یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (هەڵوێستە ئایینی و نەتەوەییەکانی مەلا کورد) ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عباس زەردەهاڵی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین سیمینارێکی هاوبەش لەسەر مەترسییەکانی مین ساز دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە ستافی نوێی کۆمەڵەی قوڕئانخوێنانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی ئەو هێڕشانەی سەر کوردستان و بارەگاو هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا سفر محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی مێرگەسەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات   
مەلا عزیز مەنتک
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/02/2026 : 11:49:51
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆڵی ئیسلام لە ئاراستەکردنی کۆمەڵگە

ئیسـلام دینی ڕێنماییە بۆ هەموو ژیانی مرۆڤەکان؛ نەک تەنها بۆ پەیوەندی نێوان تاک و خودا، بەڵکو بۆ پەیوەندی نێوان تاک و کۆمەڵگاش. مرۆڤ بە سروشتی خۆی کۆمەڵایەتییە و پێویستی بە یەکترناسین هەیە. بۆیە ئیسلام پڕۆگرامێکی تەواوی بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی پاک داناوە،لەیەکسان و دادپەروەر و یەکگرتوو بۆمرۆڤ. لە ڕوانگەی ئیسلامدا چاکبوونی تاک پەیوەستە بە چاکبوونی کۆمەڵگا، و چاکبوونی کۆمەڵگاش پەیوەستە بە دەست پاکی و ڕاستگۆیی و بەرپرسیارێتی تاکەکان لەگەڵ یەکتردا.یەکێک لە بنەما سەرەکییەکان

١- برایەتی و یەکگرتوویی کۆمەڵگا.

 خودای گەورە دەفەرموێت: “إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ” واتە باوەڕداران برا و خوشکن بۆ یەکتر. ئەم پەیوەندییە بنەمایەکی بەهێز بۆ کۆمەڵگا دروست دەکات، چونکە کاتێک خەڵک یەکتر وەک خێزان بزانن، دڵیان لە کینە و دوژمنایەتی پاک دەبێتەوە و خۆشەویستی و هاوسۆزی جێگەی دەگرێتەوە.

٢_دادپەروەری یەکێک لەگرنگترین ستوونی کۆمەڵگای ئیسلام. خوای گەورە فەرموویەتی: “إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالإِحْسَانِ”.

دادپەروەری لە ئیسلامدا تەنها وشە نییە، بەڵکو کردارە. دەبێت لە دادگا،و بازاڕ، و ماڵ و لە بەڕێوەبردنی ووڵات پەیڕەو بکرێت. ئەگەریەکسانی نەبێت، ستەم و ناهاوسەنگی دروست دەبێت و کۆمەڵگا لاوازو بێ توانادەبێت. بەڵام کاتێک یەکسانی ھە بێت، ئارامی و متمانە لەنێوان خەڵک زیاد دەبێت.

٣_هاوکاری و یارمەتیدانی کۆمەڵگا بە شێوەیەکی پێشنگ باس کراوە:خوای گەورەفەرمویەتی: “وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى”، واتە: هاوکاری یەکتر بکەن لەسەر چاکە و خوناسی دا. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە کۆمەڵگای ئیسلامی ھاوکاربێت بۆ مرۆڤەکان . بەخشینی زەکات و سەدەقە پەیرەوێکی دادپەروەرانەیە بۆ کەم بونەوەی هەژاری و دروستکردنی هاوسەنگی لەکۆمەڵگابەبێ جیاوازی تاکەکان.

٤_پاراستنی مافەکان لەکۆمەڵگا.

لە ئیسلامدا مافەکان بنەمایەکی گرنگیان ھەیە. مافی دایک و باوک، مافی جیران، مافی منداڵان و هەژاران هەموویان گرنگی تایبەتیان هەیە. پێغەمبەری خوا (ﷺ) گرنگی زۆر بە جیران داوە و فەرموویەتی باشترین خەڵک ئەوەیە باشترین بێت بۆ خەڵکی دەوروبەری خۆی. ئەمە دەردەخات کە کۆمەڵگا لە ئیسلامدا لەسەر بنەمای ڕێز و بەرپرسیارێتی دروست دەبێت.

٥_ڕاستگۆیی و ئەمانەتداری

 ڕاستگۆیی و ئەمانەتداری ستوونی کۆمەڵگای چاکتردەکات. ئەگەر درۆ و خیانەت بڵاوبێتەوە، متمانە لەناو دەچێت و کۆمەڵگا تێکدەچێت. بۆیە ئیسلام ڕاستگۆیی بە نیشانەی ئیمان داناوە و درۆکردنی بە گوناهێکی گەورە ناساندووە.

لە کۆتاییدا، گرنگی کۆمەڵگا لە ئیسلامدا زۆر بەرزە، چونکە ئیسلام دەیەوێت مرۆڤەکان لەکۆمەڵگا لەسەر بنەمای خۆشەویستی، دادپەروەری،یەکسانی، هاوکاری و ڕێزەبۆئەوەی پێکەوە بژین. کاتێک تاکەکان بە رەوشتی بەرزوباش پەروەردەبێت، کۆمەڵگاش بەهێز و سەربەرز دەبێت. بەم شێوەیە، ئیسلام تەنها دینی خوداپەرستی نییە، بەڵکو دینی دروستکردنی کۆمەڵگایەکی ئارام و خۆشەویستەلەنێوان مرۆڤەکاندا.