ڕه‌مه‌زان ئه‌و خه‌ڵاته‌ی په‌روه‌ردگاره ده‌یبه‌خشێته مرۆڤایه‌تی، ڕه‌مه‌زان ئه‌و ڕه‌حمه‌ته‌یه ده‌بارێت به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا، ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه پڕیه‌تی له به‌ره‌كه‌ت و نیعمه‌تی خوداوه‌ند، ڕه‌مه‌زان مانگی برایه‌تی و مانگی چاكه‌كارییه، ڕه‌مه‌زان مانگی عیبادهت و لێخۆشبوونه بۆ مرۆڤایه‌تی،ڕه‌مه‌زان كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خێر‌و چاكه كارییه به‌ڕووی به‌نده‌كاندا. مانگی عیبادهت و تێكۆشان مانگی یه‌كلاكردنه‌وه‌و خۆساغكردنه‌وه بۆبهندایهتی خودای گه‌وره،مانگی هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئان و كۆت و زنجیركردنی شه‌یتانه‌كان، مانگی زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌واو نهفسداو گه‌ڕانه‌وه له‌گوناهو تاوان، له‌م مانگه‌دا به‌نده‌كانی خودا سه‌رقاڵی به‌ندایه‌تی كردنن بۆخودا به‌ڕۆژ به‌ڕۆژووبوون و به‌شه‌و ته‌راویح كردن و به‌رده‌وام قورئانخوێندن و زیندوكردنه‌وه‌ی شه‌وانی قه‌در له‌مزگه‌وته‌كاندا،ئ همانهو چه‌ندین فه‌زڵ و گه‌وره‌ی تر له‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا هه‌یه‌و مسوڵمانان لێی به‌هره‌مه‌ندده‌بن. لێره‌دا نامه‌وێ باسی ئه‌م گه‌وره‌ی و فهزاڵانهی مانگی ڕه‌مه‌زان بكه‌م،به‌ڵكو ده‌مه‌وێ له‌گۆشه‌یه‌كی تره‌وه باسی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بكه‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئێمه چۆن پێشوازی له‌مانگی ڕه‌مه‌زان بكه‌ین و له‌گه‌ڵیدا تێكهڵاوو ئاوێته بین به‌جۆرێ كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر دڵ و ده‌روون وه له ئه‌ندامه‌كانماندا ڕه‌نگبداته‌وه، پێویسته بهكردارهكانمانهوه شوێنه‌واری ته‌قوا دیار بێت. بۆئه‌م مه‌به‌سته باپێكه‌وه هه‌موومان له‌گه‌ڵ خۆماندا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین و ڕۆژووه‌كه‌مان له‌عاده‌ت پێوه گرتنه‌وه بگۆڕین بۆ زیندوویه‌تی عیبادهت و به‌ندایه‌تی كردنی ته‌واوه‌تی بۆ خودا، هه‌موو ساڵێ له ڕه‌مه‌زاندا زۆربه‌مان به‌ڕۆژوو ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه‌مان جێبه‌جێ بكه‌ین،ده‌با ئه‌مساڵ ڕۆژووه‌كه‌مان بۆ به‌دیهێنانی واتای {من صام رمضان ايمانا واحتسابا] بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی [غفر له ماتقدم من ذنبه] بێته‌دی، هه‌موو ڕهمهزانێك چه‌ندجارێك خه‌تمی قورئانی پیرۆز ده‌كه‌ین یان خه‌تمێكی به‌په‌له‌ی ده‌كه‌ین،با ئه‌م ڕه‌مه‌زانه یه‌كجار خه‌تمی قورئانی پیرۆز بكه‌ین و خه‌تم كردنه‌كه‌مان به‌سه‌رنجدان و تێگهیشتنهوهبێت و قورئانخوێندنهكهمان به پاراوه‌یی و كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌رمان، نه‌ك ته‌نها خوێندنه‌وه بێت و به‌س، ده‌با ئه‌م چەند رۆژەی ماوە خه‌مخۆری خۆراكی ئیمان و ڕۆحمان بین و لایه‌ك بۆ ئێمانهكهمان بكه‌ینه‌وه‌و زیاتر پابه‌ندبین به ئیمانهوهو خه‌مخۆری سه‌ره‌كی ئیمانمانبین و خۆراكی ڕازاندنهوهمان ئیمانمانبێت، ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه سفره‌ی پارشێو و ئێوارانی ڕۆژوو شكاندن هیچی له‌سه‌ر نه‌بێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه به‌ڵام به كه‌مێك بیر له خۆراكی ئیمانیشمان بكه‌ینه‌وه. له‌ڕه‌مه‌زاندا زۆرێك ده‌ستی ده‌كاته‌وه‌و یارمه‌تی هه‌ژاران ده‌دات، ده‌با ئه‌م ڕه‌مه‌زانه یارمه‌تی خۆمان بده‌ین و بیر له خۆمان بكه‌ینه‌وه هه‌تا له‌ئاگری دۆزه‌خ خۆمان ڕزگار بكه‌ین و ده‌ستی یارمه‌تی و هاوكاری بۆ خۆمان درێژ بكه‌ین و ببینه ڕزگاركه‌ری ژیانی خۆمان،با ئه‌م ڕمهزانه بكه‌ینه ڕه‌مه‌زانی برایه‌تی و ته‌بای نێوانمان وه‌ك چۆن خۆمان ڕێكده‌خه‌ین له‌كاتی وه‌ستان بۆ نوێژه جهماعهتهكانمان و هه‌موان وه‌ك یه‌كن و یه‌كڕیزو ته‌بان له نوێژه‌كاندا ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌ش بكه‌ینه هه‌وێنی برایه‌تی و یه‌كڕیزی و ڕێكوهستانی نێوانمان، با هه‌وڵبده‌ین ئه‌م ڕه‌مه‌زانه زیندوو ڕابگرین و ڕۆژووهكانمان و عیباده‌ته‌كانمان و شه‌وانی ڕه‌مه‌زان له ده‌ست خۆمان نه‌ده‌ین با هه‌وڵبده‌ین شه‌وانی قه‌در به‌عیباده‌ت زیندوو بكه‌ینه‌وه‌و له ده‌ستی خۆمانی نه‌ده‌ین،نه‌وه‌كو ساڵێكی تر ڕه‌مه‌زان نهبینینهوهو بۆ هه‌تا هه‌تای دونیا به جێبهێڵین و ژیانمان كۆتایبێت و مه‌لائیكه‌تی گیانكێشان بۆماڵی هه‌میشه‌یمان بباته‌وه. له‌كۆتایدا باهه‌موان له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا كهدوعای تیا گیراده‌بێت و به‌ندایه‌تی تیایدا گه‌وره‌یه،دوعای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی بوون و ئاشتی و ئارامی زیاتر بۆ خاك و نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌و هه‌موو مسوڵمانان بكه‌ین له‌جیهاندا، خودا ڕۆژووی هه‌موان قبوڵ بكات أن شاْ الله. |