یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا فائق شارەزووری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک لەگەڵ موفتی و مورشیدانی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک مامۆستا مەلا طاهر بەحرکەیی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سێزدەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی وەستیەت دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (تاوانی ناوزڕاندن و لێکەوتەکانی لە ڕوانگەی یاسا) ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان؛  دەزگای روانگە (سیستەمی پاککردنەوەی ئاوی دەستنوێژ و کۆکردنەوەی ئاوی باران و دووبارە بەکارهێناوەی بۆ ئاودان و شۆردن) لە مزگەوتی حاجی جەبار براغی لە شاری هەولێر دامەزراند    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەگەڵ زانکۆی گەرمیان نەخشەی دروستکردنی بینای کۆلێژی زانستە ئایینیەکان دەست پێدەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ جەعفەر حسین کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود کوزینە کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ابراهیم هەرتەلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لە ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد عمر سندی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مەلا عزیز مەنتک
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/04/2026 : 14:14:37
قه‌باره‌ی فۆنت
کوشتنی مرۆڤ وەک تاوانێکی گەورە!

 

کوشتی مرۆڤی بێتاوان یەکێکە لە گەورەترین تاوانەکان، ئەم کردارە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دژ بە بنەمای ژیان و بەها سەرەکییەکانی ئیسلام و مرۆڤایەتییە. ژیان مافی بنەڕەتی هەموو مرۆڤێکە، و هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە بە ناڕەوایان بەناھەق ئەم مافە لە کەسێکی تر بسەنێتەوە. هەر بۆیە، کوشتنی کەسی بێتاوان نەک تەنها زیانێکی گەورەی تاکەکەسییە، بەڵکو کاردانەوەیەکی خراپ لەسەر کۆمەڵگابە گشتی هەیە، لەهەموو بنەماکانی ئاینی . ژیانی مرۆڤ بەهایەکی بەرز و پیرۆز هەیە، پاراستنی ئەم ژیانە بنەمای سەرەکیی شەریعەتە.لەئاینی ئیسلام، ژیانی مرۆڤ ئەمانەتێکی خوداییەلەسەرزەوی و نابێت هیچ کەسێک بە ناحەق دەستی بۆ بەرێت. قورئانی پیرۆز بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەکات: ﴿مَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا﴾ (سورەتی المائدة: 32) واتە: کوشتنی کەسێکی بێتاوان وەک کوشتنی هەموو مرۆڤایەتییە. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە ژیانی مرۆڤ بایەخیکی گەورەوتایبەتی هەیە و نابێت بە ئاسانی خوینی برژێت.

خوای گەورە ئاگاداری ئیمەی کردۆتەوە کە خوێنی مرۆڤ و مالی لەهەمووشتێک پیرۆزترە و نابێت دەستدرێژیان بکرێتە سەر. بۆیە کوشتنی بێتاوان لە ئیسلامدا یەکێکە لە گەورەترین تاوانەکان کە سزای قورس و توندی بۆ دانراوە.

پێغەمبەری خوا (ﷺ) بەردەوام بانگەوازی ئاشتی، لێبوردەیی و پاراستنی یەکتری کردووە و توندوتیژی و کوشتنی بە ناحەق وبێتاوان ڕەت دەکردەوەکە فەرموویەتی: (كُلُّ الْمُسْلِمِ عَلَى الْمُسْلِمِ حَرَامٌ: دَمُهُ وَمَالُهُ وَعِرْضُهُ) (رواەه مسلم) واتە: حەرام کرایە لەسەر ئیمە خوین و ماڵ و منداڵ. چونکە لەڕوی دەروونییەوە، کوشتنی مرۆڤی بێتاوان کاریگەرییەکی قووڵ لەسەر خێزان و کەسانی نزیک هەیە. دایک و باوکێک منداڵیان لەدەست دەدەن، منداڵێک بێ باوک یان دایک دەمێنێت، و ئەم دڵتەنگییە دەتوانێت بۆ ساڵانێکی زۆر بەردەوام بێت. ئەمە تەنها زیانێکی کاتی نییە، بەڵکو کاریگەرییەکی درێژخایەن هەیە لەسەر ژیانی کەسانی زیان لێکەوتوو.

لە ڕوی ئابووری وداهاتووی وڵاتەوە، ئەم کردارە کاریگەرییەکی زۆر خراپی دەبێت. ناتوانێت گەشە بکات و پێش بکەوێت. وەبەرھێنان کەم دەبێت، فێرکاری و پەروەردە زیانی بەردەکەوێت، و نەوەی نوێ لە ژینگەیەکی پڕ لە ترس گەورە دەبێت، کە ئەمەش کاریگەرییەکی زۆر لەسەر داهاتووی وڵات دەهێنێت، بۆیە پێویستە هەموومان هاوکاری یەکتربین بۆ پاراستنی کوردستان.

لە کۆتایی دا دەبێت بزانین کە ژیانی مرۆڤی بێتاوان لەھەمووشتێک گەورە ترو پیرۆزترە پاراستنی ئەم ژیانە ئەركێکی ئاینی ومرۆڤایەتی وتاوانێکی گەورەیە، کاریگەرییەکی وێرانکەرە لەسەر تاک و کۆمەڵگا ھەیە..