین تەم بێژێنی،

ئەو فیکرە ڕووناکە ناهێڵین خامۆش بێت.

 ئێمە تەواوی دەکەین ئەو ڕێیە،

چونکە ئێوە بناغەیەکتان داڕشتووە کە (أَصْلُهَا ثَابِتٌ وَفَرْعُهَا فِي السَّمَاءِ).

بڕۆن، ئەی مامۆستایانی مێزەرسپی و قامەت بڵند،

ئەی ئەوانەی وەک مەولەوی لە عیشقدا دەسووتان و

وەک بێخود مەستی بەیانی وەحدەت بوون.

 ئێوە نەمرن لە نێو لاپەڕەکانی مێژوودا،

ئێوە زیندوون لە نێو دڵەکاندا.

«کەمال»یش لێرەدا، بە قەڵەمێکی شکاو و بە دڵێکی پڕ لە عەشقەوە،

سەری کڕنۆش بۆ گەورەییتان دادەنەوێنێ و

بەم پەیڤە عاریفانە و ناسکانە یادتان بەرز ڕادەگرێ،

چونکە دەزانێ بێ نووری ئێوە،

ژیان وەک شەوێکی یەڵدای بێ کۆتایی وایە.

خیتامی ئەم پەیڤە و کۆتایی ئەم دێڕە پاراوانە، تەنها بە سەڵاواتێکی تەڕ و پڕ لە شەونم دەبێ؛

 سەڵاواتێک کە عەرش بلەرزێنێ و

ئارامی بە ڕوحی ئێوە و هەموو مرۆڤایەتی ببەخشێ:

«اللهم صلِّ وسلم وبارك على سیدنا محمد، صلاةً تفتح لنا بها أبواب الرضا والتيسير، وتغلق بها عنا أبواب الشر والتعسير، وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين.»

هەزاران سڵاو لە ڕوحی پاکتان، ئەی چرای نێو کۆمەڵگەی کوردەواری.

 

کەمال ئەمین گوڵپی

1/1/2026 خورمال