شه‌هید مه‌لا عبدالرحمانی گه‌ناوی
شه‌هید مه‌لا عبدالرحمن كوری مه‌لا عبدالله ی كوری مه‌لا عبدالرحمنی گه‌ناوی یه،خوالێخۆشبوو له ساڵی 1938ز له گوندی ( گهرمكان ) له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاین په‌روه‌ر هاتووته سه‌ر دونیا، و له خزمه‌ت باوكی ده‌ستی به خوێندنی ئاینی كردووه، و هه‌روها له حوجره‌ی هه‌ریه‌ك له مه‌لا ئه‌بوبه‌كری بۆسكینی و مه‌لا عوسمانی رۆستی درێژه‌ی به خوێندن داوه ، و دواتر له‌لایه‌ن مه‌لا موحه‌ممه‌دی باڵه‌یی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه .
دوایی وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی چوارقورنه و مزگه‌وتی گه‌وره‌ی پێنجوێن و مزگه‌وتی مناره له قه‌زای كۆیه پیشه‌ی پێش نوێژ و تارخوێنی ئه‌نجام داوه، دواتر له شاری هه‌ولێر له‌مزگه‌وتی عومه‌ری كوری خه‌تاب ماوه‌ته‌وه و پێش نوێژ و وتارخوێنی ئه‌م مزگه‌وته بووه .
مامۆستای شه‌هید خاوه‌ن هه‌ڵوێستی بوێرانه و نه‌ته‌وه‌ییانه بوو ، و له سه‌ر هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی رژێم دووجاری لێپێچینه‌وه بوو، هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له وتاره‌كانی رۆژی هه‌ینی به‌دی ده‌كرا .
یه‌كێك بوو له سه‌ركرده كارامه‌و لێهاتووه‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له‌به‌ر لێهاتووی شه‌هید مه‌لا عبدالرحمن له كۆنگره‌ی دووه‌م و سێ یه‌می یهكیهتیهكهمان به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردرا، و دواتریش به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی تا بوو به جێگری سه‌رۆكی یهكیهتیهكهمان ، به‌لام به‌داخه‌وه به‌ده‌ستی دوژمنان و ناحه‌زان و له كاتی به ئه‌نجام گه‌یاندنی نوێژی به‌یانی له رۆژی 6/12/1994 به دورندانهترین شێوه شه‌هید كرا ، و هه‌ر له شوێنی شه‌هید بوونیشی ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.... |