لە هەر لایەک دەنگی بانگ دێ دڵم ئارام و شاد دەبێ بە یادی ناوی پەروەرێن خەمی دونیا بە با دەبێ مەکانێکە کە مەنزڵگەی فریشتە و پڕ لە ئەنووارە مزگەوتە قیبلەی ئەهلی دڵ کەدەردی لێ دەوا دەبێ لە میحرابی کڕنۆشیدا شکۆی عەبد و خودا دیارە لەوێ لووتکەی سەربەرزی و مەقامی ئیتتیقا دەبێ نە فەرقێکە لە نێوان شا و گەدا و پیر و گەنجێکدا لە ڕیزدا وەک یەک هەموو دەست بە دوعا دەبێ منارەی وەک پەنجەی شایەت بەرەو عەرشی خودا بەرزە لەوێ نووری هیدایەت دێ و دڵت پڕ لە سەفا دەبێ بڕۆ بۆ ماڵی خودا گیان لە دەرگای ڕەحمەتی بدە لەوێ تەنها کە دەپاڕێیت شکۆت زیاتر بەرز دەبێ زەوی گەر بێت و تەنگ بێ لێت و ڕێگەت لێ تەمومژ بێ لە ناو سوژدەی درێژتدا جیهانت پڕ فەزا دەبێ درەختی عیلم و عیرفانە و بەهاری ڕۆحی تینووان کە دەچیتە ناو حەوشەی ئەو دەروونت بێ جەفا دەبێ ئەوێ کوورەی خاوێن بوون و بونیادی دەروونی پاک کەسێ دەچێتە ناو مزگەوت چاوی پڕ لە حەیا دەبێ ئەوێ بەندەری ئارامییە بۆ کەشتیی شەکەتی ڕۆح لە شەپۆلی پڕ لە فیتنە تەنها ئەوێ پەنا دەبێ تەمی غەفڵەت لەسەر چاوان بەگریانی گۆشەی مزگەوت لەوێ ئەشکی پەشیمانیت بە گەوهەر و بەها دەبێ شەوێ کاتێ کە عالەم خەوتووە و بێدەنگی باڵ کێشە لە کونجی ئەو عیبادەتدا دڵت مەحرەمی ڕاز دەبێ سەکۆی بەرزی عەدالەتە و مەڵبەندی عیزەتی دینە بە بێ نووری ئەم مەنزڵە ژین تاریک و ئاوا دەبێ گوڵستانێکە بێ پاییز کە پڕ پڕ بێ لە گوڵی زیکر شنەی ڕەحمەت لەوێ هەڵکا هەموو گیان پڕ سەنا دەبێ دەنگی « الله أكبر » دێ و تەزوو دێنێ بە گیاندا بە یەکجاری هەموو جەهل و تەمومژ تیا فەنا دەبێ قوتابخانەی مروەتە و جێی عیشقی دیندارو ئەسحابە لەوێ عیززەت بۆ موسڵمان وەک تاجی پڕ بەها دەبێ «ئومێد» نەکەی دابڕێی هەرگیز ئا لەم جێگا مونەوەرە کە ڕێگەی عەشق و ڕاستییە و دەبێ هەر بێکۆتایی بێ کە ڕێبواری ڕێی عەشق بوی مەترسە لەو هەموو دەردە کە هەنگاو نا بەرەو مەقسەد دەبێ باوەڕی ژیانت بێ بەڵێن بێ تا هەناسەم ما لەم ڕێگە ڕاستە لا نەدەم ئەگەرچی عومری فانی من خەریکی ئاوادانی بێ لە هەر کاتێ کە دڵتەنگی و جیهانت لێ دەبێ بە شەو ڕوو بکە ئەو ماڵە پیرۆزە کە دڵت پڕ زیا دەبێ لە ناو نەخش و نیگاری ئەو دەخوێنم ڕازی بێپایان کە هەر خشتێکی ئەو دیوارە شاهیدێكی سەفا دەبێ لە دەوری حەوز و فەوارەی دەستنوێژێکی تازە بگرە بەو ئاوە گشت پەڵەی گوناه لە سەر ڕۆحت جیا دەبێ هەتا چاو بڕ کات ئەستێرەی هیدایەت دەدرەوشێتەوە هەتا مزگەوت هەبێ بزانە حقیش هەر شەکاوە دەبێ لە کونجی حوجرەیەکیدا شەوانی جەزبه و گریە بە یادی عەترەکەی یەسریب دڵت پڕ لە گریان دەبێ لە سایەی سێبەری گومبەز مەلی ڕۆح باڵ و پڕ دەگرێ لەوێ فەوجی مەلائیکە بۆ زیکر زۆر ڕەزا دەبێ ئەوێ قەڵای پاراستن بێ بۆ نەوە و منداڵەکانمان لەوێ جەهلی ئەم زەمانە گشتی زەلیل و سوا دەبێ پایەی جەماعەت گرتنە و تێکەڵبوونی گشت دڵان لەوێ لوتکەی برایەتی و عەشقێکی بێ ڕیا دەبێ هەناسەی پیاوچاکان و بۆنی میسکیش جا لەولاوە کە دەچیتە ناو حەوشەکەی عەقڵت پڕ لەفەهم دەبێ چیایەکی مەزڵووم و پڕ شکۆیە دژ بە بێدادی لەوێ جەستەی هیلاک و ماندوو پڕ لە ئیستیوا دەبێ لە سەر مینبەر کە وتارخوێن کلامی حەق دەخوێنێتەوە شەیتان دەلەرزێ و کڵاوی جەهلەکەی بە ژێر پێ دەبێ وەک ئاسمانێکی پڕ ئەستێرەیە ناو هەیوانی جوانی هەموو نەخشێکی تاقەکەی ڕێگەی عەرشی خودا دەبێ ئەوێ بۆ خەلوەتی عاشق وەک ئەشکەوتی حەڕا وایە کە تێیدا پەیامی خودا بۆ دڵت زۆر ئاشنا دەبێ خودایە هەر بە ئاوەدان بمێنێ تا قیامەت ئەو کە بێ مزگەوت جیهانی ئێمە شێوەی تاریكستان دەبێ دكتۆر: ئومێد محمد قادر « پردمەمکی » ٢١/شەعبان / ١٤٤٧ دووشەمە 9/2/2026 ڕانیە |