خوای گەورە دەفەرموێت: (وَاتَّقُوا يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّهِ ۖ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ) واتە: لەو ڕۆژە بترسن کە تێیدا دەگەڕێنەوە بۆ لای خودا، پاشان پاداشت و سزای هەر کەسێک بەگوێرەی کردەوەکانی دەدرێتەوە و ستەمیان لێ ناکرێت، إن ْکان عملنا خیر فجزاؤنا خیر وإنْ کان عملنا شر فجزاؤنا شر. ١- دیاریکردنی ئامانج لە ڕۆژووگرتن، ئەویش بریتییە لە بەدەستهێنانی تەقوای خوای گەورە . با ئامانجەکەت لە ڕۆژووگرتن لە پێش چاوت بێت کە بەراشکاوەیی لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژەی بۆ کراوە : يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ،واتە مەبەستی سەرەکی لە ڕۆژوو ئەوەیە کە پلەی (تەقوا) و لەخواترسان بەدەست بهێنیت و پاک ببیتەوە،کەئەمەش واتای، لعلکم تتقون، ٢- پاککردنەوەی دڵ و ئاشتەوایی. ئەگەر رق و کینە و دوژمنایەتیت لەگەڵ کەسێکدا هەیە، دەستپێشخەری بکە بۆ ئاشتبوونەوە، تاوەکو بە دڵێکی پاک و بێگەردەوە پێ بنێیتە ناو مانگی ڕەمەزانەوە، لە یادتبێت خوای گەورە دەفەرموێت: يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ، واتە: ڕۆژێک کە نە ماڵ و نە منداڵ سوودی نییە، مەگەر کەسێک بە دڵێکی ساغ و پاکەوە بگەرێتەوە بۆلای پەروەردگار- بیربکەوە برای موسولمان خوای گەورە فەرموەیەتی لەئایەتەکە ، بقلب سلیم، نەی فەرمووە:باللحیة الطویلة، بەریشێکی درێژوو پان دەگەرێیەوە بۆ لای من، دەبێت دڵەکانمان خاوێن بکەینەوە، ٣- گەڕاندنەوەی ماف و ئەمانەتەکان. بە وردی بیربکەرەوە؛ ئەگەر هەر ئەمانەتێک، قەرزێک، یان شتێکت لای خەڵکی هەیە و لەبیرت کردووە بیگەڕێنیتەوە، پێویستە خێرا بيكەیت و بیاندەیتەوە دەست خاوەنەکانیان، بۆ ئەوەی گەردنت ئازاد بێت، باڵی سەرشانی خۆت سوک بکەیت، وخفف ظهرک فإن العقبة کؤود، باری سەرشانت سوک بکە و چونکە کۆسپ و نارەحەتی زۆرت لە پێشە. ٤- گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی و بەخشندەیی. هەوڵ بدە پەیوەندی لەگەڵ دایک و باب و تەواوی خزم و دراوسێ و براکانت پتەو بکەیت، بەپێی تواناش دیارییان پێ ببەخشە (تەنانەت ئەگەر قاپێک خورماش بێت) بۆ ئەوەی لەسەر دیاری خورمای تۆوە فتار و بەربانگی رۆژوو بکەنەوە و تۆش پاداشتی ڕۆژووی هەموویان بەدەست بهێنیت، بەبەڵگەی فەرموودەی پێغەمبەر،صلى الله عليه وسلم، کە دەفەرموێت : الدَّالُّ عَلَى الْخَيْرِ كَفَاعِلِهِ: هەر کەسێک ڕێنوێنی خێرێک بکات، وەک ئەنجامدەرەکەی پاداشتی بۆ هەیە . ٥- دڵخۆشکردنی لێقەوماوان: هەوڵ بدە خۆشی و شادی بخەیتە دڵی لێقەوماوان و هەژاران و بێدەسەڵاتانەوە، تەنانەت ئەگەر بە وشەیەکی جوانیش بێت ،کلمة طیبة صدقة،دڵنەواییان بکەیت پاداشتت دەست دەکەوێت. ٦- ئاشتکردنەوەی نێوان خەڵکی. هەوڵ بدە نێوانی خزم و دراوسێکانت ئاشت بکەیتەوە ئەگەر ناکۆکییان هەیە، بۆ ئەوەی ئەو پاداشتە گەورەیە بەدەست بهێنیت کە پێغەمبەر،صلى الله عليه وسلم ،فەرموویەتی: ألا أخبركم بأفضل من درجة الصيام والصلاة والصدقة؟ قالوا: بلى يا رسول الله، قال: إصلاح ذات البين، فإن فساد ذات البين هي الحالقة ،واتە: ئایا بێتان بلێم و هەواڵتان پێ بدەم بە پاداشت و پلەیەک کە لە ڕۆژوو و نوێژ و خێرکردن گەورەترە؟ وتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوا، فەرمووی: چاککردنی نێوان خەڵکی (ئاشتەوایی)،چونکە تێکچوونی نێوان خەڵکی ئایین لە ڕەگەوە هەڵدەکێشێت، ٧- تەوبە وداوای لێخۆشبوون: تاوانەکانت یەک بە یەک بهێنەرە بەرچاوی خۆت و داوای لێخۆشبوون لە خودا بکە تاوەکو دەیسڕێتەوە، شاعیر دەلێت : گوناحت کرد تامی رۆیی سزاکەی واچاوەرێتە. دەفرمێسکی پەشێمانی هەڵوەرێنە کاکو ماوی. هەروەها لە فەرموودەیەکی قودسیدا هاتووە: دەفەرموێت: ئەی نەوەی ئادەم، هەرکاتێک لێم دەپاڕێیتەوە و ئومێدت بە من هەیە، لەو گوناح و هەڵانەی کە کردووتە لێت خۆش دەبم و گوێی پێ نادەم، ئەی نەوەی ئادەم ئەگەر تاوانەکانت بگاتە بەرزی ئاسمان و پاشان داوای لێخۆشبوونم لێ بکەیت، لێت خۆش دەبم. ولاابالی، بەلامەوە زۆر ئاسانە و هەربەخۆی پادشایەو ،قال الله تعالی: لایُسئُل عما یفعل وهم یُسئلون ،کەس لە دروستکراوەکانی خوای گەورە مافی ئەوەیان نییە پرسیار لە کردەوەکانی اللە بکات بەلام خوای گەورە بۆی هەیە و مافی خۆیەتی یەکە بەیەکە پرسیارمان لێبکات و پاداشی چاکەو خراپەمان بە گوێرەی کردەوەکسنمان بداتەوە. |