یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (هەڵوێستە ئایینی و نەتەوەییەکانی مەلا کورد) ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عباس زەردەهاڵی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین سیمینارێکی هاوبەش لەسەر مەترسییەکانی مین ساز دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە ستافی نوێی کۆمەڵەی قوڕئانخوێنانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی ئەو هێڕشانەی سەر کوردستان و بارەگاو هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا سفر محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی مێرگەسەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات   
به‌دره‌دین سه‌عید وەیسی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/03/2026 : 15:29:31
قه‌باره‌ی فۆنت
مەلا سەعید مەلا وەیسی گرتکی هێمای "پیاوچاکی" و "ئایین پەروەری "و"نیشتمان دۆستی"

 

بەدر سەعید

 

خوالێخۆشبووو"مەلاسەعید مەلاوەیسی گرتکی کەسایەتییەکی ناسراو ورێزلێگیراوی ناوخەلک بوو،زانایەکی ئایینی وکەسایەتییەکی چاکەخواز وپاک و خواناس  و نەرمونیان وکۆکەرەوەی بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتی بوو،لە ١-٧-١٩٣٧لە گوندی گرتکی دوڵی روستێ لەقەزای چۆمان لە بنەماڵەی زانای ناوداری کوردستان مەلاموحەممەدی (ئیبنو ئادەم ) لەدایک بووە ،

لە گوندی (گرتک) لەلای باوکی دەستی بە خوێندنی مەلایەتی کردووە،  تادوای تەواوکردنی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن لە ساڵی (١٩٦٨)بروانامەی مەلایەتی وەرگرتووە، لەدوای رێکەوتنامەی ١١ی ئادار بەھۆی کاری مەلاوەیسی باوکی کەقازی شەرعی شۆرشی ئەیلوولی مەزن بوو، ڕووی لە ناحیەی (گەلالە) دەکەن ،دوای نسکۆی شۆرش کەوتۆتە بەر هێرشی ڕاگواستن و لە ناوچەی (الشامیە)ی سەر بە پارێزگای نەجەف لە باشووری عیراق نیشتەجێ بوونەتەوە لەژێر مانەوەی ئیجباری ( الأقامة الجبریة )دا بوو کە ئەوکات رژێمی بەعس ئەم بڕیارەی دژ بە شۆرشگێرانی گەلەکەمان دەرکردبوو، مامۆستا لەکاتی مانەوەی لەم ناوچەیە وەك پیشەی ھەمیشەیی خەریکی ئامۆژگاری و کاری مەلایەتی بووە ،بەڵام دوایی کۆچی دوایی مەلا وەیسی گرتکی باوکی لەسالی ١٩٧٩ دوایی هەولدانێکی زۆر توانرا لە دێی (نهر الأسود)ی سەر بە قەزای خالص لە پارێزگای بەعقوبە بگوازرێتەوە بۆ ناحیەی دیانا،کەتا رۆژی کۆچی دوایی  پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی دیانا بوو، 

مامۆستای رەحمەتی جێگای رێز و خۆشەویستی خەلك بووە هەموو کەسێک حەزی لە ئاشنایەتی و دۆستایەتی دەکرد ،ماڵەکەی ھەمیشە ئاوەڵابوو بۆمێوان ولێقەوماوان ،ببووە پانەگەیەک بۆئەوکەسانەی کێشەیەکیان ھەبووایە، مرۆڤێکی ڕاستگۆ و حەق بێژ بووە هیچ کات سڵی نەکردووە لە داکۆکی کردن لە ووتنی راستیدا ،

