ئاسایش و ئارامی یەکێکە لە گرنگترین پێویستییەکانی ژیانی مرۆڤ. هیچ کۆمەڵگەیەک ناتوانێت بگەشێتەوە و پێشکەوتن بکات ئەگەر لە ناویدا ئارامی و ئەمنیەت نەبێت. لە ڕوانگەی ئاینی ئیسلامەوە، ئاسایشی نیشتیمان و وڵات تەنها بابەتێکی دنیایی نییە، بەڵکو ئەركێکی گەورەی ئایینی و مرۆڤایەتییە کە هەموو تاکێک بەرپرسیارە لە پاراستنی. ئارامی نیشتیمان مافی سەرەکیی هەموو مرۆڤێکە. هیچ کەسێک نابێت لە ترس و ناڕەحەتی بژێ، بەڵکو دەبێت هەست بە سەلامەتی و دڵنیایی بکات. کاتێک ئارامی هەبێت، مرۆڤ دەتوانێت پەروەردە بێت، کار بکات، و خزمەت بە کۆمەڵگا نیشتیمان وووڵات بکات. بەڵام بێ ئارامی، هەموو ئەم هەڵمەتیانە دەست وەستان دەکەن و ژیان دەگۆڕێت بۆ ترس و دڵەڕاوکێ و نائومێدی. یەکەم: ئاسایشى و پاراستنی نیشتیمان لە قورئانی پیرۆزدا. ئیسڵام وەک ئاینی سەلام و ئارامی ناسراوە، و بنەمای پەیامەکەی لەسەر سەلامەتی و ئاسایش درووست بووە. خوداگەورە بانگەوازی بۆ ئارامی دەکات و دەفەرموێت: "وَاللَّهُ يَدْعُو إِلَىٰ دَارِ السَّلَامِ"، ئەمەش نیشان دەدات کە ئارامی تەنها ئامانجێکی کاتی نییە، بەڵکو ڕێگایەکە بۆ گەیشتن بە ڕەزامەندیی دنیاو دواڕۆژ.هەروەها ئارامی نیشتیمان پەیوەندییەکی توندی بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤەوە هەیە، وەک مافی ئاینیەکان مافی ژیان، مافی ئازادی، و مافی بەختەوەری. ئەم مافانە تەنها لە ژینگەیەکی ئارامدا دەتوانرێت پارێزرا بن. بۆیە هەر کەسێک کە هۆکاری تێکچوون و ئاژاوە گێری دەبێت، ئەوە نەک تەنها دژایەتیی ئایین دەکات، بەڵکو دژایەتیی مرۆڤایەتییش دەکات. پێغەمبەری ئیسلام ﷺ کاتێک لە مەککە کۆچی کرد، بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە باسی مەککەی دەکرد و دەری دەخست کە وڵات هێندە گرنگە لە دڵی مرۆڤدا. ئەمەش دەردەخات کە خۆشەویستی و نیشتیمان و ووڵات و پاراستنی بەشێکی سەرەکێیەلە ئیسلام ، بەڵکو بەشێکە لە فیتڕەتی مرۆڤ. دووەم: ئاسایشى و پاراستنی نیشتیمان لە فەرموودەدا پێغەمبەری ئیسلام ﷺ گرنگی زۆری داوە بە پاراستنی ئارامی کۆمەڵگەو فەرموویەتی: "المسلم من سلم المسلمون من لسانه ويده" واتە: موسڵمان ئەوەیە کە خەڵکی تر لە زیانی زمان و دەستی ئەو پارێزراو بن. ئەمە بنچینەیەکی سەرەکییە بۆ دروستکردنی نیشتیمان و کۆمەڵگەیەکی ئارام، چونکە کاتێک لە یەکتر مەترسی نەبینن، ئاسایش دروست دەبێت. سێیەم: پەیوەندی ئاسایشى وپاراستنی نیشتیمان بە بنەماکانی ئیسلام. بنەماکانی شەریعەت ئیسلام گرێنگەیەکی زۆریان داوەبۆ پاراستنی پێنج بنەمای سەرەکی (ضروریات) لە ئیسلامدا پاراستنی. دین، نەفس، عەقل، نەسل و ماڵ گرنگترین مەبەستن. ئەم شتانە تەنها لە ژینگەیەکی ئارامدا دەتوانرێت بپارێزرێن، بۆیە ئارامی دەبێتە بناغەی پاراستنیان.زانایانی ئیسلام باسیان لە پێنج بنەمای سەرەکی کردەوە (ئاسایش پێگەیەکی گرنگیان هەیە لەناوکۆمەڵگادبنەمایانەدا، چونکە بێ ئارامی: ژیان (نەفس) لە مەترسیدا دەبێت عەقل و فێربوون لە ناوچوون دەکەوێت، ماڵ و سامانی خەڵک تێکدەچێت. بۆیە پاراستنی ئاسایش، بە مانای پاراستنی ئەم بنەمایانەیە. چوارەم: ئاسایشى وپاراستنی نیشتیمان لەبەرپرسیاریەتی کۆمەڵگە ئیسـلام فێری ئێمە دەکات کە هەموومان بەرپرسیارین. ئاسایش وئارامی تەنها کارێکی حکومەت نییە، بەڵکو:تاک بەرپرسیارە لە کردارەکانی خۆی خێزان بەرپرسیارە لە پەروەردەی منداڵان. کۆمەڵگە بەرپرسیارە لە هاوکاری و یارمەتیدان کاتێک هەموو ئەم لایەنانە کار بکەن، ئاسایشی نیشتیمان بە شێوەیەکی بەردەوام ئارام دروست دەبێت. پێنجەم: ئاسایشى وپاراستنی نیشتیمان لەڕوانگەی مرۆڤایەتی لە ڕووی مرۆڤایەتییەوە، ئاسایش مافێکی سەرەکییە بۆ هەموو مرۆڤێک. هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە لە ژیانێکی بێ ترس و بە ئەمنیەت بژیت. ئەمە بنچینەی مافەکانی مرۆڤە. بۆیە هەر کردارێک کە ببێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمان—وەک توندوتیژی، ستم و تاوان—دژ بە مرۆڤایەتییە. شەشەم: کاریگەریی ئاسایشى وپاراستنی نیشتیمان لەسەر گەشەی کۆمەڵگە. کاتێک نیشتیمان وڵات ئارام دەبێت وئابووری گەشە دەکات وخوێندن و زانست بەرەو پێشەوە دەچن خەڵک بە ئاسانی کار و ژیانی خۆی جێ بەجێ دەکەن، بەڵام کاتێک ئارامی نەبێت، هەموو ئەم شتانە تێکدەچن. لە کۆتاییدا، دەتوانرێت بڵێین کە ئاسایشی نیشتیمان و وڵات: ئەركێکی ئایینییە چونکە ئیسلام فەرمانی پێداوین .ئەركێکی مرۆڤایەتییەوە مافی هەموو مرۆڤێکە. پێویستە لەسەرهەموومان بە هاوکاری و بەرپرسیاریی هاوبەش هەوڵ بدەین بۆ پاراستنی نیشتیمان و وڵات، وە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی ئارام و دادپەروەر و پڕ لە سەقامگیری. |