پارێزگاریکردن لە خاکی پیرۆزی نیشتیمان و ژیان و ئاین و کەرامەتی هاوڵاتیان ئەرکێکی ئاینیە و کاتێک وڵات دەکەوێتە بەر هەڕەشەی داگیرکەران ئیتر نەفیری عام ڕادەگەیەنرێت، پیاو و ژن گەنج و پیر، هەرکەسێک توانای هەبێت و نەخۆش و لاواز و بێ حاڵ نەبێت دەبێت ڕاپەڕێت . لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت : { انفِرُوا خِفَافًا وَثِقَالًا وَجَاهِدُوا بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ } . { لَّيْسَ عَلَى الضُّعَفَاءِ وَلَا عَلَى الْمَرْضَىٰ وَلَا عَلَى الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ مَا يُنفِقُونَ حَرَجٌ إِذَا نَصَحُوا لِلَّهِ وَرَسُولِهِ ۚ مَا عَلَى الْمُحْسِنِينَ مِن سَبِيلٍ ۚ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ } . ئیسلام پێویستی کردووە لەسەر پیاو ئەرکی سەربازی بەجێبهێنێت و مەشق و ڕاهێنان بکات و ئامادەبکرێت بۆ بەرەکانی جەنگ وە ڕێگەی داوە بە ژنانیش بەڵام پێویستی نەکردووە لەسەریان و دایکایەتی و مامۆستایەتی و پەروەردەی ڕۆڵەکان لەسەر مەردایەتی و ئاین و نیشتمان پەروەری و مرۆڤ دۆستی بۆ داناون . ئێستا لەم سەردەمی نوێ و هەبوونی گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان و فراوان بونی مەودای ئەرک و جۆراوجۆربونیان وڵاتانی جیهانی ئیسلامیش جگە لە هەبونی ژن لە کایە سەربازیەکاندا بەشێوەیەکی دیار و بەرچاو پۆلیس و ئاسایش و فەرمانبەری سەربازی ئافرەت لە شوێنەگشتیەکان و هاتوچۆ و میترۆ و فڕۆکەخانەکان بەهۆی پێویستی بوارەکە بە هەبونی ژن لەو شوێنانەدا دادەنێن و زانایانی موعتەبەری ئەو وڵاتانە فتوای نادروستبونی کارەکەیان نەداوە . سەرەڕای ئەمە ئەگەر هاتوو شەڕ و داگیرکاری ڕووی لە نیشتمان کرد و دوژمن هێرشی کرد و سەر و ماڵ و کەرامەت و خاک کەوتە بەر مەترسی داگیرکەران ئەوا پێویستە هەموو پێکەوە ڕووبەڕووی دووژمن ببنەوە ، لە قورئانی پیرۆز و فەرمودەی پێغەمبەر " درودی خوای لەسەربێت " و ژیاننامەی پیرۆزی و فەرمودەی زانایانیش بەدرێژایی مێژووی موسڵمانان بەڵگەی ڕاست و دروست لەم بارەیەوە زۆرە . خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت : ﴿وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ﴾ واتە شەڕی ئەوانە بکەن شەڕتان لەگەڵ دەکەن و ئەو کاتەش جەنگ و بەرگری دەبێتە فەرزی عەین لەسەر هەمووان بەبێ جیاوازی و هەرکەسێکیش لە موسڵمانان لەم پێناوەدا گیان ببەخشن ئەوانە شەهیدن . پێغەمبەر ﷺ لەم بارەیەوە دەفەرموێت :«مَنْ قُتِلَ دُونَ عِرْضِهِ فَهُوَ شَهِيدٌ»ئەم فەرمودەیە بۆ پیاو و ژنە بەبێ جیاوازی . لە ژیاننامەی پیرۆزی پێغەمبەردا درودی خودای لەسەربێت، هاتووە کە : - عن انس ، "رضی الله عنهم قال: "لَمَّا كانَ يَومَ أُحُدٍ انْهَزَمَ النَّاسُ عَنِ النبيِّ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ، وأَبُو طَلْحَةَ بيْنَ يَدَيِ النبيِّ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ مُجَوِّبٌ عليه بحَجَفَةٍ له، وكانَ أبو طَلْحَةَ رَجُلًا رَامِيًا شَدِيدَ النَّزْعِ، كَسَرَ يَومَئذٍ قَوْسَيْنِ أوْ ثَلَاثًا، وكانَ الرَّجُلُ يَمُرُّ معهُ بجَعْبَةٍ مِنَ النَّبْلِ، فيَقولُ: انْثُرْهَا لأبِي طَلْحَةَ قالَ: ويُشْرِفُ النبيُّ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ يَنْظُرُ إلى القَوْمِ، فيَقولُ أبو طَلْحَةَ: بأَبِي أنْتَ وأُمِّي، لا تُشْرِفْ، يُصِيبُكَ سَهْمٌ مِن سِهَامِ القَوْمِ، نَحْرِي دُونَ نَحْرِكَ، ولقَدْ رَأَيْتُ عَائِشَةَ بنْتَ أبِي بَكْرٍ وأُمَّ سُلَيْمٍ، وإنَّهُما لَمُشَمِّرَتَانِ، أرَى خَدَمَ سُوقِهِما تُنْقِزَانِ القِرَبَ علَى مُتُونِهِما تُفْرِغَانِهِ في أفْوَاهِ القَوْمِ، ثُمَّ تَرْجِعَانِ فَتَمْلَآَنِهَا، ثُمَّ تَجِيئَانِ فَتُفْرِغَانِهِ في أفْوَاهِ القَوْمِ، ولقَدْ وقَعَ السَّيْفُ مِن يَدَيْ أبِي طَلْحَةَ إمَّا مَرَّتَيْنِ وإمَّا ثَلَاثًا" ۰ دەفەرموێت : ڕۆژی غەزای ئوحود خەڵکەکە لە دەوری پێغەمبەر "درودی خودای لەسەربێت " نەمان ، عائیشەی کچی ئەبوبەکر و ئومموسولەیمم " ڕەزای خودایان لەسەربێت " بینی لەشەڕەکەدا زۆر خێرا و بەدەست و برد بوون بەکۆڵ کوندە ئاویان دەهێنایە ناو لەشکری موسڵمانان، قاچ و قولیان هەڵکردبوو، خڕخاڵ و پاوانەکانیان لە قولەپێیاندا دیاربوو بەهەڕاکردن دەهاتن و دەچوون لەناوکۆڕی شەڕەکەدا، لەناوجەرگەی شەڕەکەدا ئاوەکەیان دەگێڕا بەسەر جەنگاوەرەکاندا، بە هەنگڵی کوندەکان ئاوەکەیان دەکرد بە دەمی پیاوە غەزاکەرەکانەوە، هەرلەگەڵ کوندە و جەوەنەکان خاڵی دەبونەوە بەبێ وچان دیسانەوە بە قەڵەمباز و بە خێرایی دەگەڕانەوە پڕیان دەکردنەوە لە ئاو و دەهاتنەوە بۆ شەڕگاکە و ئاوەکەیان دەکردەوە بە دەمی پیاوەکانەوە هەتا دووبارە خاڵی دەبونەوە، " التاج الجامع للٲصول ، وەرگێڕانی : نوری فارس حەمەخان -ب٨ل٨۰ " هەروەها : (نُسيبة بنت كعب (أم عمارة) نوسەیبە کچی کەعب : ئەم خانمە یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەو ئافرەتانەی کە لە جەنگدا بەشداری کردووە. لە جەنگی (ئوحود)دا کاتێک موسڵمانان کشانەوە و پێغەمبەر (صل الله عليه وسلم ) کەوتە مەترسییەوە، نوسەیبە بە شمشێر و تیر و کەوان بەرگری لە پێغەمبەر کرد. دەوترێت زیاتر لە ١٢ برینی پێوە بووە و پێغەمبەر (صل الله عليه وسلم ) دەربارەی ئەو فەرموویەتی: "بۆ هەر لایەکم بڕوانینایە، دەمبینی نوسەیبە لەوێ بەرگری دەکرد".) . وە (صفية بنت عبد المطلب)سەفیەی کچی عەبدولموتەڵیب، ڕەزای خودای لێبێت، (پوری پێغەمبەر، درودی خودای لەسەربێت): لە جەنگی (خەندەق)دا، کاتێک پیاوەکان لە سەنگەر بوون و جولەکەکانی بەنو قورەیزە ویستیان هێرش بکەنە سەر ئەو قەڵایەی ژنان و منداڵانی تێدا بوو، سەفیە خۆی چوو بە گژ سیخوڕێکیاندا و کوشتی، بەمەش وای کرد دوژمن وابزانێت سوپایەکی زۆر لە ناو قەڵاکەدا ماوەتەوە و نەوێران هێرش بکەن. هەروەها (أم سليم وأم عمار) ئوم سەلیم و ئوم عەمار: ئەم ئافرەتانە لە جەنگی (حونەین) و خەیبەر و چەندین شوێنی تر بەشدار بوون، زۆربەی جار ئاویان بۆ تینووەکان دەبرد و برینەکانیان تیمار دەکرد، بەڵام خەنجەریشیان پێ بووە بۆ کاتی پێویست و بەرگری لەخۆکردن..) أم عطية "ڕەزای خودای لەسەربێت " دەفەرموێت : «غزوتُ مع رسول الله ﷺ سبع غزوات» (رواه مسلم) هەروەها خەولە کچی ئەزوەر: لە سەردەمی فتوحاتەکانی شامدا (سەردەمی خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب)، خەولە یەکێک بوو لە جەنگاوەرە هەرە ئازاکان. زۆرجار بە دەموچاو داپۆشراوی دەچووە ناو جەرگەی دوژمن و وای لێ دەکردن وابزانن "خالیدی کوڕی وەلید"ە، بەهۆی ئەو ئازایەتییە زۆرەی هەیبوو. هەروەها ڕوفەیدەی ئەسلەمی: ئەم خانمە بە "یەکەم پەرستار لە ئیسلامدا" دادەنرێت. لە کاتی جەنگەکاندا خێوەتگەی تایبەتی هەبوو بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان و یارمەتیدانی سەربازەکان. پێشەوا نەوەوی ڕەحمەتی خودای لەسەربێت نوسیویەتی :"وأما النساء فلا جهاد عليهن بالإجماع، إلا أن يُهجم العدو على بلدهن" ابن قدامة لە (المغني) دەڵێت :"إذا نزل العدو ببلدٍ تعيَّن على أهله قتالُه، وخرجت المرأة بغير إذن زوجها" لە کۆتایدا بەپێ ی ئەو بەڵگانەی سەرەوە ئیسلام ڕێگر نیە لە ژنان پارێزگاری لە گیان و نیشتیمان و ئاین و ئابڕوو و کەرامەتیان بکەن لە کاتی پێویستدا. |