لەگەل ئەوەی مامۆستاێکی ئایینی بوو کارەکتەرێکی کاریگەریش بوو لەناوچەکەدا ،بەھۆی شارەزایی لەشەریعەت وفیقھی ئیسلامیدا خەڵکی روویان لێدەکرد،لەھەمانکاتدا رۆلێکی کاریگەری هەبوو لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان و ئاشتەوایی نێوان خەڵک ،ژمارەیەکی زۆر لە کێشە کۆمەلایەتیەکان و کێشەی خوێنداری گەورە بەناوبژیوانی ئەو بە کۆتا هاتوون ، ھەمیشە خاوەنی حوجرەوقوتابی بووە وەک ناوەندێک بۆفێربوونی زانستە شەرعییەکان رۆڵی گرنگی ھەبووەلەپێگەیاندنی نەوەیەکی بەرھەمدار ،یەکێ لە  ئاواتەکانی کردنەوەی قوتابخانەێکی ئایینی بوو ، تاسەرەنجام ئاواتەکەی هاتەدی و لە سالی (١٩٩٢) بۆ یەکەمین جار قوتابخانەی ئایینی لە سۆران کرایەوە کە دواتر لەساڵی (١٩٩٨) ناوزەندکرا بە دواناوەندی ئیبنو ئادەمی ئیسلامی  ، ئەوەی شایەنی وتنە ئەم قوتابخانەیە رۆلی دیاری ھەیە لە پێگەیاندنی نەوەیەکی بەرھەمدار کە ئێستا لە کاروانی خزمەتکردن جێ پەنچەیان دیارە،

لە بواری نەتەوەیش مامۆستای خوالێخۆشبوو رۆلێکی دیارو کاراوکاریگەری ھەبوو کەشەرعییەتی دەدا بەخەباتی نەتەوەیی وھانی پێشمەرگەی دەدا بۆ بەرگریکردن لەخاکی پیرۆزی کوردستان ، بۆیەھەمیشەوەک پشتیوانێکی  نەتەوەیی دەرکەوتووە ،بەجۆرێک  لەسەردەمی دەسەڵاتداریەتی رژێمی بەعس بەشێوەیەکی دیارو بەرچاو دژ بە ئازار و ئەشکەنجەی گەلەکەی وەستاو لەوتارەکانی رۆژانی هەینی دا ،هەر بۆیەش لەسەر هەلوێستە نەتەوەیەکانی چەندین جار روو بەرووی لێ پرسینەوە بووە لە لایەن دەزگا سیخوریەکانی رژێمی بەعسەوە، لە راپەرینی خەلکی کوردستان ، یەکەم بانگەوازی راپەرین دژبەدامودەزگاکانی حکومەت بەعس لە مزگەوتی گەورەی دیانا بەرز کرایەوە ،

وێرای ئەوەی رۆلێکی بەرچاوی هەبووە لە رێکخستن و بەستنی یەکەمین کۆنگرەی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان هەر لە کۆنگرەی یەکەمیشدا بە ئەندامی دەستەی بەرێوەبردن و بەرپرسی لێژنەی کاروباری قوتابیانی ئایینی دەرچووە، لە دوایی راپەرینی بەھاری سالی ١٩٩١ دووبارە رۆلی دیاری هەبووە لەسەر لەنوێ رێکخستنەوەی یەکێتی زانایان لە هەردوو کۆنگرەی دووەم و سێیەم بە ئەندامی دەستەی بەرێوەبردن هەلبژێراوە، و لە ١٩٩٤/٤/١٠ بە هەول و کۆشیشی مامۆستای رەحمەتی توانرا لقی سۆران بکرێتەوە بۆ ئەوەی بەرگری لە مافەکانی مامۆستایانی ئایینی بکات، دواجاریش لە مانگی ئەیلولی ١٩٩٦ سەرۆکایەتی ئەم رێکخراوەشی پێ ئەسپێردرێت،

دوای تەمەنێک لەخزمەتکردن لەرێکەوتی  (١٩٩٧/٣/١٣) دوای بە ئەنجام گەیاندنی نوێژی بەیانی دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت ولەرێورەسمێکی جەماوەری شکۆداردالەگۆرستانی بەرگوان لەشارۆچکەی دیانالەتەک گۆری باوکی بەخاک سپێردرا...

لەرۆژی یەکەمی پرسەکەیدا جەنابی سەرۆک مسعودبارزانی ئامادەبوولەووتەێکی دالەدەستدانی مامۆستای بەخەسارەتێکی گەورەی دانا،ئەمەش نیشانەی پێگەوقورسایی ئەوبوو لەناوچەکەدا ...

ئەگەرچی مامۆستای رەحمەتی کۆچی دوایی کردوە،بەلام ناوی 

وەک هێمایەکی "پیاوچاکی" و "ئایین پەروەری"و"نیشتمان دۆستی"مایتەوە...

روحی ھەمیشەشاد ،گۆری پرنوور،یادی بەخێر...